Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: Jasin   Ajeti:
۞ وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنۢ بَعۡدِهِۦ مِن جُندٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ
لەدوای ئەویش کە بەدرۆیان دانا و کوشتیان بۆ لەناوبردنی گەلەکەی لەشکرێک لە فریشتەمان لە ئاسمانەوە دانەبەزاند، وە بۆ لە ناوبردنی ئوممەتەكان فریشتەمان دانەبەزاندووە، چارەسەکردنی ئەوانە لای ئێمە زۆر لەوە ئاسانترە، بێگومان لەناوبردنی ئەوانەمان بەشریخە و دەنگێکی بەرز دیاری کردووە، نەک بە دابەزاندنی فریشتەی سزادان.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِن كَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَإِذَا هُمۡ خَٰمِدُونَ
چیرۆکی لەناوبردنی گەلەکەی بە شریخە و دەنگێکی بەرز بوو کە ناردمانە سەریان، جا کتوپڕ ئەوانە شێت بوون و لەناوچوون و ھیچیان نەما، نموونەیان وەک ئاگرێکی ھەڵگیرساو وایە و کوژابێتەوە و ھیچ شوێنەوارێکی نەمابێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
يَٰحَسۡرَةً عَلَى ٱلۡعِبَادِۚ مَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
پەشیمانی و داخی سەخت و ھاوار لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەم بەندە بێباوەڕانە کاتێک سزای سەخت دەبینن، لەبەر ئەوەی ئەوانە لە دونیادا ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە گاڵتەیان پێدەکرد و پێیان ڕادەبوارد، بۆیە سەرەنجامیان لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانی و داخ و خەفەت و حەسرەتە لەوەی لە دەستیان چوو لە گوێڕایەڵی و بەندایەتی اللە تەعالا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
أَلَمۡ يَرَوۡاْ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ أَنَّهُمۡ إِلَيۡهِمۡ لَا يَرۡجِعُونَ
ئایا ئەو بێباوەڕانەی گاڵتەیان بە پێغەمبەرەکان دەکرد بۆچی تەماشا ناکەن و نابینن لە پێش ئەوان چەند لەگەلانی ترمان لەناو بردن، ئایا بۆ پەندو ئامۆژگاریان لێ وەرنەگرتن؟ ئەوان نەمان و مردن و کۆتاییان ھات ، جارێکی تر ناگەڕێنەوە بۆ دونیا، بەڵکو گەیشتن بەوەی پێش خۆیان خستبوو لەکار و کردەوە، وە اللە تەعالا پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَإِن كُلّٞ لَّمَّا جَمِيعٞ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ
ھەموو گەلانی سەر زەوی بێ جیاکردنەوە دوای زیندووکردنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا ئامادە دەكرێن بۆ لێپرسینەوە و وەرگرتنی پاداشتی کار و کردەوەیان.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلۡأَرۡضُ ٱلۡمَيۡتَةُ أَحۡيَيۡنَٰهَا وَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهَا حَبّٗا فَمِنۡهُ يَأۡكُلُونَ
وە یەکێک لە نیشانە و بەڵگەی زیندووبونەوە بۆ ئەو بێباوەڕانە کە زیندووبونەوە ھەق و ڕاستە ئەوەیە: ئەم زەوییە وشک و مردووە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنینە سەری، جۆرەھا ڕووەکی پێ سەوز دەکەین، وە جۆرەھا دانەوێڵەی لە زەوی پێ دەردەکەین بۆ ئەوەی خەڵکی لێی بخۆن، ئەو زاتەی ئەم زەوییە مردووەی بەباران زیندوو کردەوە و ڕووەک و دانەوێڵەی لێ دەرھێنا دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووان زیندوو بکاتەوە و لە گۆڕەکانیان دەریان بھێنێتەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَجَعَلۡنَا فِيهَا جَنَّٰتٖ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَٰبٖ وَفَجَّرۡنَا فِيهَا مِنَ ٱلۡعُيُونِ
لەو زەوییەی کە بارانمان باراندە سەری چەندەھا باخ و باخاتی خورما و ترێمان تێدا ژیاندەوە، وە چەندەھا کانیاومان تێیدا ھەڵقوڵاند کە ئاوی ئەو باخاتەی پێ بدرێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
لِيَأۡكُلُواْ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتۡهُ أَيۡدِيهِمۡۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ
بۆ ئەوەی خەڵکی لەبەروبوومی ئەو باخ و باخاتانە بخۆن کە اللە تەعالا لە ناز و نیعمەتی خۆی بەسەریدا ڕشتوون، کە ھەوڵ و کۆششی خۆیانی ھیچ تێدا نەبووە، دەی ئایا ئیتر شوکر و سوپاسی اللە تەعالا ناکەن لەسەر ئەو نیعمەتانە بە تەنھا پەرستنی ئەو و باوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی؟
Tefsiret në gjuhën arabe:
سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَزۡوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ وَمِنۡ أَنفُسِهِمۡ وَمِمَّا لَا يَعۡلَمُونَ
پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا کە لەھەموو جۆرە دار و درەخت ڕووەکێک جووتێکی بەدیھێناوە، وە لە خەڵکی خۆشیان نێر و مێی بەدیھێناوە، وە لە چەندەھا شتی تریش لە بەدیھێنراو و مەخلوقاتەکانی اللە تەعالا لە وشکانی و ناو دەریا کە خەڵکی نایزانن و بێ ئاگان لێی.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلَّيۡلُ نَسۡلَخُ مِنۡهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظۡلِمُونَ
وە نیشانە و بەڵگەیەکی تریش لەسەر تاک و تەنھایی اللە تەعالا ئەوەیە بێگومان ئێمە ڕووناکی ڕۆژ بە ئاوابوونی خۆر و ھاتنی شەو ئەکوژێنینەوە کاتێک ڕۆژی لێی دادەبڕین، وە دوای نەھێشتنی ڕووناکی ڕۆژ تاریکی شەو دەھێنین، کاتێک دەبینیت تاریکی ھەموو خەڵک دەگرێتەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَٱلشَّمۡسُ تَجۡرِي لِمُسۡتَقَرّٖ لَّهَاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ
وە نیشانە و بەڵگەیەكی تریش لەسەر تاک و تەنھایی اللە تەعالا ئەو خۆرەیە كه ئەڕوات بەرەو ئەو جێگا و خولگەیەی کە (اللە) بۆی دیاریکردووە و لێی لانادات، ئەو دیاریکردن و ئەندازەگیرییە کاری زاتێکی بەدەسەڵاتی زاڵ و بێ وێنەیە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر زانا و ئاگادارە، ھیچ شتێکی لەکاروباری بەدیھێنراوەکان لێ وون نابێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِيمِ
وە بەڵگە و نیشانەیەکی تر لەسەر یەکخواپەرستی و تاک و تەنھایی زاتی ھەق تەعالای اللە، ئەم مانگەیە کە ھەموو شەوێک جێگا و ڕێگایمان دیاریکردووە، بە بچوکی دەست پێدەکات و پاشان وردە وردە گەورە دەبێت و دواتر وردە وردە جارێکی تر بچوک دەبێتەوە، تا دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی وەک پەلی دارخورمای کۆنی لێ دێت، زەرد و باریک ھەڵدەگەڕێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
لَا ٱلشَّمۡسُ يَنۢبَغِي لَهَآ أَن تُدۡرِكَ ٱلۡقَمَرَ وَلَا ٱلَّيۡلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِۚ وَكُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ
بەڵگە و نیشانەکانی خۆر و مانگ و شەو و ڕۆژ، بە ئەندازەیەکی ورد اللە تەعالا دیاریکردووە، بۆیان نییە لەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە بۆی دیاری کردوون لێی لابدەن، نە خۆر بۆی ھەیە بگات بە مانگ تاوەکو خولگەکەی بگۆڕێت و ڕووناکییەکەی نەھێڵێت، وە نە شەویش بۆی ھەیە پێش ڕۆژ بکەوێت، بڕواتە سەری پێش کۆتایی ھاتنی کاتەکەی، وە ھەموو ئەم مەخلوقات و بەدیھێنراوە ڕامھێنراوانە، وە شتانی تریش لەھەسارە و گەلە ئەستێرەکان ھەموویان خولگەی تایبەتی خۆیان ھەیە کە اللە تەعالا بۆی دیاری کردون و ھەر خۆیشی دەیانپارێزێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• ما أهون الخلق على الله إذا عصوه، وما أكرمهم عليه إن أطاعوه.
هیچ شتێک لەوە سووک و ڕیسواتر نییه لای اللە تەعالا کەسەرپێچی ئەو بکات، وە هیچ شتێکیش لەوە بەڕێزتر نییە لای ئەو کە گوێڕایەڵی ئەو بێت.

• من الأدلة على البعث إحياء الأرض الهامدة بالنبات الأخضر، وإخراج الحَبِّ منه.
یەکێک لەبەڵگەکان لەسەر زیندووبونەوەی مردووەکان: زیندووکردنەوەی ئەو زەوییە وشک و مردووەیە پاش باران بارین جارێکی تر ئەو ھەموو ڕووەک و گژوگیا و دانەوێڵە دەڕوێنەوە و سەوز دەبنەوە.

• من أدلة التوحيد: خلق المخلوقات في السماء والأرض وتسييرها بقدر.
یەکێک لە بەڵگە و نیشانەکانی تاک و تەنھایی زاتی اللە تەعالا: بەدیھێنانی بەدیھێنراوەکانە لە ئاسمان و زەوی بە ئەندازەیەکی زۆر ورد .

 
Përkthimi i kuptimeve Surja: Jasin
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht - Përmbajtja e përkthimeve

Botuar nga Qendra e Tefsirit për Studime Kuranore.

Mbyll