Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: យ៉ាស៊ីន   អាយ៉ាត់:
وَءَايَةٞ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُمۡ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ
[ وَآيَةٌ لَهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (٤١) ] وه‌ یه‌كێكی تر له‌ نیشانه‌كانی تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ نه‌وه‌كانی ئه‌وانمان هه‌ڵگرتووه‌ له‌ناو ئه‌و كه‌شتیه‌ پڕه‌دا كه‌ پڕ بوو له‌ گیانله‌به‌ران و شتومه‌ك له‌ كاتی (نوح) پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه‌ ژیان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌رده‌وام نه‌ئه‌بوو.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا يَرۡكَبُونَ
[ وَخَلَقْنَا لَهُمْ مِنْ مِثْلِهِ ] وه‌ له‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌شتیانه‌ كه‌شتی ترمان بۆ دروست كردوون، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی حوشتره‌ كه‌ وه‌كو كه‌شتییه‌و پێی ئه‌ووترێ: كه‌شتی بیابان [ مَا يَرْكَبُونَ (٤٢) ] تا سواری ببن و بارى پێ بگوازنه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِن نَّشَأۡ نُغۡرِقۡهُمۡ فَلَا صَرِيخَ لَهُمۡ وَلَا هُمۡ يُنقَذُونَ
[ وَإِنْ نَشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنْقَذُونَ (٤٣) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت كه‌شتیه‌كانیان له‌ناو ئاودا نوقم ئه‌كه‌ین و چه‌ندێك هاوار بكه‌ن كه‌س نیه‌ به‌ ده‌نگیانه‌وه‌ بچێت و فریایان بكه‌وێت و ڕزگاریان بكات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٖ
[ إِلَّا رَحْمَةً مِنَّا وَمَتَاعًا إِلَى حِينٍ (٤٤) ] ته‌نها به‌ ڕه‌حمه‌تی خۆمان ڕزگاریان ئه‌كه‌ین وه‌ ئه‌یانژێنین تا كاتی دیاریكراو كه‌ مردنه‌و ئه‌جه‌لیان دێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُواْ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيكُمۡ وَمَا خَلۡفَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ
[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّقُوا مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٤٥) ] وه‌ كاتێك پێیان بووترێ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆتان بپارێزن له‌و به‌ڵایانه‌ی كه‌ له‌ پێش ده‌ستانه‌وه‌ دێت یان ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دواتره‌وه‌ دێت كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمتان پێ بكات، ئه‌وان وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌و پشتى تێ ده‌كه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَمَا تَأۡتِيهِم مِّنۡ ءَايَةٖ مِّنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِمۡ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ
[ وَمَا تَأْتِيهِمْ مِنْ آيَةٍ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا عَنْهَا مُعْرِضِينَ (٤٦) ] وه‌ هیچ ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆیان بێنی ئیلا ئه‌وان تێیناڕوانن و وه‌ریناگرن و پشتی تێ ئه‌كه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنُطۡعِمُ مَن لَّوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطۡعَمَهُۥٓ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنْفِقُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ] وه‌ كاتێك پێیان بووترێ ببه‌خشن له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێى به‌خشیون [ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا ] كافران وه‌كو گاڵته‌پێكردن به‌ باوه‌ڕداران ئه‌ڵێن [ أَنُطْعِمُ مَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ أَطْعَمَهُ ] ئایا ئێمه‌ خواردن بده‌ین به‌ كه‌سانێك كه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ خۆی ویستی لێ بوایه‌ خواردنی پێ ئه‌به‌خشین [ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٤٧) ] وه‌ به‌ باوه‌ڕداران ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێوه‌ له‌ گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادان كه‌ فه‌رمان به‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن به‌ به‌خشین.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤٨) ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن: ڕۆژی قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌یه‌ ئه‌م وه‌عدو به‌ڵێنه‌ كه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن؟
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ تَأۡخُذُهُمۡ وَهُمۡ يَخِصِّمُونَ
{بردنەوەی كافران لە ناكاودا} [ مَا يَنْظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: چاوه‌ڕێی هیچ شتێك ناكه‌ن ته‌نها یه‌ك هاوار كردن و ته‌نها یه‌ك ده‌نگێكه‌ كاتێك كه‌ ئیسرافیل فوو ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌نادا [ تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ (٤٩) ] هه‌موویان ئه‌باته‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌ دونیادا سه‌رقاڵى مشتومڕو كڕین و فرۆشتنن، له‌و كاته‌دا خوای گه‌وره‌ ئه‌یانباته‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ تَوۡصِيَةٗ وَلَآ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمۡ يَرۡجِعُونَ
[ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةً ] وه‌ توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ كه‌ وه‌سیه‌تێك بكه‌ن، یان ته‌وبه‌ بكه‌ن [ وَلَا إِلَى أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ (٥٠) ] یان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو كه‌سوكاری خۆیان، كاتێك قیامه‌ت هه‌ڵسا بوار به‌ هیچ كه‌سێك نادرێ.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ يَنسِلُونَ
[ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ] وه‌ دووه‌م جار كه‌ ئیسرافیل فوو ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوردا [ فَإِذَا هُمْ مِنَ الْأَجْدَاثِ إِلَى رَبِّهِمْ يَنْسِلُونَ (٥١) ] ئه‌وان له‌ناو گۆڕه‌كانیانه‌وه‌ به‌ره‌و لای خوای گه‌وره‌ به‌خێرایی ئه‌ڕۆن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرۡقَدِنَاۜۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلۡمُرۡسَلُونَ
[ قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَنْ بَعَثَنَا مِنْ مَرْقَدِنَا ] كاتێك كه‌ زیندوو ئه‌بنه‌وه‌ ئه‌ڵێن: هاوار بۆ خۆمان كێ ئێمه‌ی له‌ناو ئه‌م گۆڕانه‌مان زیندوو كرده‌وه‌ [ هَذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (٥٢) ] دوای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌لای عه‌قڵی خۆیاندا دان ئه‌نێن و ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی دابووین، وه‌ پێغه‌مبه‌رانیش ڕاستیان كرد كه‌ وتیان: زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌یه‌، یان وتراوه‌: باوه‌ڕداران و مه‌لائیكه‌ته‌كان وایان پێ ئه‌ڵێن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِن كَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَإِذَا هُمۡ جَمِيعٞ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ
[ إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً ] ئه‌مه‌ ته‌نها یه‌ك ده‌نگێك بوو كه‌ ئیسرافیل فووی كرد به‌ كه‌ڕه‌ناو شه‌یپووردا [ فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (٥٣) ] وه‌ ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان له‌لای ئێمه‌ ئاماده‌ ئه‌بن بۆ لێپرسینه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَٱلۡيَوۡمَ لَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗا وَلَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
[ فَالْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا ] ئه‌مڕۆ هیچ كه‌سێك هیچ زوڵم و سته‌مێكی لێ ناكرێ [ وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٥٤) ] وه‌ هیچ كه‌سێك سزا نادرێت یان پاداشت وه‌رناگرێت ئیلا به‌ گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆی نه‌بێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: យ៉ាស៊ីន
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ