Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: El Muzzemmil   Ajeti:

المزمل

Qëllimet e sures:
بيان الأسباب المعينة على القيام بأعباء الدعوة.
ڕوونکردنەوەى ئەو هۆکارانەى یارمەتیدەرن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە قورس و سەختەکانى بانگەوازى.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُزَّمِّلُ
ئەی ئەو کەسەی کە خۆت داپۆشیووە (ئەم بانگ کردنە ئاڕاستەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کراوە، لەدوای ئەوەی بۆ یەکەم جار لە ئەشکەوتی -حیرا- جبریل نیگای بۆ دەکات، زۆر ترسی لێ دەنیشێت ودەچێتە ماڵەوە ودەڵێ بە خاتوو خەدیجەی خێزانی دامپۆشە دامپۆشە، ھەر لەبەرئەوە جبریل ویستی ئەو ترسەی پێغەمبەر بڕەوێنێتەوە وتێی بگەیەنێت کە تۆ ئەرکی گەورەت لەسەر شانە ودەبێت واز لە پشوو بھێنیت).
Tefsiret në gjuhën arabe:
قُمِ ٱلَّيۡلَ إِلَّا قَلِيلٗا
شەو ھەستە شەو نوێژ بکە، مەگەر کەمێکی نەبێت (ئەویش بۆ حەوانەوە وپشوو).
Tefsiret në gjuhën arabe:
نِّصۡفَهُۥٓ أَوِ ٱنقُصۡ مِنۡهُ قَلِيلًا
ئەگەر ویستت نیوەی شەوەکە شەو نوێژ بکە، یان کەمتر لە نیوەی، هەتا دەگاتە سێ یەکی شەو.
Tefsiret në gjuhën arabe:
أَوۡ زِدۡ عَلَيۡهِ وَرَتِّلِ ٱلۡقُرۡءَانَ تَرۡتِيلًا
یان کەمێکی لێ زیاد بکە، هەتا دەگاتە دوو لەسەر سێی شەو، وە قورئان بخوێنە بە وردی و لەسەرخۆیی بەشێوەیەک بیر لە مانا و واتاکانی بکەرەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنَّا سَنُلۡقِي عَلَيۡكَ قَوۡلٗا ثَقِيلًا
-ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی ئێمە لەمەولا فەرموودە و وتەیەکی گران وقورست پێڕادەگەیەنین کە قورئانە، بابەتەکانى: سنوورەکان -حەددە شەرعییەکان- ومیرات -فەرائیز- وحوکم وڕێنموێنی زۆری تێدایە کە گران وقورسن بەشێوەیەک ئەرکی سەرشانت گرانتر دەکات لەگەیاندی پەیامی ئیسلام بەخەڵکی.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيۡلِ هِيَ أَشَدُّ وَطۡـٔٗا وَأَقۡوَمُ قِيلًا
بەڕاستی شەو بۆ قورئان خوێندن وپاڕانەوە وبەندایەتی پەروەردگار زیاتر کاریگەرترە لەسەر دڵ ودەروون بۆ نوێژکار وقورئان خوێن لەنوێژ وبەندایەتی کردنی ڕۆژ.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنَّ لَكَ فِي ٱلنَّهَارِ سَبۡحٗا طَوِيلٗا
بێگومان تۆ ئەی موحەمەد -صلی اللە علیە وسلم- بەڕۆژدا ماوەیەکی دوور ودرێژت لەبەردەمدایە بۆ ھاتوچۆ وکارکردنت، کەوابوو زۆرینەی کاتی شەوت دابنێ بۆ خواپەرستی وشەونوێژ وقورئان خوێندن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَٱذۡكُرِ ٱسۡمَ رَبِّكَ وَتَبَتَّلۡ إِلَيۡهِ تَبۡتِيلٗا
بەھەموو شێوەکان یاد وزیکری پەروەردگارت بکە، و بەملکەچی و زۆر بەدڵسۆزیەوە ڕووی تێبکە بۆ بەندایەتی کردنی، وە خۆت یەکلایی بکەرەوە بۆ تەنھا پەرستنی ئەو.
Tefsiret në gjuhën arabe:
رَّبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱتَّخِذۡهُ وَكِيلٗا
ئەو زاتەی کە پەرستی بۆ دەکەیت پەروەردگاری ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوایە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق شایەنی پەرستن نییە جگە لە ئەو، کەواتە ھەر ئەو بکە بە پشتیوان وفریاد ڕەسی خۆت وھەموو کاروبارەکانت بە ئەو بسپێرە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱهۡجُرۡهُمۡ هَجۡرٗا جَمِيلٗا
ئارام بگرە لەسەر ئەو وتە ناشرینانەی کە بێباوەڕان دەیڵێن لەتانە وتەشەر وجنێودان پێت، وە بەشێوەیەکی جوان دەسیان لێ ھەڵبگرە و وازیان لێبھێنە بەبێ ئازاردان (بەو مانایەی ڕووبەڕوویان مەبەرەوە وجەنگیان لەگەڵ مەکە، ئەمەش فەرمانی پەروەردگار بوو پێش دابەزینی فەرمان بە جیھاد کردن).
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَذَرۡنِي وَٱلۡمُكَذِّبِينَ أُوْلِي ٱلنَّعۡمَةِ وَمَهِّلۡهُمۡ قَلِيلًا
ھیچ گوێ مەدە بەو بێباوەڕانەی کە سەرقاڵی خۆشی وناز ونیعمەتەکانی دونیان، وازم لێبێنە بۆیان، کەمێک چاوەڕوان بکە هەتا ئەو ساتەی کاتی دیاری کراوی خۆیان دێت، ئەوجا من خۆم دەزانم چییان بەسەر دەھێنم.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنَّ لَدَيۡنَآ أَنكَالٗا وَجَحِيمٗا
بێگومان لەدواڕۆژدا کۆت وزنجیری قورس وئاگری گڕگرتووی وبڵێسەداری دۆزەخمان ئامادە کردووە بۆ ئەو بێباوەڕانە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَطَعَامٗا ذَا غُصَّةٖ وَعَذَابًا أَلِيمٗا
سەرەڕای ئەو سزایانەی پێشوو، خواردنێکی گەروو گیری (وەک زەقوم) وسزایەکی زۆر سەخت وپڕ ئازاریشمان بۆ ئامادە کردوون.
Tefsiret në gjuhën arabe:
يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلۡأَرۡضُ وَٱلۡجِبَالُ وَكَانَتِ ٱلۡجِبَالُ كَثِيبٗا مَّهِيلًا
ئەو سزایە بۆ بێباوەڕان پێش دێت لەڕۆژێکدا کە زەوی وچیاکان دێنە لەرزە وکێوەکان وورد وخاش دەبن و لەئەنجامدا وەک تەپۆڵکەی لمیان لێدێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ رَسُولٗا شَٰهِدًا عَلَيۡكُمۡ كَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ رَسُولٗا
بەڕاستی وبێگومان ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانەکردن کە شاھێدە لەسەر کردەوەکانتان لەڕۆژی قیامەتدا، ھەروەک چۆن پێغەمبەرێکیشمان ڕەوانەکرد بۆلای فیرعەون کە موسا بوو -علیه السلام-.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَعَصَىٰ فِرۡعَوۡنُ ٱلرَّسُولَ فَأَخَذۡنَٰهُ أَخۡذٗا وَبِيلٗا
جا فیرعەون سەرپێچی ئەو پێغەمبەرەی کرد کە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕوانە کرابوو، وئێمەش لەدونیادا تۆڵەمان لێسەندەوە بەتۆڵەیەکی سەخت وپێچامانەوە (ئەوەبوو نوقمی دەریامان کرد)، وە لەڕۆژی دواییشدا بەئاگری دۆزەخ سزایان دەدەین، بۆیە ئێوەیش سەرپێچی پێغەمبەرەکەتان مەکەن هەتاوەکو دووچاری ھەمان سزای ئەوان نەبن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَكَيۡفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرۡتُمۡ يَوۡمٗا يَجۡعَلُ ٱلۡوِلۡدَٰنَ شِيبًا
ئەمجا ئێوە -کە بێباوەڕن بەپەروەردگار وپێغەمبەرەکەى بەدرۆ دەخەنەوە-، چۆن خۆتان دەپارێزن لە ڕۆژگارێکی درێژ وسەخت کە (لەبەر ناڕەحەتی دیمەنەکانی) منداڵ پیر دەکات وسەری سپی دەکات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرُۢ بِهِۦۚ كَانَ وَعۡدُهُۥ مَفۡعُولًا
لەو ڕۆژەدا ئاسمان لەبەر ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە لەت وپەت دەبێت، وبەڵێن وپەیمانى الله -تەعالا-یش دێتەدی.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٞۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا
ئەم پەند وئامۆژگاریانەی باسکران -لەدیمەن وناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەت بیرخستنەوە وپەند وئامۆژگارین- وسوودی دەبێت باوەڕداران، بۆیە ھەرکەسێک بیەوێت ڕێگا گەیشتن بۆ لای پەروەردگاری خۆی دەگرێتە بەر.
Tefsiret në gjuhën arabe:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• أهمية قيام الليل وتلاوة القرآن وذكر الله والصبر للداعية إلى الله.
گرنگی شەو نوێژ وقورئان خوێندن وزیکر ویادی اللە -تەعالا- وئارام گرتن بۆ کەسانێک بانگەواز دەکەن بۆلای اللە -تەعالا-.

• فراغ القلب في الليل له أثر في الحفظ والفهم.
یەکلایی بوونەوەی دڵ لەشەودا بۆ پەرستن ویادی اللە -تەعالا- کاریگەری گرنگی ھەیە لەسەر لەبەرکردنی قورئان وخۆپاراستن لەگوناھـ و تاوان وتێگەیشتن لەمانا ومەبەستەکانی قورئان.

• تحمّل التكاليف يقتضي تربية صارمة.
بەرگەگرتن وجێبەجێکردنی ئەو داواکاریانەی اللە -تەعاﻻ- لەبەندەکانی داوای کردووە پەروەردەیەکی توند وتۆڵی دەوێت.

• الترف والتوسع في التنعم يصدّ عن سبيل الله.
خۆشگوزەرانی وزیادەڕۆیی کردن ونغرۆ بوون لەناز ونیعمەتەکانی دونیا ھۆکاری بەرھەڵستی کردنە لە ڕێگا وڕێبازی اللە -تەعالا-.

 
Përkthimi i kuptimeve Surja: El Muzzemmil
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht - Përmbajtja e përkthimeve

Botuar nga Qendra e Tefsirit për Studime Kuranore.

Mbyll