Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់អាក់ឡា   អាយ៉ាត់:
وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلۡأَشۡقَى
[ وَيَتَجَنَّبُهَا الْأَشْقَى (١١) ] وه‌ كه‌سێك كه‌ به‌دبه‌خت و خراپه‌كارو كافر بێ وه‌ ڕۆچوو بێ له‌ تاوان و سه‌رپێچیدا ئه‌وان خۆیان له‌و په‌ندو ئامۆژگاری و یادخستنه‌وه‌یه‌ دوور ئه‌گرن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ٱلَّذِي يَصۡلَى ٱلنَّارَ ٱلۡكُبۡرَىٰ
[ الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَى (١٢) ] ئه‌وانه‌ ئه‌چنه‌ ناو ئاگره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ كه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌ -په‌نا به‌ خوای گه‌وره‌- .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ
[ ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَى (١٣) ] كافران له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌ ئه‌مرن، نه‌ئه‌ژین ژیانێك كه‌ سوودیان پێبگه‌یه‌نێت و به‌ژیان ناونابرێ، به‌ڵكو هه‌میشه‌ زیندوون به‌ڵام ئه‌وه‌ ژیان نیه‌ كه‌ ئه‌وانی تێدان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووی سزاو ئاگرو عه‌زابه‌ -په‌نا به‌خوای گه‌وره‌-، جۆره‌ها سزاو عه‌زاب ئه‌درێن ئه‌وه‌ ژیانی پێ ناووترێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌هلی ته‌وحید بێ و موسڵمان بێ و شه‌ریكی بۆ خوا دانه‌نابێ بچێته‌ دۆزه‌خیشه‌وه‌ له‌ دۆزه‌خدا وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وان له‌ناو دۆزه‌خدا ئه‌مرن و ئه‌بن به‌ خه‌ڵوزو ڕه‌ژوو وه‌كو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ بۆیان، وه‌ دواتر ده‌رئه‌كرێن و ئه‌خرێنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌ ئاوی حه‌یات ئاویان پیادا ئه‌كرێ له‌لای به‌هه‌شت ئه‌وكاته‌ ئه‌ڕوێنه‌وه‌ هه‌روه‌كو چۆن دانه‌وێڵه‌ له‌ په‌نای ئاودا ئه‌ڕوێت به‌و شێوازه‌ ئه‌ڕوێنه‌وه‌، ئه‌ویش ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ موسڵمانان ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی ته‌وحیدن ئه‌گه‌ر بچنه‌ دۆزه‌خیش له‌ دۆزه‌خدا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سزا ئه‌درێن و ئه‌سووتێن و ئه‌بن به‌خۆڵه‌مێش و ئه‌مرن له‌ناو دۆزه‌خداو دواتر ده‌رئه‌كرێن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَدۡ أَفۡلَحَ مَن تَزَكَّىٰ
[ قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّى (١٤) ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو بوونه‌ كه‌ دڵ و ده‌روونیان پاك كردۆته‌وه‌ له‌ هه‌موو ڕه‌وشتێكی نزم و خراپ، وه‌ هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان شوێن شه‌ریعه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ كردووه‌، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون، وه‌ ئیمامی (عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز) به‌ سه‌رفتره‌ ته‌فسیری ئه‌كردو فه‌رمانى ئه‌كرد كه‌ خه‌ڵكی سه‌رفتره‌ ده‌ربكه‌ن و ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌كرده‌ به‌ڵگه‌ (قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّى).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَذَكَرَ ٱسۡمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ
[ وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّى (١٥) ] وه‌ ناوی په‌روه‌ردگاری بهێنێت و له‌ یادى بێت و زیكری خوای گه‌وره‌ بكات، وه‌ نوێژه‌كانی بكات، مه‌به‌ست پێی پێنج نوێژه‌ فه‌رزه‌كه‌یه‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌كانی ئه‌نجام بدا، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی نوێژی جه‌ژنه‌، نوێژی جه‌ژنی بكات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
بَلۡ تُؤۡثِرُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا
[ بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (١٦) ] به‌ڵكو ئێوه‌ ژیانی دونیا پێش ئه‌خه‌ن و گرنگی و بایه‌خ به‌ ژیانی دونیا ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ دونیا بێ نرخ و فانییه‌و له‌ناو ئه‌چێ و كۆتایی پێ دێت ئێوه‌ گرنگی به‌ ژیانی دونیا ئه‌ده‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ
{قیامه‌ت باشتره‌ له‌ دونیا} [ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى (١٧) ] له‌ كاتێكدا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت باشتره‌و ئه‌مێنێته‌وه‌و هه‌میشه‌ییه‌ چۆن ئه‌بێ ئێوه‌ گرنگی و بایه‌خ به‌ دونیایه‌كی فانی بده‌ن وه‌ قیامه‌تێك كه‌ باشتره‌و ئه‌جرو پاداشتی یه‌كجار زۆری تیادایه‌ پشت گوێی بخه‌ن و له‌بیری بكه‌ن، واته‌: نابێ وابێ.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّ هَٰذَا لَفِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ
[ إِنَّ هَذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَى (١٨) ] ئه‌م شتانه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی ئه‌م سووره‌ته‌یه‌ له‌ په‌ڕاوه‌كانی پێشتردا بۆ پێغه‌مبه‌رانی تریش هاتووه‌و ئه‌م بابه‌تانه‌ی تیادا بووه‌، یاخود تایبه‌ت (إِنَّ هَذَا) ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌م ئایه‌تانه‌ (قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّى (١٤) وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّى (١٥) بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (١٦) وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى (١٧)) ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رفرازن كه‌ زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن یان نه‌فسی خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌و نوێژه‌ فه‌رزه‌كانیان ئه‌كه‌ن، وه‌ ئه‌مانه‌ له‌ په‌ڕاوه‌كانی پێشتریشدا هاتووه‌و باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بایه‌خدان به‌ قیامه‌ت باشتره‌ له‌ گرنگی و بایه‌خدان به‌ دونیا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
صُحُفِ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ
[ صُحُفِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى (١٩) ] له‌ صه‌حیفه‌و په‌ڕاو و كتابه‌كانی ئیبراهیم و موسادا ئه‌م شتانه‌ هاتووه‌و گرنگی و بایه‌خی پێدراوه‌ بۆیه‌ له‌و كتێبانه‌ی پێغه‌مبه‌رانی تریشدا باسی ئه‌م بابه‌تانه‌ كراوه‌، واته‌: شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی موسڵمان گرنگی و بایه‌خی پێ بده‌ن، والله أعلم .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់អាក់ឡា
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ