Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߕߊ߲ߓߏ߲߫ ߕߏߟߊ ߟߎ߬   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:
لِيَوۡمٍ عَظِيمٖ
[ لِيَوْمٍ عَظِيمٍ (٥) ] له‌ ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌دا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
يَوۡمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٦) ] ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكه‌ كه‌ خه‌ڵكی هه‌موویان ڕائه‌وه‌ستێنرێن له‌به‌ر ده‌ستی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهاندا به‌ پێی په‌تی و به‌ ڕووتی و به‌ خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوی، له‌ هه‌ڵوێست و دیمه‌نێكی زۆر قورس و سه‌ختدا كه‌ خۆر نزیك بۆته‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ته‌نها میلێك، وه‌ خه‌ڵكى به‌ گوێره‌ی تاوانی خۆیان عه‌ره‌ق ئه‌كه‌ن و له‌ عه‌ره‌قی خۆیان نوقم ئه‌بن و غه‌رق ئه‌بن، هه‌یه‌ عه‌ره‌قه‌كه‌ی ئه‌گاته‌ لای گوێی، وه‌ هه‌یه‌ دایئه‌پۆشێ، وه‌ هه‌یه‌ خوارترو هه‌یه‌ سه‌رووتر به‌ گوێره‌ی تاوانی خۆیان، واته‌: له‌و ڕۆژه‌ بترسێن كه‌ خوای گه‌وره‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌ندازه‌ی هه‌ر ڕۆژێكی به‌ په‌نجا هه‌زار ساڵ تێئه‌په‌ڕێ له‌سه‌ر خه‌ڵكی و ڕۆژێكی یه‌كجار سه‌خته‌ په‌نا به‌خوای گه‌وره‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٖ
[ كَلَّا ] واته‌: نه‌خێر نابێت حاڵیان وابێ [ إِنَّ كِتَابَ الْفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ (٧) ] به‌ دڵنیایی په‌ڕاوى كرده‌وه‌ى خراپه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ كڕین و فرۆشتندا فێڵ ئه‌كه‌ن، وه‌ به‌سه‌رجه‌م خراپه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌رپێچی فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌ن - صلی الله علیه وسلم - وه‌ تاوان ئه‌كه‌ن ئه‌وان ناونووس كراون له‌ (سِجِّين) واته‌: له‌ سجن و به‌ندینخانه‌ى دۆزه‌خدان، وه‌ له‌ شوێنه‌ ته‌سكه‌كانی دۆزه‌خدا ئه‌مانه‌ به‌ند ئه‌كرێن و سزا ئه‌درێن، وتراوه‌: له‌ ژێر زه‌وی حه‌وته‌مه‌وه‌یه‌ تا دابه‌زی بۆ ژێر زه‌ویه‌كانی تر ته‌سكترو سه‌ختتر ئه‌بێته‌وه‌، وه‌ وتراوه‌ له‌ ناو بیره‌كانى دۆزه‌خدان، ئه‌وان له‌و شوێنانه‌دا سزا ئه‌درێن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا سِجِّينٞ
[ وَمَا أَدْرَاكَ مَا سِجِّينٌ (٨) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌و سجن و به‌ندینخانانه‌ی ناو ئاگری دۆزه‌خ چۆنه‌، ئه‌مه‌ بۆ به‌گه‌وره‌زانینه‌، واته‌: له‌وپه‌ڕی سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی و ته‌نگی و سزادایه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ
[ كِتَابٌ مَرْقُومٌ (٩) ] ئه‌مانه‌ كتابیان هه‌مووی وه‌كو خۆی نووسراوه‌و لێ بۆته‌وه‌و زیادو كه‌م ناكرێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (١٠) ] هه‌ڕه‌شه‌ی قورس و سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ به‌درۆ ئه‌زانن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ
[ الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ (١١) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ ڕۆژی سزاو لێپرسینه‌وه‌یه‌ به‌درۆى ئه‌زانن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ
[ وَمَا يُكَذِّبُ بِهِ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ (١٢) ] وه‌ هیچ كه‌سێك ئه‌و ڕۆژه‌ به‌درۆ نازانێ مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه‌ زۆر سنووریان به‌زاندبێ له‌ كرده‌وه‌كانیانداو حه‌رامیان خواردبێت و تاوانبار بووبێتن و تاوانیان ئه‌نجام دابێت و له‌ تاوان نه‌گه‌ڕابێتنه‌وه.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
‌[ إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (١٣) ] كاتێك ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ و قورئانی پیرۆزی به‌سه‌ردا بخوێنیته‌وه‌ ئه‌ڵێ: ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌و فه‌رمایشت و وه‌حی خوای گه‌وره‌ نیه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو ئه‌مه‌ به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌و چیرۆكی ئوممه‌تانی پێشتره‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
كَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
[ كَلَّا ] واته‌: نه‌خێر نابێ وابن، وه‌ وانیه‌ وه‌كو ئه‌وان كه‌ ئه‌یڵێن به‌ڵكو ئه‌م قورئانه‌ فه‌رمووده‌و كه‌لام و وه‌حی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - [ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (١٤) ] به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه‌ وای لێ كردوون ئیمان نه‌هێنن ئه‌وه‌یه‌ (ڕان) له‌سه‌ر دڵیانه‌، (حه‌سه‌نی به‌صری) ئه‌فه‌رمووێ: (ڕان): واته‌: تاوان له‌سه‌ر تاوان ئه‌كه‌ن تا دڵیان ته‌واو ڕه‌ش ئه‌بێ و دڵیان دائه‌پۆشێ، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (كاتێك به‌نده‌ تاوانێك بكات خاڵێكی ڕه‌ش له‌سه‌ر دڵی دروست ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ بكات و داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكات ئه‌وه‌ نامێنێت و سپی ئه‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوان له‌سه‌ر تاوان بكات ئه‌وه‌ خاڵی ڕه‌ش له‌سه‌ر خاڵی ڕه‌ش له‌سه‌ر دڵی دروست ئه‌بێ تا دڵی ته‌واو ڕه‌ش ئه‌بێ ئه‌وه‌ ئه‌و (ڕانه‌)یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا باسی ئه‌كات).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
كَلَّآ إِنَّهُمۡ عَن رَّبِّهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّمَحۡجُوبُونَ
{كافران له‌رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره‌ نابینن} [ كَلَّا إِنَّهُمْ عَنْ رَبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَمَحْجُوبُونَ (١٥) ] نه‌خێر كافران له‌و ڕۆژه‌دا له‌ نێوان ئه‌وان و بینینی خوای گه‌وره‌دا حیجاب و په‌رده‌ هه‌یه‌و ئه‌وان ڕێگری ئه‌كرێن له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ببینن، ئیمامی شافعی (ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) ئه‌فه‌رمووێ: (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕداران له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا وه‌ له‌ به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن، كه‌ كافران بێبه‌ش ئه‌كرێن له‌ بینینی خوای گه‌وره‌ وه‌كو سزایه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕداران به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن)، وه‌ چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر هه‌یه‌ له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره‌، وه‌ فه‌رمووده‌كان له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ - صلی الله علیه وسلم - موته‌واتیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا له‌ عه‌ره‌صاتی ساحه‌ی مه‌حشه‌رو له‌ناو به‌هه‌شتیشدا خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن، (خواى گه‌وره‌ بێبه‌شمان نه‌كات له‌ بینینى خۆى و شادو كامه‌ران و به‌خته‌وه‌رمان بكات به‌ بینینى خۆى).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ إِنَّهُمۡ لَصَالُواْ ٱلۡجَحِيمِ
[ ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُواْ الْجَحِيمِ (١٦) ] نه‌ك كافران ته‌نها كه‌ بێبه‌ش ئه‌كرێن له‌ بینینی خوای گه‌وره‌ به‌ڵكو ئه‌خرێنه‌ ناو ئاگری سووتێنه‌ری دۆزه‌خه‌وه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
[ ثُمَّ يُقَالُ هَذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (١٧) ] پاشان وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن و سووكایه‌تی و بێڕێزی كردن، پێیان ئه‌ووترێ: بچێژن ئه‌مه‌ ئه‌و سزایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ به‌درۆتان ئه‌زانی كه‌ ئه‌تانووت: ڕۆژی قیامه‌ت و ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ نیه‌، ئێستا بچێژن سزای ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ به‌درۆتان ئه‌زانی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡأَبۡرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ
[ كَلَّا ] نه‌خێر نابێت حاڵیان وابێت، وه‌ به‌و شێوازه‌ نیه‌ [ إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ (١٨) ] خوای گه‌وره‌ دێته‌ سه‌ر باسی چاكه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه‌ - صلی الله علیه وسلم - وه‌ سه‌رپێچیان نه‌كردووه‌، به‌ دڵنیایی په‌ڕاوى كرده‌وه‌ى ئه‌و چاكه‌كارانه‌ له‌ شوێنه‌ به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتدایه‌، یاخود روحی باوه‌ڕداران له‌ ئاسمانی حه‌وته‌مه‌، چه‌ندێك به‌ره‌و ئاسمانه‌كان به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بڕۆی فراوانتر ئه‌بێت، یاخود خوای گه‌وره‌ كتابی ئه‌وانى له‌ شوێنه‌ به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتدا نانووس كردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ به‌هه‌شتین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ
[ وَمَا أَدْرَاكَ مَا عِلِّيُّونَ (١٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌م شوێنه‌ به‌رزانه‌ی به‌هه‌شت چه‌ند خۆشن یان چۆنن؟، بۆ به‌گه‌وره‌زانینێتی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ
[ كِتَابٌ مَرْقُومٌ (٢٠) ] ئه‌مه‌ كتابێكه‌ نووسراوه‌و كۆتایی پێهاتووه‌و زیادو كه‌می لێ ناكرێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
يَشۡهَدُهُ ٱلۡمُقَرَّبُونَ
[ يَشْهَدُهُ الْمُقَرَّبُونَ (٢١) ] فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئاماده‌ن و شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٍ
{پاداشتى چاكه‌كاران له‌ به‌هه‌شتدا} [ إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ (٢٢) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ چاكه‌كارن و گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه‌ - صلی الله علیه وسلم - وه‌ تاوان و سه‌رپێچیان نه‌كردووه‌ ئه‌وانه‌ له‌ نازو نیعمه‌تی به‌هه‌شتدان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ
[ عَلَى الْأَرَائِكِ يَنْظُرُونَ (٢٣) ] ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر جۆلانی و شوێنه‌ به‌رزه‌كانی به‌هه‌شته‌وه‌ ته‌ماشای نازو نیعمه‌ته‌كان ئه‌كه‌ن، یاخود ته‌ماشای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِهِمۡ نَضۡرَةَ ٱلنَّعِيمِ
[ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النَّعِيمِ (٢٤) ] له‌ ڕوویاندا دره‌وشاوى و گه‌شاوه‌یی و جوانی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌یان پێوه‌ دیاره‌، یاخود به‌هۆی بینینی خوای گه‌وره‌ ڕوویان ئه‌وه‌نده‌ی تر جوان و گه‌شاوه‌و دره‌وشاوه‌و پڕشنگدار بووه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
يُسۡقَوۡنَ مِن رَّحِيقٖ مَّخۡتُومٍ
[ يُسْقَوْنَ مِنْ رَحِيقٍ مَخْتُومٍ (٢٥) ] (رَحِيق): ناوێكه‌ له‌ ناوه‌كانی مه‌ی، وه‌ له‌ به‌هه‌شتیشدا مه‌ی به‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌درێ كه‌ جیاوازه‌ له‌ مه‌ی دونیا له‌ تام و بۆن و ڕه‌نگیدا، وه‌ له‌وپه‌ڕی خۆشیدایه‌، وه‌ (مَخْتُوم) واته‌: مۆری لێدراوه‌و ده‌ستكاری نه‌كراوه‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌مان دانراوه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
خِتَٰمُهُۥ مِسۡكٞۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلۡيَتَنَافَسِ ٱلۡمُتَنَٰفِسُونَ
[ خِتَامُهُ مِسْكٌ ] وه‌ تێكه‌ڵ به‌ میسكیش كراوه‌، یاخود كۆتا خواردنه‌وه‌ی تامی میسكه‌و له‌وپه‌ڕی خۆشیدایه‌ [ وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ (٢٦) ] بۆ به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت با پێشبڕكێكاران پێشبڕكێ بكه‌ن به‌ كرده‌وه‌ی چاك وه‌ هه‌وڵی بۆ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێی بگه‌ن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسۡنِيمٍ
[ وَمِزَاجُهُ مِنْ تَسْنِيمٍ (٢٧) ] وه‌ ئه‌و (مه‌ى¬)یه‌ (ته‌سنیم)یشی تێ ئه‌كرێ كه‌ خۆشترین و به‌ڕێزترین خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شته‌، تێكه‌ڵ به‌و خه‌مره‌ ئه‌كرێ ئه‌وكاته‌ پێیان ئه‌درێ.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
عَيۡنٗا يَشۡرَبُ بِهَا ٱلۡمُقَرَّبُونَ
[ عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا الْمُقَرَّبُونَ (٢٨) ] كه‌سانی (موقه‌ڕه‌ب) ئه‌م خواردنه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْ كَانُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَضۡحَكُونَ
{له‌ دونیادا كافران گاڵته‌ به‌ باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن} [ إِنَّ الَّذِينَ أَجْرَمُوا كَانُوا مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا يَضْحَكُونَ (٢٩) ] به‌ دڵنیایی تاوانباران و كافران و خراپه‌كاران له‌ دونیادا پێ ئه‌كه‌نین و گاڵته‌یان به‌ باوه‌ڕداران ئه‌كرد.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِذَا مَرُّواْ بِهِمۡ يَتَغَامَزُونَ
[ وَإِذَا مَرُّوا بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ (٣٠) ] وه‌ كاتێك به‌ڵایاندا تێپه‌ڕینایه‌ سوكایه‌تیان پێ ده‌كردن و به‌ ئاماژه‌و ئیشاره‌ت كردن به‌ پێڵوی چاو و برۆ گاڵته‌یان پێ ئه‌كردن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمُ ٱنقَلَبُواْ فَكِهِينَ
[ وَإِذَا انْقَلَبُوا إِلَى أَهْلِهِمُ انْقَلَبُوا فَكِهِينَ (٣١) ] وه‌ كه‌ بگه‌ڕانایه‌ته‌وه‌ بۆ لای كه‌سوكاریان یان بۆ مه‌جلیسه‌كانیان زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌و تاموچێژو له‌زه‌تیان ئه‌كرد له‌وه‌ی كه‌ گاڵته‌یان به‌ باوه‌ڕداران كردووه‌و پێیان ڕابواردوون.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِذَا رَأَوۡهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ
[ وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوا إِنَّ هَؤُلَاءِ لَضَالُّونَ (٣٢) ] وه‌ كاتێك كه‌ بیانبینن ئه‌ڵێن: ئه‌م باوه‌ڕدارانه‌ ئه‌م موسڵمانانه‌ ئه‌مانه‌ وێڵ و سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوونه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شوێن محمد - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه‌و وازیان له‌ دونیا هێناوه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَمَآ أُرۡسِلُواْ عَلَيۡهِمۡ حَٰفِظِينَ
[ وَمَا أُرْسِلُوا عَلَيْهِمْ حَافِظِينَ (٣٣) ] ئایا ئه‌م كافرانه‌ ته‌كلیفیان لێكراوه‌ كه‌ چاودێری كرده‌وه‌و وته‌ی باوه‌ڕداران بكه‌ن و ئاگایان لێیان بێ و گاڵته‌یان پێ بكه‌ن؟ نه‌خێر ئه‌ی بۆ وا چاودێریان ئه‌كه‌ن و گاڵته‌و سووكایه‌تیان پێ ئه‌كه‌ن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߕߊ߲ߓߏ߲߫ ߕߏߟߊ ߟߎ߬
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲