Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់ម៉ាអារិច   អាយ៉ាត់:

المعارج

سَأَلَ سَآئِلُۢ بِعَذَابٖ وَاقِعٖ
سووره‌تی (مه‌عاریج) (واته‌: شوێنى به‌رز بوونه‌وه‌) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٤) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سَأَلَ سَائِلٌ بِعَذَابٍ وَاقِعٍ (١) ] پرسیاركه‌رێك پرسیاری كردو دوعاكه‌رێك دوعای كردو په‌له‌ى كردو داوای سزایه‌كی كرد كه‌ داببه‌زێته‌ سه‌ریان وه‌ ڕوویان تێبكات، كه‌ (نه‌ضری كوڕی حارثى كوڕی كیلده‌) بوو كه‌ دوعای كردو وتی: خوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م دینه‌و ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ حه‌قه‌ ئه‌وه‌ تۆ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌رد بارانمان بكه‌، یان سزایه‌كی به‌ئێش و ئازارمان بۆ بنێره‌،
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لِّلۡكَٰفِرِينَ لَيۡسَ لَهُۥ دَافِعٞ
خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: [ لِلْكَافِرِينَ لَيْسَ لَهُ دَافِعٌ (٢) ] سزای خوای گه‌وره‌ ئاماده‌یه‌و دێت و ڕوو ئه‌دات، وه‌ كاتێك كه‌ دێت هیچ كه‌سێك نیه‌ سزای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
مِّنَ ٱللَّهِ ذِي ٱلۡمَعَارِجِ
[ مِنَ اللَّهِ ذِي الْمَعَارِجِ (٣) ] ئه‌و سزایه‌ له‌لایه‌ن خوایه‌كه‌وه‌ دێت كه‌ خاوه‌نی فه‌زڵ و نیعمه‌ت و به‌رزی و بڵندی و گه‌وره‌ییه‌، یاخود (مه‌عاریج) مه‌به‌ستی پێی شوێنی به‌رز بوونه‌وه‌ی فریشته‌كانه‌ كه‌ فریشته‌كان پیایدا به‌رز ئه‌بنه‌وه‌، واته‌: پله‌كان، ئه‌و پلانه‌ی كه‌ فریشته‌كان پیایدا به‌رز ئه‌بنه‌وه‌ بۆ ئاسمان.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
تَعۡرُجُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٖ كَانَ مِقۡدَارُهُۥ خَمۡسِينَ أَلۡفَ سَنَةٖ
[ تَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ ] فریشته‌كان به‌رز ئه‌بنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ به‌و پلانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی داناون، وه‌ ڕوحیش مه‌به‌ست پێی جبریله‌، یاخود مه‌به‌ست پێی ڕوحی ئاده‌میزاده‌ كاتێك كه‌ فریشته‌ی گیانكێشان ڕوحیان ئه‌كێشێ و ئه‌و ڕوحه‌ به‌رز ئه‌كاته‌وه‌ بۆ ئاسمان بۆ لای خوای گه‌وره‌ وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ی (به‌ڕائدا) هاتووه‌ [ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ (٤) ] له‌ ڕۆژێكدا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ ماوه‌ی ڕاوه‌ستانی به‌نده‌كان بۆ لێپرسینه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه‌، دواتر ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتییه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ئه‌خرێ، وه‌ ئه‌وه‌ی دۆزه‌خییه‌ به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌خرێ، وه‌ وتراوه‌ ئه‌مه‌ بۆ كافرانه‌، وه‌ بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌یشه‌ كه‌ تاوانبارن وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه‌ باسی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ زه‌كات نادات له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ ئه‌ندازه‌كه‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه‌ له‌وێ سزا ئه‌درێ دواتر به‌ره‌و به‌هه‌شت یان به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌خرێ، به‌ڵام بۆ ئیماندار كاته‌كه‌ی زۆر به‌ خێرایی له‌سه‌ر ده‌ڕوات به‌ ئه‌ندازه‌ى خۆر كه‌ لار بۆته‌وه‌ بۆ ئاوابوون تا ئاوابوونى.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَٱصۡبِرۡ صَبۡرٗا جَمِيلًا
[ فَاصْبِرْ صَبْرًا جَمِيلًا (٥) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئارام بگره‌ ئارامگرتنێكی جوان كه‌ ناشوكری و گله‌یی و گازنده‌ی له‌ خوای گه‌وره‌ تیادا نه‌بێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّهُمۡ يَرَوۡنَهُۥ بَعِيدٗا
[ إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُ بَعِيدًا (٦) ] كافران ئه‌م ڕۆژه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ به‌دووری ئه‌زانن، یاخود به‌ ئه‌سته‌م و مه‌حاڵی ئه‌زانن و ئه‌ڵێن: ئه‌سته‌مه‌ زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ هه‌بێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَنَرَىٰهُ قَرِيبٗا
[ وَنَرَاهُ قَرِيبًا (٧) ] به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌یبینین، یاخود باوه‌ڕداران وای ئه‌بینن كه‌ ئه‌مه‌ ڕۆژێكی نزیكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك كه‌ بێت ئه‌وا نزیكه‌و ئیلا ڕوو ئه‌دات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
يَوۡمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلۡمُهۡلِ
{چه‌ند دیمه‌نێكى رۆژى قیامه‌ت} [ يَوْمَ تَكُونُ السَّمَاءُ كَالْمُهْلِ (٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ ئاسمانه‌كان وه‌كو مسی تواوه‌یان لێ دێت، یاخود وه‌كو زه‌یتی تواوه‌یان لێدێت و به‌و شێوه‌یه‌ شل ئه‌بنه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ
[ وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ (٩) ] وه‌ شاخه‌كان هه‌ڵئه‌كێشرێن و وه‌كو صوفی شیكراوه‌یان لێ دێت و به‌ ئاسماندا ئه‌ڕۆن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَا يَسۡـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمٗا
[ وَلَا يَسْأَلُ حَمِيمٌ حَمِيمًا (١٠) ] وه‌ له‌و ڕۆژه‌دا هیچ خزم و كه‌س و دۆست و خۆشه‌ویستێك پرسیار له‌ خزم و دۆست و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ناكات له‌به‌ر سه‌ختی ناخۆشییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌، وه‌ له‌به‌ر سه‌رقاڵ بوونیان به‌ خۆیان.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់ម៉ាអារិច
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ