Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាស្ហស្ហ៊ូអារ៉ក   អាយ៉ាត់:
إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ إِنْ هَذَا إِلَّا خُلُقُ الْأَوَّلِينَ (١٣٧) ] ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ى كه‌ ئێمه‌ی له‌سه‌رین ئه‌مه‌ ڕه‌وشت و داب و نه‌ریت و دینى باوك و باپیرانمانه‌و بۆمان ماوه‌ته‌وه‌و لاسایی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌سه‌رى ده‌ڕۆین، یاخود ئه‌م دینه‌ى تۆ بۆت هێناوین هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ى ئوممه‌تانى پێشتره‌و تۆ له‌لایه‌ن خواوه‌ نه‌نێردراوى، یاخود خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: ئه‌م به‌درۆزانینه‌ی ئه‌وان وه‌كو به‌درۆزانینى سه‌رجه‌م ئوممه‌تانی پێشتر وایه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ
[ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ (١٣٨) ] وه‌ ئه‌یانووت: ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ سزا نادرێین.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَكَذَّبُوهُ فَأَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
[ فَكَذَّبُوهُ ] هود پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی [ فَأَهْلَكْنَاهُمْ ] ئێمه‌ش بایه‌كى ساردى سه‌ختى به‌رده‌واممان بۆ ناردن و له‌ناومان بردن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٣٩) ] به‌ دڵنیایى ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ هه‌ر چه‌نده‌ زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێنا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
[ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٤٠) ] وه‌ به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگارت زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌ بۆ كافران، وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ به‌ باوه‌ڕداران.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
{گفتوگۆی نێوان ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ كَذَّبَتْ ثَمُودُ الْمُرْسَلِينَ (١٤١) ] قه‌ومی ثهمودیش سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ باوه‌ڕیان به‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌بووبێت (له‌ حیجر نیشته‌جێ بوون له‌ نێوان وادى القرى و وڵاتى شام، له‌ پاش قه‌ومى عاد ژیاون پێش ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه‌ عه‌ره‌ب بوونه‌).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
[ إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ صَالِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ (١٤٢) ] صاڵح پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - كه‌ له‌ هۆزو عه‌شیره‌تی خۆیان بوو پێی وتن ئه‌وه‌ بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
[ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٤٣) ] به‌ دڵنیایى من پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم بۆ ئێوه‌و په‌یامى خواى گه‌وره‌تان وه‌كو خۆى پێده‌گه‌یه‌نم به‌بێ زیادو كه‌م.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
[ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٤٤) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن [ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] وه‌ من له‌ گه‌یاندنی دینه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌دا داوای ئه‌جرو پاداشت و پاره‌ له‌ ئێوه‌ ناكه‌م.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٤٥) ] به‌ڵكو ئه‌جرو پاداشتی من ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌و ته‌نها چاوه‌ڕوانى پاداشتم له‌و.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَتُتۡرَكُونَ فِي مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ
[ أَتُتْرَكُونَ فِي مَا هَاهُنَا آمِنِينَ (١٤٦) ] ئایا ئێوه‌ واده‌زانن وازتان لێ ئه‌هێنرێ له‌و نازو نیعمه‌ته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون به‌ ئه‌مینی بمێننه‌وه‌و مردن و سزاتان به‌سه‌ردا نه‌یات، نه‌خێر شتی وا نیه‌و خۆتان مه‌خه‌ڵه‌تێنن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
[ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (١٤٧) ] له‌ناو باخ و باخات و له‌سه‌رچاوه‌ی ئاو و كانی و ڕووباره‌كان هه‌روا نامێنێته‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَزُرُوعٖ وَنَخۡلٖ طَلۡعُهَا هَضِيمٞ
[ وَزُرُوعٍ وَنَخْلٍ طَلْعُهَا هَضِيمٌ (١٤٨) ] وه‌ له‌و كشتوكاڵانه‌ى كه‌ هه‌تانه‌، وه‌ له‌و دار خورمایانه‌ی كه‌ لق و په‌له‌كانیان له‌به‌ر زۆری خورما پێوه‌ی شۆڕ بۆته‌ خواره‌وه‌و زۆر پڕو تێكهه‌ڵكێشه‌، یاخود پێگه‌یشتووه‌و هاتۆته‌ به‌رهه‌م و بێناوكه‌ هه‌روا نامێننه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَتَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا فَٰرِهِينَ
[ وَتَنْحِتُونَ مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا فَارِهِينَ (١٤٩) ] وه‌ له‌ناو شاخه‌كانیشدا زۆر به‌ لێهاتوویی ماڵ دروست ئه‌كه‌ن و هه‌ڵیده‌كۆڵن بۆ فه‌خرو شانازی كردن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویستتان بێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
[ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٥٠) ] ده‌ى ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَا تُطِيعُوٓاْ أَمۡرَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
[ وَلَا تُطِيعُوا أَمْرَ الْمُسْرِفِينَ (١٥١) ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی موشریكان مه‌كه‌ن كه‌ ئیسراف و زیادڕه‌ویان كردووه‌ له‌ تاوان و شیركدا كه‌ بانگه‌وازتان ده‌كه‌ن بۆ كوفرو شیرك و تاوان.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ٱلَّذِينَ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ
[ الَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ (١٥٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاشووب ئه‌گێڕن له‌سه‌ر زه‌ویدا وه‌ چاكسازی ناكه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ
[ قَالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مِنَ الْمُسَحَّرِينَ (١٥٣) ] وتیان: تۆ هیچ كه‌سێك نیت ته‌نها یه‌كێك نه‌بێت له‌وانه‌ی كه‌ جادووت لێكراوه‌و ده‌ستت لێوه‌شێندراوه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا فَأۡتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
[ مَا أَنْتَ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُنَا ] وه‌ تۆ هیچ كه‌سێك نیت ته‌نها مرۆڤێكی وه‌كو ئێمه‌ نه‌بێت ئیتر چۆن له‌ناو ئێمه‌دا وه‌حى بۆ تۆ هاتووه‌ [ فَأْتِ بِآيَةٍ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (١٥٤) ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ی تۆ پێغه‌مبه‌رى خوایت موعجیزه‌یه‌كمان بۆ بێنه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَالَ هَٰذِهِۦ نَاقَةٞ لَّهَا شِرۡبٞ وَلَكُمۡ شِرۡبُ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ
{حوشترەكەی ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - } [ قَالَ هَذِهِ نَاقَةٌ لَهَا شِرْبٌ وَلَكُمْ شِرْبُ يَوْمٍ مَعْلُومٍ (١٥٥) ] له‌سه‌ر داواو پێشنیاری خۆیان خوای گه‌وره‌ حوشترێكی له‌ناو تاوێرێك به‌ زیندوویی بۆ ده‌ركردن كه‌ به‌ چاوی خۆیان بینیان وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاستێتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی صاڵح - صلی الله علیه وسلم - ، كه‌ پێى فه‌رمووی: ئه‌مه‌ حوشترێكه‌ ڕۆژی ئاودانی ئه‌و جیاوازه‌ له‌ ڕۆژی چوونه‌ سه‌ر ئاوی ئێوه‌و لێی نزیك نه‌بنه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ سه‌ره‌ی خۆیه‌تی.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
[ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ ] وه‌ به‌ خراپه‌ ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن و سه‌ری نه‌بڕن [ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٥٦) ] ئه‌و كاته‌ سزای ڕۆژێكی گه‌وره‌ ئه‌تانگرێته‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَعَقَرُوهَا فَأَصۡبَحُواْ نَٰدِمِينَ
[ فَعَقَرُوهَا فَأَصْبَحُوا نَادِمِينَ (١٥٧) ] به‌ڵام ئه‌وان سه‌ریانبڕی و دوای ئه‌وه‌ى كه‌ دڵنیا بوون سزای خوای گه‌وره‌یان بۆ دێت په‌شیمان بوونه‌وه‌ به‌ڵام په‌شیمانی سوودی بۆیان نه‌بوو.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
[ فَأَخَذَهُمُ الْعَذَابُ ] خوای گه‌وره‌ سزایدان، سزایه‌ك كه‌ زه‌ویه‌كه‌یان له‌ ژێردا هه‌ژا، وه‌ له‌ بانیشه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌نگێكی بۆ ناردن و له‌ناوی بردن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] به‌ دڵنیایی ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٥٨) ] هه‌ر چه‌نده‌ زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێنا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
[ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٥٩) ] وه‌ به‌ دڵنیایی په‌روه‌ردگارت زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌ بۆ كافران، وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ بۆ باوه‌ڕداران.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាស្ហស្ហ៊ូអារ៉ក
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ