Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 章: 詩人たち章   節:
وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلۡجِبِلَّةَ ٱلۡأَوَّلِينَ
بترسن لەو زاتەی بەدیھێناون، وە ھەموو ئوممەت و گەلانی تری پێشویشی بەدیھێناوە، بترسن لێی کە سزا و تۆڵەی خۆیتان بەسەردا دابەزێنێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ
گەلەکەی شوعەیب بە شوعەیبیان وت: بە دڵنیاییەوە تۆ جادووی زۆرت لێکراوە، ھەتا وای لێھاتووە جادووەکە زاڵ بووە بەسەر عەقڵ و ژیریتدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
تۆیش وەک ئێمە تەنھا مرۆڤێکیت و ھیچ شتێکت لە ئێمە زیاد نییە ئیتر چۆن دەکرێت پێغەمبەر بیت؟ وە گومانی ھیچت پێ نابەین ئەوە نەبێت کە درۆزنێکی تەواوی لەوەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکەیت.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَأَسۡقِطۡ عَلَيۡنَا كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
دەی ئەگەر ڕاست دەکەیت پێغەمبەریت چەند پارچەیەک لە ئاسمانمان بەسەردا بخەرە خوارەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالَ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ
شوعەیب پێی وتن: پەروەردگارم باش ئاگادارە چی کارێک ئەنجام دەدەن لە شیرک و ھاوەڵدانان و گوناھ و تاوان، ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەتان لا شاراوە و نھێنی نییە.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمِ ٱلظُّلَّةِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٍ
ھیچ گوێیان بە ئامۆژگاریەکانی شوعەیب نەدا و بەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی و بەدرۆ دانانی پێغەمبەرەکەیان، بەو ھۆیەوە سزایەکی گەورە دووچاریان بوو، ئەوە بوو لە دوای ڕۆژێکی زۆر گەرم اللە تەعالا ھەورێکی بۆ ناردن سێبەری بۆ کردن، ئەوانیش لەبەر گەرماکە چوونە ژێر سێبەری ھەورەکەوە، دوای ئەوە اللە تەعالا لەو ھەورەوە ئاگری بۆ ناردن و ھەموویانی سوتاند، بەڕاستی ڕۆژی تیاچوونیان ڕۆژێکی زۆر گەورە و ناڕەحەت بوو.
アラビア語 クルアーン注釈:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەوەی باسکرا لەو سزایەی دابەزییە سەر گەلی شوعەیب بە ھۆی گوناھ و تاوانی ھاوەڵ بڕیاردان و ترازوبازییەوە، پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە لایەن پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانەوە دابەزیووە.
アラビア語 クルアーン注釈:
نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ
جوبرەئیلی دەست پاک و ئەمین (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ھێنایە خوارەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ
ھێنایە خوارەوە بۆ سەر دڵی تۆ - ئەی پێغەمبەر- ، بۆ ئەوەی لەو پێغەمبەرانە بیت کە خەڵکی دەترسێنیت بە ئاگری دۆزەخ و سزای اللە تەعالا.
アラビア語 クルアーン注釈:
بِلِسَانٍ عَرَبِيّٖ مُّبِينٖ
بە زمانێکی عەرەبی ڕوون و پاراو بۆ سەر تۆی دابەزاندووە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِنَّهُۥ لَفِي زُبُرِ ٱلۡأَوَّلِينَ
وە بێگومان ئەم قورئانەی باسکرا لە پەڕاو و کتێبە پێشووەکاندا ھەیە، لەو کتێبە ئاسمانیانەی بۆ پێغەمبەرانی پێشووتر دابەزیووە.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَوَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
ئایا ئەوانەی باوەڕیان پێنەکردیت و بەدرۆیان دانایت نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوونیان لا نییە لەسەر ڕاستی و ھەقیقەتی تۆ، کە زانایانی بەنو ئیسرائیلی وەک عەبدوڵای کوڕی سەلام دەیزانن و ئاگادارن لە تەورات و ئینجیلدا باسی پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) و دابەزینی قورئان کراوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَلَوۡ نَزَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ بَعۡضِ ٱلۡأَعۡجَمِينَ
ئەگەر بھاتایە ئێمە ئەم قورئانەمان بناردایەتە خوارەوە بۆ سەر ھەندێک عەجەم (گەلانی غەیری عەرەب) کە بەزمانی عەرەبی قسە ناکەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَقَرَأَهُۥ عَلَيۡهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ مُؤۡمِنِينَ
ئەمجا ئەو عەجەمە ئەو قورئانەی بخوێندایەتەوە بەسەر بێباوەڕانی مەککەدا، باوەڕیان پێ نەدەھێنا، چونکە ئەو کاتە ئەیانووت: ئێمە لێی تێناگەین، بۆیە سوپاسی اللە بکەن کە قورئانی بە زمانی خۆیان دابەزاند.
アラビア語 クルアーン注釈:
كَذَٰلِكَ سَلَكۡنَٰهُ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
ئا بەو شێوەیە بە درۆزانین و بێباوەڕی و کوفرمان خستە دڵی تاوانبارانەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
ئەوان ھەر لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان دەمێننەوە ھیچ ناگۆڕێن، وە باوەڕیش ناھێنن تاوەکو سزای سەخت بە ئازار بەچاوی خۆیان نەبینن.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَيَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
ئەو سزایە لەپر بۆیان دێت، ئەوان نازانن چی کاتێک دێت بۆیان تاوەکو لەپر یەخەیان دەگرێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَيَقُولُواْ هَلۡ نَحۡنُ مُنظَرُونَ
ئەو کاتەی لەپڕ سزاکەیان بۆ دادەبەزێت لەداخ و خەم و حەسرەتدا دەڵێن: ئایا مۆڵەتمان پێدەدرێت تاوەکو باوەڕ بھێنین و تەوبە بکەین و بگەڕێینەوە بۆ لای اللە تەعالا.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ
اللە دەفەرموێت: دەی ئایا ئەو بێباوەڕانە پەلەی سزای ئێمەیانە، کاتێک دەڵێن: باوەڕت پێ ناھێنین ھەتاوەکو ئاسمان بە پارچە پارچەیی بەسەرماندا دەڕوخێنیت وەک بانگەشەت بۆ دەکرد.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَفَرَءَيۡتَ إِن مَّتَّعۡنَٰهُمۡ سِنِينَ
- ئەی پێغەمبەر - تۆ پێم بڵێ ئەو بێباوەڕانەی پشت ھەڵدەکەن لە ئیمان ھێنان بەوەی ھێناوتە، ئەگەر چەند ساڵێکی تریش بە ناز و نیعمەت و بەخشینی خۆمان بیانژێنین، وە تەمەنیان درێژ بکەین، ئایا پێت وایە باوەڕ بھێنن؟
アラビア語 クルアーン注釈:
ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُواْ يُوعَدُونَ
پاش ئەو ساڵانەی کە لە ناز و نیعمەتی اللە دا ژیان، ئەو ھەڕەشە و سزایەی بەڵێنیان پێدرابوو دابەزییە سەریان.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• كلما تعمَّق المسلم في اللغة العربية، كان أقدر على فهم القرآن.
ھەرچەند مرۆڤی موسڵمان قووڵ بێتەوە لە زمانی عەرەبی و فێری ببێت، ھێندەیش توانای تێگەیشتنی مانا و مەبەستەکانی قورئانی زیاتر دەبێت.

• الاحتجاج على المشركين بما عند المُنْصِفين من أهل الكتاب من الإقرار بأن القرآن من عند الله.
بەڵگە ھێنانەوە لەسەر موشریک و بت پەرستەکان بەھەندێک کەسی بە ویژدانی ئەھلی کیتاب، بەوەی دان دەنێن قورئانی پیرۆز لەلایەن اللە تەعالاوە دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد.

• ما يناله الكفار من نعم الدنيا استدراج لا كرامة.
ئەوەی بێباوەڕان بە دەستی دەھێنن لە ناز و نیعمەتی دونیا، تەنھا پەلکێش و کەمەنکێش کردنیانە بۆ زیاتر ڕۆچوون لە بێباوەڕیدا، نەک پێدانی ئەو ناز و نیعمەتانە ڕیزی اللە تەعالا بێت بۆ ئەوان.

 
対訳 章: 詩人たち章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる