Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់អាំងកាពូត   អាយ៉ាត់:
وَمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا لَهۡوٞ وَلَعِبٞۚ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ لَهِيَ ٱلۡحَيَوَانُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ
بە ژیانى دونیا هەڵمەخەڵەتێن [ وَمَا هَذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ ] وە ئەم ژیانی دونیایە زۆر بێنرخەو لەناودەچێت و هیچ شتێك نییە تەنها كات بەسەربردن و یاری كردنە [ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ ] بەڵام ڕۆژی دوایی و ڕۆژی قیامەت ژیانێكە كە بە هەمیشەیی مرۆڤ تیایدا زیندووەو ئەمێنێتەوەو لەناو ناچێت [ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (٦٤) ] ئەگەر بزانن دەبێت ئەو ژیانە هەڵبژێرن كە دەمێنێتەوە بەسەر ئەوەى كە لەناو دەچێت .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَإِذَا رَكِبُواْ فِي ٱلۡفُلۡكِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ إِذَا هُمۡ يُشۡرِكُونَ
[ فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ ] هاوەڵبڕیاردەران كاتێك كە سواری كەشتییەكان ئەبن لەناو دەریادا [ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] كاتێك شەپۆلی ئاوەكە زۆریان بۆ دێنێ نزیكە نقوم بن بەوپەڕی دڵسۆزى و ئیخڵاسەوە لە خوای گەورە دەپاڕێنەوەو تەنها داوای فریاكەوتن لە خواى گەورە ئەكەن [ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ ] وە كاتێك خوای گەورە دوعایان قەبوڵ دەكات و ڕزگاریان ئەكات بۆ وشكانی [ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ (٦٥) ] دیسانەوە ئەوان شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار ئەدەن .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لِيَكۡفُرُواْ بِمَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ وَلِيَتَمَتَّعُواْۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ
[ لِيَكْفُرُوا بِمَا آتَيْنَاهُمْ وَلِيَتَمَتَّعُوا ] تا لەسەرەنجامدا كوفرانەی ئەو نیعمەتانە ئەكەن كە خوا پێی بەخشیوون، وە بەكاری دێنن بەشێوەیەك كە خوا پێی ڕازی نیە [ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ (٦٦) ] بەڵام لە داهاتوودا سەرەنجامی ئەم كارەیان ئەزانن چۆن خواى گەورە سزایان دەدات .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا جَعَلۡنَا حَرَمًا ءَامِنٗا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنۡ حَوۡلِهِمۡۚ أَفَبِٱلۡبَٰطِلِ يُؤۡمِنُونَ وَبِنِعۡمَةِ ٱللَّهِ يَكۡفُرُونَ
[ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا آمِنًا ] ئایا كافرانی قوڕەیش نابینن ئێمە ئەو كەعبە پیرۆزمان لەوێ بۆ داناون كە بۆتە مایەی ئەمن و ئاسایش بۆیان [ وَيُتَخَطَّفُ النَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ ] وە خەڵكی لە دەوروبەری ئەوانەوە ئەڕفێندرێت و ئەدرێت بەسەریانداو ماڵ و سەروەت و سامانیان ئەبرێت، بەڵام ئەمان بەهۆی كەعبەی پیرۆزەوە پارێزراون [ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ ] ئـایا ئەوان بە شتی بـاتـڵ و پووچەڵ بـاوەڕ ئەكـەن [ وَبِنِعْمَةِ اللَّهِ يَكْفُرُونَ (٦٧) ] بەڵام كوفرانەی نیعمەتەكانی خواى گەورە ئەكەن بەسەریانەوە .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ كَذَّبَ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُۥٓۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡكَٰفِرِينَ
[ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] وە كێ زاڵمترە؟ واتە: هیچ كەسێك لەو كەسە ستەمكارتر نییە كە درۆ بۆ خوای گەورە هەڵئەبەستێ كە ئەڵێ: خوا شەریكی هەیە [ أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُ ] یان ئەو حەقەی كە خوای گەورە ناردوویەتی و پێی گەیشتووە ئەو بەدرۆی ئەزانێ [ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْكَافِرِينَ (٦٨) ] ئایا جەهەننەم شوێنی مانەوەی هەمیشەیی كافران نییە (واتە: تەنها دۆزەخ شوێنیانە) .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ فِينَا لَنَهۡدِيَنَّهُمۡ سُبُلَنَاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا ] وە ئەو كەسانەی كە لە پێناو ئێمەدا جیهادیان كردووە [ لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ] ئەوە بەدڵنیایی هیدایەتیان ئەدەین بۆ ڕێگای ڕاستی خۆمان [ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ (٦٩) ] وە بە دڵنیایی خوای گەورە لەگەڵ چاكەكاراندایە بەوەی كە پشتیوانیان ئەكات و سەریان ئەخات و یارمەتیان ئەدات و هاوكاریان ئەكات، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (عەنكەبوت) والحمد لله.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់អាំងកាពូត
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ