Check out the new design

Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Isura: Al Anbiya’u   Umurongo:
لَا يَسۡمَعُونَ حَسِيسَهَاۖ وَهُمۡ فِي مَا ٱشۡتَهَتۡ أَنفُسُهُمۡ خَٰلِدُونَ
ئەوانەی بەڵێنی چاکیان پێدراوە و دەچنە بەھەشتەوە دەنگی قرچە و بڵێسەی ئاگری دۆزەخ ناگاتە گوێیەکانیان، بەڵکو ئەوانە بە ھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی لەناو ناز و نیعمەت و بەخششێکدان کە دەروونیان حەزی پێدەکات وھەرگیز ئەو ناز ونیعمەتانەیان لێ نابڕێت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
لَا يَحۡزُنُهُمُ ٱلۡفَزَعُ ٱلۡأَكۡبَرُ وَتَتَلَقَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ هَٰذَا يَوۡمُكُمُ ٱلَّذِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ
ترسە گەورەکەی ئەو ڕۆژە ھیچ نایاترسێنێت کاتێک ئاگری دۆزەخ لە ھەموو لایەکەوە دەوری بێباوەڕانی داوە، فریشتەکانیش پیرۆزبایی و پێشوازیان لێدەکەن و پێیان دەڵێن: ئەمە ئەو ڕۆژەتانە کە لە دونیادا پەیمان و بەڵێنتان پێدرابوو، وە موژدەیان دەدرێتێ بەو ناز و نیعمەت و خۆشیانەی لە بەھەشتدا پێی دەگەن.
Ibisobanuro by'icyarabu:
يَوۡمَ نَطۡوِي ٱلسَّمَآءَ كَطَيِّ ٱلسِّجِلِّ لِلۡكُتُبِۚ كَمَا بَدَأۡنَآ أَوَّلَ خَلۡقٖ نُّعِيدُهُۥۚ وَعۡدًا عَلَيۡنَآۚ إِنَّا كُنَّا فَٰعِلِينَ
باسی ئەو ڕۆژە بکە ئاسمانەکان وەک نامەی تۆمار چییان تێدایە دەپێچرێنەوە، ھەرچی بەدیھێنراوی خوایش ھەیە لەسەر ئەو شێوازەی کە یەکەمجار لەسەری بەدیھێنراون کۆدەکەینەوە، ئەمەش بەڵێنێکە ئەنجامدانی لەسەر ئێمەیە و ئەنجامی دەدەین و پێچەوانەی ناجوڵێینەوە، وە بەڕاستی ئەوەی بەڵێنمان پێداوە جی بەجێی دەکەین.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَلَقَدۡ كَتَبۡنَا فِي ٱلزَّبُورِ مِنۢ بَعۡدِ ٱلذِّكۡرِ أَنَّ ٱلۡأَرۡضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ ٱلصَّٰلِحُونَ
بێگومان لەو پەڕاو و پەرتووکانەی دامانبەزاندە سەر پێغەمبەران دوای ئەوەی لە (لوح المحفوظ) نوووسیمان و بڕیارماندا : بێگومان بەندە چاکەکانم ئەوانەی تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە دەکەن دەبنە میراتگری زەوی و دەست دەگرن بەسەریدا، ئەوانیش ئوممەتی موحەممەدن (صلی اللە علیە وسلم).
Ibisobanuro by'icyarabu:
إِنَّ فِي هَٰذَا لَبَلَٰغٗا لِّقَوۡمٍ عَٰبِدِينَ
بەڕاستی لەوەی دامانبەزاند لە پەند و ئامۆژگاری لەم قورئانە ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا و ڕوون ھەیە بۆ کەسانی خواپەرست بەو شێوەیەی کردویەتی بە شەریعەت و یاسا و ڕێسا بۆیان، چونکە ھەر ئەوان سوودی لێوەردەگرن.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا رَحۡمَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی موحەممەد - ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە بۆ ئەوەی ببیت بە ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ ھەموو بەدیھێنراوەکانی جیھان، بەو شێوەیەی کە تۆ سوور و پێداگریت لەسەر ھیدایەتدانی خەڵکی و ڕزگارکردنیان لە سزای خوای گەورە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
قُلۡ إِنَّمَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: بێگومان من ھەر بۆیە نیگا و سروشم بۆ کراوە بۆ ئەوەی بڵێم: کە پەرستراوای بەھەقی ئێوە تەنھا ھەر خوایەکە کە ھیچ شەریک و ھاوەڵ و ھاوبەشێکی نییە، ئەویش زاتی (اللە تعالی) یە، ئایا ملکەچ دەبن و بڕیارەکەی خوای گەورە بەجێ دەھێنن، واتا: ملکەچ بن بۆ خوای گەورە بە باوەڕ ھێنان و تاعەت و گوێرایەڵی کردنی بڕیارەکانی.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُلۡ ءَاذَنتُكُمۡ عَلَىٰ سَوَآءٖۖ وَإِنۡ أَدۡرِيٓ أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٞ مَّا تُوعَدُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر ھاتوو ئەوانە پشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی بۆت ھێناون و ملەکەچ نەبوون، پێیان بڵێ: ھەموو ئەوەی خوای گەورە بە نیگا و سروش بۆم دەنێرێت بە ئێوەی ڕادەگەیەنم، من و ئێوەش لە زانینی کاتی ئەوەی پێتان دەترسێنم وەک یەک یەکسانین، جا نایشزانم دوای ئەوەی پێم ڕاگەیاندن ئایا ئەوەی بەڵینتان پێدراوە لە سزای خوای گەورە بەم نزیکانە دووچارتان دەبێت، یان دوورە و لە ڕۆژی دوایی سزای خۆتان وەردەگرن .
Ibisobanuro by'icyarabu:
إِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلۡجَهۡرَ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ وَيَعۡلَمُ مَا تَكۡتُمُونَ
بێگومان خوای گەورە ئاگاداری ھەموو وتە و گوفتارێکە کە بە ئاشکرا دەیڵێن، وە ئاگاداری ئەوەیشە کە دەیشارنەوە، وە ئەو زاتێکە ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەدرێتەوە، وە تۆڵەیش لەوانە دەسێنرێت کەسەرپێچی فەرمانەکانی ئەویان کردووە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَإِنۡ أَدۡرِي لَعَلَّهُۥ فِتۡنَةٞ لَّكُمۡ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٖ
وە ناشزانم ئەو سزایەی کە خوای گەورە ھەڕەشەی پێکردوون و دواخراوە، لەوە دەچێت تاقیکردنەوەیەک بێت بۆتان، تاوەکو زیاتر پەلکێشی ناو گوناھ و تاوانتان بکات، بۆ ئەوەی لە دونیا بۆ ماوەیەک کە لە عیلم و زانستی ئەودا دیاریکراوە ڕابوێرن، تاوەکو لەناو کوفر و بێباوەڕی و ستەمکاریدا زیاتر ڕۆبچن ئەمجا سزا و تۆڵەتان زیاتر و گەورەتر بێت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
قَٰلَ رَبِّ ٱحۡكُم بِٱلۡحَقِّۗ وَرَبُّنَا ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلۡمُسۡتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە خوای گەورە پاڕایەوە و فەرمووی: ئەی پەروەردگارم بەھەق و ڕاستی حوکم و بڕیار بدە لە نێوان من و ئەم بێباوەڕانەی کە ھەمیشە سوورن لەسەر بێباوەڕی، وە داوای یارمەتیش لە پەروەردگاری بەڕەحم و میھرەبانمان دەکەین، وە پاک و بێگەردە لەو وەسفە خراپانەی کە ئێوە لە کوفر و بێباوەڕی دەیڵێن و دەیدەنە پاڵ ئەو.
Ibisobanuro by'icyarabu:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• الصلاح سبب للتمكين في الأرض.
چاکەکاری و چاکسازی ھۆکاری مانەوە و جێگیربوونە لەسەر زەوی.

• بعثة النبي صلى الله عليه وسلم وشرعه وسنته رحمة للعالمين.
ڕەوانەکردنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) و شەریعەت و سوننەتەکانی مایەی ڕەحمەت و بەزەیی و میھرەبانییە بۆ تەواوی جیھانیان.

• الرسول صلى الله عليه وسلم لا يعلم الغيب.
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) غەیب نازانێت و ئاگاداری نھێنی و شاراوەکان نییە، جگە لە ئەوە نەبێت خوای گەورە خۆی ئاگاداری ئەکاتەوە لێی.

• علم الله بما يصدر من عباده من قول.
خوای گەورە ئاگاداری ھەموو گوفتار و قسە و وتاری بەندەکانیەتی.

 
Ibisobanuro by'amagambo Isura: Al Anbiya’u
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. - Ishakiro ry'ibisobanuro

Byasohowe n'ikigo Tafsir of Quranic Studies Center.

Gufunga