Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 章: ユーヌス章   節:
وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ ٱئۡتُونِي بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٖ
کاتێک فیرعەون موعجیزەکانی موسای بینی، وتی: بڕۆن ھەرچی جادوگەری شارەزا و لێھاتووە بۆمی بھێنن.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ
کاتێک جادوگەرەکانیان ھێنا بۆ فیرعەون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) بەو پەڕی متمانە بوون بەوەی خوای گەورە سەریدەخات بەسەریاندا پێی فەرموون: - ئەی جادوگەرینە - ئەوەی پێتانە لە جادوو فڕێی بدەن و بیھاوێژن.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَلَمَّآ أَلۡقَوۡاْ قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئۡتُم بِهِ ٱلسِّحۡرُۖ إِنَّ ٱللَّهَ سَيُبۡطِلُهُۥٓ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصۡلِحُ عَمَلَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
جا کاتێک ئەوەی پێیان بوو لە جادوو فڕێیاندا و ھاویشتیان (چەند گوریس و گۆچانێکیان پێ بوو کاتێک فڕییاندا بوون بە مار و ئەژدیھا) ئەوجا موسی پێی فەرموون: ئەوەی بەدەرتان خست جادوو بوو، بێگومان خوای گەورە پوچەڵ و بەتاڵی دەکاتەوە و ھیچ کاریگەریەکی نابێت، بەڕاستی ئێوە بە جادووەکەتان خراپە و ئاژاوە لەسەر زەویدا بڵاو دەکەنەوە، خوای گەورەش کاری خراپەکاران و ئاژاوەگێڕان سەرناخات و چاکی ناکات.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَيُحِقُّ ٱللَّهُ ٱلۡحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡمُجۡرِمُونَ
خوای گەورە ھەق و ڕاستی جێگیر دەکات، وە بەفەرمانە قەدەرییەکانی دامەزراویان دەکات، وە بەبڕیارە شەرعیەکانیشی لە بەڵگە و موعجیزەکان سەری دەخات، ھەرچەند بێباوەڕان و خراپەکارانیش لە فیرعەون و دار و دەستەکەی پێیان ناخۆش بێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَمَآ ءَامَنَ لِمُوسَىٰٓ إِلَّا ذُرِّيَّةٞ مِّن قَوۡمِهِۦ عَلَىٰ خَوۡفٖ مِّن فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِمۡ أَن يَفۡتِنَهُمۡۚ وَإِنَّ فِرۡعَوۡنَ لَعَالٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
گەلەکەی پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازەکەی موسی و باوەڕیان پێ نەھێنا - لەگەڵ ئەوەی موسی کۆمەڵێک بەڵگە و نیشانەی ڕوون و موعجیزەی بۆ ھێنان - لەسەرەتاوە لەترسی فیرعەون دەستە و تاقمەکەی کەس باوەڕی پێ نەھێنا چەند گەنج و لاوێکی بەنو ئیسرائیل نەبێت، ئەوانیش زۆر دەترسان ئەگەر پێیان بزانرێت سزایان بدەن و لە باوەڕەکەیان پەشیمانیان بکەنەوە، چونکە فیرعەون دەسەڵاتی تەواوی ھەبوو بەسەر میسر و خەڵکەکەیدا، وە یەکێک بوو لەوانەی زیادەڕۆیی زۆری کرد لە بێباوەڕی و کوشتن و سزادانی بەنو ئیسرائیل.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰقَوۡمِ إِن كُنتُمۡ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ فَعَلَيۡهِ تَوَكَّلُوٓاْ إِن كُنتُم مُّسۡلِمِينَ
موسی (سەلامی خوای لێ بێت) بە گەلەکەی خۆی فەرموو: ئەی گەلەکەم ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان بەخوا ھێناوە، ئەوا تەنھا پشت بە خوای گەورە ببەستن ئەگەر ئێوە موسڵمانن و ملکەچی فەرمانی ئەون، چونکە پشت بەستن بەخوا ھەرچی خراپەیە لەسەرتان لادەبات، وە ھەرچی خێر و خۆشیشە بۆتان دەھێنێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَقَالُواْ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلۡنَا رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا فِتۡنَةٗ لِّلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
وەڵامی موسی (سەلامی خوای لێ بێت) یان دایەوە و وتیان: ئێمە تەنھا بە خوا پشت دەبەستین و تەوەکولمان بەوە، ئەی پەروەردگارمان ستەمکارانمان بەسەردا زاڵ و باڵادەست مەکە، تاوەکو دوچاری سزا و کوشتن و ناڕەحەتیمان بکەن و لە باوەڕ و ئاینەکەمان پەشیمانمان بکەنەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَنَجِّنَا بِرَحۡمَتِكَ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ
- ئەی پەروەردگارمان - بە ڕەحم و میھرەبانی خۆت لە دەستی گەلە بێباوەڕەکەی فیرعەون ڕزگارمان بکە، چونکە ئەوان ئێمەیان کردووە بە کۆیلەی خۆیان و ئەزیەت و ئازارمان دەدەن بە سزادان و کوشتن بڕین.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِيهِ أَن تَبَوَّءَا لِقَوۡمِكُمَا بِمِصۡرَ بُيُوتٗا وَٱجۡعَلُواْ بُيُوتَكُمۡ قِبۡلَةٗ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
خوای گەورە دەفەرموێت: ئێمەیش وەحی و نیگامان کرد بۆ موسا و ھارونی برای (سەلامی خوایان لێ بێت) کە چەند ماڵێک بکەنە پەرستگا بۆ گەلەکەتان تاوەکو خوای گەورەی تاک و تەنھای تێدا بپەرستن، وە ماڵەکانتان ڕوو بکەنە ئاراستەى قیبلە ڕووبەڕووی (بەیت ئەلمەقدیس:بیت المقدس)، (واتە: لەماڵەوە پەرستنی خۆتان بکەن نەوەک فیرعەون و دەستەو تاقمەکەی پێتان بزانن و ئەزیەت و ئازارتان بدەن) وە نوێژەکانتان بە تەواوی و ڕێک و پێکی ئەنجام بدەن، - ئەی موسا - تۆیش بە باوەڕداران ڕابگەیەنە و موژدەیان بدەرێ کە خوای گەورە پشتگیریانە و سەریان دەخات بەسەر فیرعەون و تاقمەکەیدا، وە دوژمنەکانیان لەناو دەبات، وە دەیانکات بەجێنشینیش لەسەر زەویدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَآ إِنَّكَ ءَاتَيۡتَ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَأَهُۥ زِينَةٗ وَأَمۡوَٰلٗا فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّواْ عَن سَبِيلِكَۖ رَبَّنَا ٱطۡمِسۡ عَلَىٰٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ وَٱشۡدُدۡ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَلَا يُؤۡمِنُواْ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
موسی (سەلامی خوای لێ بێت) فەرمووی: ئەی پەروەردگارمان تۆ دەسەڵات و جوانی و ڕازاوەیی و ماڵی دونیات بە فیرعەون و تاقمەکەی بەخشیوە، ئەوان سوپاس و شوکرانەی ئەو ناز و نیعمەتانەی تۆیان نەکرد کە پێت بەخشیون، بەڵکو بە ھۆیەوە خەڵکیان پێ گومڕا و سەرلێشێواو کرد و لەئاینەکەی تۆ دووریان خستنەوە، ئەی پەروەردگارمان ماڵ و سەروەت و سامانە و دەسەڵاتەکەیان لەناو ببە و مەیھێڵە، وە دڵ و دەروونیان زیاتر پەست و ڕەق بکە، چونکە تا سزای سەختی بە ئازار نەبینن باوەڕ ناھێنن، ئەو کاتەیش باوەڕھێنان ھیچ سودێکی نابێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• الثقة بالله وبنصره والتوكل عليه ينبغي أن تكون من صفات المؤمن القوي.
ئەم ئایەتانە متمانە بە خوا و سەرکەوتنی مرۆڤی باوەڕدار زیاد دەکات، وە پێمان رادەگەیەنێت کە تەوەکول و پشت بەستن بەخوای گەورە یەکێکە لەھەرە سیفەتە بەرز و بتەوەکانی باوەڕداری بە هێز.

• بيان أهمية الدعاء، وأنه من صفات المتوكلين.
ڕوونکردنەوەی گرنگی نزا و پاڕانەوە، وە نزا و پاڕانەوە یەکێکە لە سیفاتی ئەو کەسانەی کە تەنھا پشت و پەنایان خوای گەورەیە.

• تأكيد أهمية الصلاة ووجوب إقامتها في كل الرسالات السماوية وفي كل الأحوال.
جەختکردنەوە لەسەر گرنگی نوێژەکان، وە ئەوەشمان پێ دەڵیت کە نوێژ لە ھەموو کات و ساتێکدا لە ئاینە ئاسمانیەکانی تریشدا واجب بووە.

• مشروعية الدعاء على الظالم.
ئەم ئایەتانەیش بەڵگەن لەسەر دروستی نزاو دوعاکردن لە ستەمکاران.

 
対訳 章: ユーヌス章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる