Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (120) Surah: Āl-‘Imrān
إِن تَمۡسَسۡكُمۡ حَسَنَةٞ تَسُؤۡهُمۡ وَإِن تُصِبۡكُمۡ سَيِّئَةٞ يَفۡرَحُواْ بِهَاۖ وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ لَا يَضُرُّكُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡـًٔاۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ
ئەی باوەڕداران ئەگەر ئێوە ناز ونیعمەت وخێرتان تووش بێت لە سەرکەوتن بەسەر دوژمندا، یان زیاد بوونی ماڵو مناڵ وسەروەت وسامانتان، ئەوان دووچاری داخ و خەفەت دەبن و پێیان ناخۆش دەبێت، وە ئەگەر دوچاری شکست ونوشست ببنەوە لەگەڵ دوژمنەکانتان ئەوان دڵخۆش دەبن و کەیفیان پێی دێت، ئەگەر بێتو ئێوە ئارام بگرن لەسەر ھەر ناخۆشی ونەھامەتیەک کە تووشتان دەبێت بەقەدەر و فەرمانی خوا، وە خۆتان بپارێزن لە ڕق وتووڕەی خوای گەورە ئەوا ھیچ فڕوفێڵ وئازارێکی ئەوان زیانتان پێ ناگەیەنن، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو فڕوفێڵەکانیان وە بە دەست بەتاڵیش دەیانھێڵێتەوە وبێ ھیوا ونائومێدیان دەکات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• نَهْي المؤمنين عن موالاة الكافرين وجَعْلهم أَخِلّاء وأصفياء يُفْضَى إليهم بأحوال المؤمنين وأسرارهم.
ڕێگری کراوە لە باوەڕداران کە پشتیوانی بێباوەڕان بن، وە بیانکەن بە ھاوەڵ و جێ ڕاز ونیازی خۆیان و نھێنی وھەواڵی باوەڕدارانیان پێ بڵێن.

• من صور عداوة الكافرين للمؤمنين فرحهم بما يصيب المؤمنين من بلاء ونقص، وغيظهم إن أصابهم خير.
یەکێک لە شێوازی دوژمنایەتی بێباوەڕان بەرامبەر باوەڕداران ئەوەیە زۆر دڵخۆش دەبن کاتێک ئەوان ناخۆشی و ناڕەحەتی وبەڵایەکیان تووش بێت، وە زۆریش خەفەتبار دەبن کە باوەڕداران تووشی خێر وخۆشی ببن.

• الوقاية من كيد الكفار ومكرهم تكون بالصبر وعدم إظهار الخوف، ثم تقوى الله والأخذ بأسباب القوة والنصر.
خۆپاراستن لە فڕوفێڵی بێباوەڕان بەوە دەبێت کە باوەڕداران ئارام بگرن و ھیچ ترس و بیمێکیان ئاشکرا نەکەن، پاشان لەخوا ترسان و دەستگرتن بەھەموو ھۆکارەکانی ھێز و سەرکەوتنەوه.

 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (120) Surah: Āl-‘Imrān
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara