Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߕߊ߲ߓߏ߲߫ ߕߏߟߊ ߟߎ߬   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:
فَٱلۡيَوۡمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنَ ٱلۡكُفَّارِ يَضۡحَكُونَ
{له‌ قیامه‌ت باوه‌ڕداران گاڵته‌ به‌كافران ده‌كه‌ن} [ فَالْيَوْمَ الَّذِينَ آمَنُوا مِنَ الْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ (٣٤) ] به‌ڵام له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا دیمه‌نه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ ئه‌بێته‌وه‌: له‌ سزای ئه‌وه‌ی كافران له‌ دونیادا به‌ باوه‌ڕداران پێكه‌نیون و گاڵته‌یان پێ كردوون له‌وێ پێچه‌وانه‌ ئه‌بێته‌وه‌ باوه‌ڕداران گاڵته‌ به‌ كافران ئه‌كه‌ن كاتێك كه‌ ئه‌بینن له‌ناو سزای ئاگری دۆزه‌خدان پێیان پێ ئه‌كه‌نن، ئه‌زانن كه‌ هیچ تواناو ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ
[ عَلَى الْأَرَائِكِ يَنْظُرُونَ (٣٥) ] ئه‌م باوه‌ڕدارانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و جۆلانه‌و شوێنه‌ به‌رزانه‌دا دانیشتوونه‌ ته‌ماشای نازو نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت ئه‌كه‌ن، یان ته‌ماشای دوژمنانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن له‌ناو دۆزه‌خدا كه‌ سزا ئه‌درێن، یاخود ته‌ماشای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن كه‌ خۆشترین نازو نیعمه‌ت بریتییه‌ له‌ بینینی خوای گه‌وره‌و ته‌ماشا كردنی خوای گه‌وره‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
هَلۡ ثُوِّبَ ٱلۡكُفَّارُ مَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ
[ هَلْ ثُوِّبَ الْكُفَّارُ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (٣٦) ] ئایا كافران سزا درانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا ئه‌یانكرد گاڵته‌و سووكایه‌تیان به‌ باوه‌ڕداران ئه‌كرد، واته‌: به‌ڵێ به‌ دڵنیایی خراپترین و سه‌ختترین سزا درانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ له‌ دونیا ئه‌نجامیان ئه‌دا، وه‌ خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌ له‌ كافران ئه‌سه‌نێ بۆ باوه‌ڕداران، والله أعلم.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߕߊ߲ߓߏ߲߫ ߕߏߟߊ ߟߎ߬
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲