Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យនៃគម្ពីរគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី * - មាតិកានៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាន់ណាច់ម៍   វាក្យខណ្ឌ:
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ تَسۡمِيَةَ ٱلۡأُنثَىٰ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوەی ڕۆژی دوایی نییه، فریشتەکانی (اللە تعالی) بە مێ ناوزەد دەکەن و وەھایان دەزانی کە فریشتەکان کچی پەروەردگارن، پاکی و بێگەردی وبڵندی بۆ (اللە تعالی) لەوەی ئەوان دەیڵێن.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغۡنِي مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـٔٗا
لە کاتێکدا ئەوانە ھیچ زانیاریەکیان لەو بارەوە نییە، کە دەڵێن : (فریشتەکان کچی پەروەردگارن)، بەڵکو شوێنی گومانی بێ سەروبن کەوتون، بە مەرجێك ھیچ گومانێك شوێنی حەق و ڕاستی ناگرێتەوە تا جێگەی بگرێتەوە .
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
فَأَعۡرِضۡ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكۡرِنَا وَلَمۡ يُرِدۡ إِلَّا ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - گوێ مەدەرە ئەو کەسانەی کە یاخی بوون لە یاد و بەرنامەی ئێمە و ئاوڕ لە ئیمان ھێنان نادەنەوە، ئەوانە لە ئارەزووی دونیایی خۆیان زیاتر، ھیچی تریان ناوێت، وە ھیچ خۆیان بۆ ھاتنی ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوە ئامادە نەکردووە، چونکە باوەڕیان پێی نییە.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
ذَٰلِكَ مَبۡلَغُهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱهۡتَدَىٰ
ئەوانە ھەر ئەوەندە تێگەیشتنیان لە ڕاستییەکان ھەیە کە دەڵێن - فریشتەکان کچی پەروەردگارن - وە ھەر ئەوەندەی لێ دەزانن چونکە ئەوان زۆر نەزانن و نەگەیشتوون بە ھەقیقەت و ڕاستی، لە ڕاستیدا ھەر پەروەردگاری تۆیە کە زانیاری و زانستی بێ سنورە و ئاگادارە لەوەی کە کێ لە ڕێبازی ئەو لایداوە و گومڕایە، وە چ کەسێک ڕێبازی ھیدایەت و دینداری و خواناسی گرتۆتە بەر، وە ھیچ شتێک لەلای ئەو زاتە شاراوە نییە.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ بِمَا عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ بِٱلۡحُسۡنَى
ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەمووی ھی (اللە تعالی) یە و خۆی بەدیهێناوه، وە ھەر خۆی تەدبیرکار و بەڕێوەبەرە، بۆ ئەوەی سزای ئەو کەسانە بدات کە خراپەیان کردووە بە گوێرەی خراپەکانی خۆیان و پاداشتی ئەوانەیش بداتەوە کە چاکەیان کردووە بەباشتر لە چاکەکانی خۆیان کە بەھەشتە.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
ٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلۡمَغۡفِرَةِۚ هُوَ أَعۡلَمُ بِكُمۡ إِذۡ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَإِذۡ أَنتُمۡ أَجِنَّةٞ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡۖ فَلَا تُزَكُّوٓاْ أَنفُسَكُمۡۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ
وە ئەوانەیش ئەوانەن کە خۆیان لە گوناھی گەورە و لەکاری نالەباری و داوێن پیسی دوور ئەگرن، گوناھی بچوک و ورد نەبێت، ئەوە (اللە تعالی) لێی خۆش ئەبێت بەمەرجێك کە تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وە زۆر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی) بێت، بەڕاستی - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگارت زۆر بەخشش و لێبووردەیە، وە لەتاوانی بەندەکانی خۆش دەبێت ھەر کاتێك پەشیمان ببنەوە و تەوبە بکەن، (اللە تعالی) لە خۆتان شارەزاترە لەحاڵ و ئەحواڵتان، چ لەو کاتەدا کە باوە گەورەتان - ئادەم - لە خۆڵ بەدیهێنا و چ لەو کاتەدا کە ھەریەکەتان لە سکی دایکتاندا بەدیهێنان، بە چەند قۆناغێک، وە ھیچ شتێک لە لای ئەو زاتە شاراوە نییە، کەواتە خۆتان بە خاوێن و بێ گوناھـ دامەنێن، ئەو خۆی لە ھەمووان شارەزاترە، کێ خۆی پابەند کردووە بە فەرمانەکانی پەروەردگار، وە کێ خۆی لە گوناھـ پاراستووە.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي تَوَلَّىٰ
ئایا تۆ ئەو کابرا خراپەت دیوە کە پشتی لە موسوڵمانەتی ھەڵکرد و پاشگەز بووەوە؟ لە کاتێکدا نزیک بووبوویەوە لە ئیسلام.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَعۡطَىٰ قَلِيلٗا وَأَكۡدَىٰٓ
کەمێک لە ماڵ و سامانی بەخشی و خێرا دەستی گرتەوە، چونکە پیسکەیی خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا خۆی زۆر بە پاک و بێگەرد پیشان دەدا.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
أَعِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلۡغَيۡبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ
باشە بۆچی ئەو جۆرە کەسانە زانیارییان دەربارەی نھێنی و شاراوەکان ھەیە؟! ئایا ھەموو شتێک دەبینن؟! تا ئاوا زانیاری بڵاو دەکەنەوە!!
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
أَمۡ لَمۡ يُنَبَّأۡ بِمَا فِي صُحُفِ مُوسَىٰ
یا ئەوانە درۆ و دەلەسە بە ناو (اللە تعالی) وە ھەڵدەبەستن؟! یان خەبەری ئەوەی نەدراوەتێ کە لە پەڕە وەحییەکانی موسا دا ھاتووە؟!
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَإِبۡرَٰهِيمَ ٱلَّذِي وَفَّىٰٓ
وە لە پەڕە وەحییەکانی ئیبراھیمیشدا ھاتووە؟! کە ھەرچی فەرمانی پەروەردگارە هەمووی جێبەجێکرد.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰ
کەوا ھیچ کەسێک تاوانی کەسێکی تر ناگرێتە ئەستۆ.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ
کەسیش ھیچی دەسگیر نابێت بەرھەمی کردەوەی خۆی نەبێت.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَنَّ سَعۡيَهُۥ سَوۡفَ يُرَىٰ
ھەوڵ و کۆششەکانی دەبینرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
ثُمَّ يُجۡزَىٰهُ ٱلۡجَزَآءَ ٱلۡأَوۡفَىٰ
پاشانیش پاداشتی تەواوی بێ کەم و کورتی خۆی بەرانبەر بە کردەوەکانی ئەدرێتەوە.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلۡمُنتَهَىٰ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی سەرەنجامی کۆتایی ھەموو بەندەکان وچارەنووسیان بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە - یانی پاش مردن - .
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضۡحَكَ وَأَبۡكَىٰ
لەڕاستیدا ھەر ئەو زاتەیە دڵی ھەندێك خۆش دەکات و دەیھێنێتە پێکەنین، یان خەفەت باری دەکات و دەیھێنێتە گریان.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحۡيَا
وە ھەر ئەو خۆیەتی کە مرۆڤەکان ئەمرێنێت لە دونیادا و زیندوویشیان ئەکاتەوە لە قیامەتدا.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
អំពី​អត្ថប្រយោជន៍​នៃវាក្យខណ្ឌទាំងនេះនៅលើទំព័រនេះ:
• انقسام الذنوب إلى كبائر وصغائر.
دابەشبوونی تاوانەکان بۆ: تاوانە گەورەکان وتاوانە بچووکەکان.

• خطورة التقوُّل على الله بغير علم.
مەترسی قسە هەڵبەستن بەناوی (اللە تعالی) وە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەكت پێی هەبێت.

• النهي عن تزكية النفس.
ڕێگری کراوە لەوەی مرۆڤ تەزکیەی دەروونی خۆی بکات وخۆی بەچاک دابنێت.

 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាន់ណាច់ម៍
មាតិកានៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យនៃគម្ពីរគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី - មាតិកានៃការបកប្រែ

ត្រូវបានចេញដោយមជ្ឈមណ្ឌល តាហ្វសៀរនៃការសិក្សាគម្ពីគួរអាន

បិទ