Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 章: 詩人たち章   節:
فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ
جا کاتێک فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی ڕووبەڕووی موسا و گەلەکەی بوونەوە، بەشێوەیەک ھەرلایەکەیان ئەوی تری دەبینی، لەم کاتەدا ھاوەڵانی موسا وتیان: بێگومان فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی پێمان دەگەن و ھیچ چاریشمان نییە.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە گەلەکەی وت: نەخێر وانییە کە ئێوە بۆی دەچن ، بە دڵنیاییەوە پەروەردگارم لە گەڵدایە، پشتگیرمە و سەرم دەخات، ڕێنماییم دەکات و ڕێگای ڕزگاری و سەرفرازیم نیشان دەدات.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقٖ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ
اللە دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ موسا و فەرمانمان پێکرد بە گۆچانەکەت بدە لە دەریاکە، موسایش فەرمانی اللەی جێ بەجێکرد و دەست بەجێ دەریاكە لەت بوو، دوازدە ڕێگای لێ بوویەوە بەژمارەی ھۆزەکانی بەنوئیسرائیل، ھەر بەشێکیش لە دەریاکە کاتێک لەت بوو وەک شاخێکی گەورە وابوو لە گەورەیی و چەسپاویدا، بەشێوەیەک بەری گرت لە ئاوی دەریاکەی بەسەریدا نەدەڕۆیشت.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ
ئەمجا فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان نزیک کردەوە، تاچوون بە شوێن ئەواندا و ڕۆیشتنە ناو دەریاکەوە، وایانزانی ڕێگاکان بۆ ئەوانیش کراوەیە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
موسا و ئەو باوەڕدارانەی لە گەڵیدا بوون لە بەنوئیسرائیل ھەموومان ڕزگار کردن، تاکە کەسێکیشیان تیانەچوون.
アラビア語 クルアーン注釈:
ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
پاشان فیرعەن و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان نوقمی ناو دەریا کرد.
アラビア語 クルアーン注釈:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەوەدا کەباسکرا، لە لەتبوونی دەریا بۆ موسا و باوەڕداران و ڕزگار بوونیان ، وە لە تیاچوونی فیرعەون و گەلەکەی بەڵگە و نیشانەی گەورە ھەن لەسەر ڕاستگۆیی موسا و پەیامەکەی، بەڵام لەگەڵ بینینی ئەو نیشانانەیشدا زۆربەی ئەوانەی لەگەڵ فیرعەوندا بوون باوەڕیان نەھێنا و نەگەڕانەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ
- ئەی پێغەمبەر - چیرۆک و بەسەرھاتی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بۆ گەلەکەت بخوێنەرەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ
کاتێک بە ئازەری باوکی و گەلەکەی وت: ئێوە چی شتێک دەپەرستن جگە لە اللە تەعالا ؟
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامٗا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ
گەلەکەی بە شانازیەوە پێیان وت: بت ئەپەرستین، وە بەردەوامیش بە دیاریانەوە دەمێنینەوە و لە پەرستنیان جیا نابینەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ
ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئایا ئەو بتانە کاتێک لێیان دەپاڕێنەوە و داوایان لێدەکەن گوێیان لە پاڕانەوە و داواکانی ئێوەیە؟
アラビア語 クルアーン注釈:
أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ
یان ئەگەر تاعەت و گوێڕایەڵیتان کردن سوودتان پێدەگەیەنن، یان ئەگەر سەرپێچیتان کردن زیانیان دەبێت بۆتان؟
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ
وتیان: کاتێک داوامان لێکردن گوێیان لێ نابێت، وە ئەگەر گوێڕایەڵیان بووین سوودیان نابێت بۆمان، وە زیانیشمان لێنادەن ئەگەر سەرپێچیان بکەین، بەڵکو ھێندە ھەیە ئێمە باوباپیرانی خۆمانمان بینیوە ئەم بتانەیان پەرستووەو وایان کردووە، ئێمەیش چاو لەوان دەکەین.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ
ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئایا بیرتان کردوەتەوە و خۆتان دیوە چی بتگەلێک جگە لە اللە دەپەرستن؟
アラビア語 クルアーン注釈:
أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ
ئەوەی ئێوە و باوباپیرانی پێشویشتان دەیپەرستن .
アラビア語 クルアーン注釈:
فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
بە دڵنیاییەوە ھەموو ئەو بتانە دوژمنی منن، چونکە گشتیان ناھەق و باتڵ و پڕوپوچن، اللەی پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بە دیھێنراوەکان نەبێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ
ئەو پەروەردگارەی کە منی بەدیھێناوە و پاشانیش ڕێنومایی کردووم بۆ خێر و چاکەی دونیا و دواڕۆژ.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ
ھەر تەنھا ئەو پەروەردگارەیە کاتێک برسیم دەبێت خواردنم پێدەدات و تێرم دەکات، وە کاتێکیش تینوم دەبێت تێرئاوم دەکات و تینوێتیم دەشکێنێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ
وە کاتێکیش نەخۆش دەکەوم ھەر تەنھا ئەوە شیفام دەدات و چاکم دەکاتەوە، چونکە شیفادەر تەنھا اللە یە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ
وە تەنھا ئەویشە کاتێک ئەجەلم ھات دەممرێنێت، وە پاش مردنیش زیندووم دەکاتەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ
وە ئومێدیشم تەنھا بە ئەوە لە ڕۆژی پاداشت دانەوەدا لە گوناھ و تاوان و ھەڵە و کەموکورتیەکانم ببورێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ
ئیبراھیم لە اللە پاڕایەوە و داوای لێکرد و فەرمووی: ئەی پەروەردگارم شارەزام بکە لە ئاینەکەت، وە بمگەیەنە بە چاکەکاران لە پێغەمبەرانی پێش خۆم، بەوەی لەگەڵ ئەواندا بمخەیتە بەھەشتەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• الله مع عباده المؤمنين بالنصر والتأييد والإنجاء من الشدائد.
اللە تەعالا لەگەڵ بەندە باوەڕدارەکانیدایە بە سەرخستن و پشتگیری و ڕزگارکردن لە نەھامەتی و کاتە ناخۆشەکاندا.

• ثبوت صفتي العزة والرحمة لله تعالى.
جێگیرکردن و سەلماندنی سیفەتی عیزەت و ڕەحمەت بۆ اللە تەعالا.

• خطر التقليد الأعمى.
مەترسی چاولێکەری کوێرانەی کەسانی تر.

• أمل المؤمن في ربه عظيم.
باوەڕداران ھەمیشە ئومێدی گەورەیان هەیە بە پەروەردگاریان.

 
対訳 章: 詩人たち章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる