Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យនៃគម្ពីរគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី * - មាតិកានៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាន់ណាច់ម៍   វាក្យខណ្ឌ:
وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰ
ھەر ئەو خۆی ھەردوو ھاوجووتی نێر و مێی بەدیھێناوە.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
مِن نُّطۡفَةٍ إِذَا تُمۡنَىٰ
لە تۆوێك کاتێک ئەکرێتە مناڵدانی مێینەوە.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَنَّ عَلَيۡهِ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰ
ھەروەھا بەدیهێنانەوەیشی لەدوای مردن ھەر لەسەر پەروەردگاریەتی.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغۡنَىٰ وَأَقۡنَىٰ
ھەر ئەو زاتەیە کە سەروەت و سامان دەبەخشێت بە هەریەکێک بیەوێت لەمرۆڤەکان ودەوڵەمەندیان دەکات.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعۡرَىٰ
ھەروەھا تەنھا (اللە تعالی) پەروەردگاری ئەستێرەی (شیعرا) یە - گەلاوێژە - کە لەسەردەمی نەفامیدا هەندێك لە بتپەرست و موشریكەكان دەیانپەرست.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَنَّهُۥٓ أَهۡلَكَ عَادًا ٱلۡأُولَىٰ
بێگومان پەروەردگار قەومی عادی یەكەم، کە گەلی (ھود) بوون لەبەر ئەوەی بەردەوام بوون لە بێباوەڕی و تاوان کردن، فەوتاندنی و لەناوی بردن.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَثَمُودَاْ فَمَآ أَبۡقَىٰ
ھەروەھا قەومی سەموود کە گەلی (صالح ) بوون لەناوی برد و کەسیان لێ نەمایەوە و ڕزگاریان نەبوو.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ هُمۡ أَظۡلَمَ وَأَطۡغَىٰ
پێش قەومی عاد و سەمود قەومی نوحیشی فەوتاند و لەناوی بردن، چونکە ئەوان لە قەومی عاد و سەمود بتپەرستتر و ستەمکارتر بوون، چونکە نوح ھەزار ساڵ کەم پەنجا، بانگی کردن بۆ یەک خوا پەرستی، وە ئەوانیش وەڵامیان نەدایەوە.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَٱلۡمُؤۡتَفِكَةَ أَهۡوَىٰ
گوندەکانی قەومی (لوط) پەروەردگار بەرزی کردنەوە و ھەڵی گەڕاندنەوە و دانی بەزەویدا - سەرە و ژێری کردن - لەبەر خراپە و بەدڕەوشتییان.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ
دایپۆشین بەسزای سەخت و بەردبارانی کردن، لەدوای بەرز کردنەوە و کێشانیان بەزەویدا.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ
ئەی مرۆڤـــــ ! گومانت لەکام بەخشش و نیعمەتی پەروەردگار ھەیە؟! لەکاتێکدا ھەموو نیعمەتەکانی پەروەردگارت بەڵگەیەکی ئاشکران لەسەر تاک و تەنھایی و دەسەڵاتی، وە ھێشتا تۆ مشتومڕ و گفتوگۆ دەکەیت و پەند وەرناگریت؟؟!
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
هَٰذَا نَذِيرٞ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلۡأُولَىٰٓ
ئەم پێغەمبەرەی نێردراوە بۆ لاتان ترسێنەرێكە وەکو پێغەمبەرەکانی پێشووتر.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
أَزِفَتِ ٱلۡأٓزِفَةُ
ڕۆژی قیامەت نزیک بووەتەوە.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ
جگە لە (اللە تعالی) کەس ناتوانێت ئاشكرای بکات، وە کەسیش جگە لەو نازانێت ھاتنی ئەو ڕۆژە دیاری بکات و ئاگاداری بێت.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
أَفَمِنۡ هَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ تَعۡجَبُونَ
ئایا ئێوە سەرتان سوڕ دەمێنێت لەم قورئانە - کە دەخوێنرێتەوە بەسەرتاندا - و بەلاتانەوە سەیرە، کە لە لای پەروەردگارەوە ھاتبێت؟!
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَتَضۡحَكُونَ وَلَا تَبۡكُونَ
گاڵتەی پێدەکەن و پێدەکەنن، لەجیاتی ئەوەی بگرین لە کاتی بیستنی ئامۆژگاریەکانیدا.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَنتُمۡ سَٰمِدُونَ
ئێوە بێ ئاگایانەیش ڕائەبوێرن؟!
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
فَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ وَٱعۡبُدُواْ۩
کەواتە تەنها سوژدە بۆ پەروەردگار ببەن و سەری بۆ نەوی بکەن و بە دڵسۆزییەوە بیپەرستن.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
អំពី​អត្ថប្រយោជន៍​នៃវាក្យខណ្ឌទាំងនេះនៅលើទំព័រនេះ:
• عدم التأثر بالقرآن نذير شؤم.
پەند وەرنەگرتن لە قورئان نیشانەی بەدبەختییە.

• خطر اتباع الهوى على النفس في الدنيا والآخرة.
مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو لە سەر نەفس لە دونیا و ڕۆژی دواییدا.

• عدم الاتعاظ بهلاك الأمم صفة من صفات الكفار.
پەند وئامۆژگاری وەرنەگرتن لە بەسەرھات و لەناوچوونی گەلانی پێشوو نیشانەی بێ باوەڕییە (کوفرە).

 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាន់ណាច់ម៍
មាតិកានៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យនៃគម្ពីរគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី - មាតិកានៃការបកប្រែ

ត្រូវបានចេញដោយមជ្ឈមណ្ឌល តាហ្វសៀរនៃការសិក្សាគម្ពីគួរអាន

បិទ