Check out the new design

Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Sura: Al-Jinn   Versetto:

الجن

Alcuni scopi di questa Sura comprendono:
إبطال دين المشركين، ببيان حال الجنّ وإيمانهم بعد سماع القرآن.
پوچەڵکردنەوەى ئاینی موشریکەکان ئەمیش بە ڕوونکردنەوەى حاڵی جنۆکەکان و باوەڕهێنانیان لەپاش بیستنی قورئان.

قُلۡ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ ٱسۡتَمَعَ نَفَرٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَقَالُوٓاْ إِنَّا سَمِعۡنَا قُرۡءَانًا عَجَبٗا
ھۆی ھاتنە خوارەوەی سەرەتاکانی ئەم سورەتە، بوخاری و موسلیم لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای اللە تەعالایان لێبێێت- گێڕاویانەتەوە کە دەڵێت: پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوەڵانیدا ڕۆیشت بەرەو بازاڕ (عوکاز:عُکاظ) شەیتانەکانیش (لە جنۆکەکان) لەوەرگرتنی ھەواڵی ئاسمان بەرگری کرابوون، تیرە ئەستێرەیان بۆ دەھاوێژرا، بۆیە گەڕانەوە جا (ھۆزەکەیان) ووتیان: ئەوە چیتانە بۆ گەڕانەوە؟ ئەوانیش ووتیان، ڕێگای ھەواڵ وەرگرتنی ئاسمانمان لێ گیراوە، وە تیرە ئەستێرەمان بۆ دەھاوێژرێ، ووتیان: دەبێت شتێک ڕووی دابێت کە بووەتە بەبەربەست لە ڕێی ئێوەدا کە ھەواڵی ئاسمان بزانن، کەواتە بڕۆن گشت خۆڕھەڵات وخۆرئاوا لە زەوی دا بگەڕێن وسەرنج بدەن بزانن چ شتێک ڕووی داوە، ئەوانیش ڕۆشتن بە ھەموو خۆرھەڵات وخۆرئاوای زەوی دا گەڕان، سەرنجیان دەدا تا بزانن چ شتێک بەربەستە لە بەردەمیاندا کە ناتوانن ھەواڵی ئاسمان بزانن. (عبدالله) دەڵێ: ئەنجا ئەوانەیان کە ڕوو بە تیھامە ڕۆشتن، لە نەخلەدا چوونە خزمەت پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە دەیویست بڕوات بۆ بازاڕی (عوکاز:عُکاظ) لەو کاتەدا پێشنوێژی نوێژی بەیانی بۆ ھاوەڵانی دەکرد، جنۆکەکان کاتێ گوێیان لە قورئان بوو گوێ بیستی بوون، ئەوسا ووتیان، ئائەمەیە بۆتە بەربەست لە نێوان ئێوە وھەواڵی ئاسماندا، ئەمجا لەو شوێنەوە گەڕانەوە بۆ لای ھۆزەکەیان ووتیان: ئەی ھۆزەکەمان [إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآناً عَجَباً، یهدي إِڵی الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِەِ ولن نُّشْڕکَ بِرَبِّنَا ڕَحَداً] وە اللە -تەعالایش- ئەم ئایەتەی: [قُلْ أوحِێ إِلیَّ أأنَّەُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ] دابەزاند بۆ پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-، واتا: -ئەی پێغەمبەر- بەئومەتەکەت بڵێ: اللە -تەعالا- نیگا (وەحی) بۆ کردووم کە بێگومان دەستەیەک لە جنۆکەکان گوێیان گرتووە لە قورئان خوێندنەوەم لەشیوی (نەخلە) ئەمجا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئان خوێندنەکەى تەواو کرد، جنۆکەکان ڕۆشتنەوە بۆ لای ھۆزەکەیان وپێیان ووتن: بەڕاستی ئێمە گوێ بیستی خوێندنەوەی ووتەیەکی سەرسوڕھێنەر بووین لە ڕوونکردنەوە وڕەوانبێژیدا.
Esegesi in lingua araba:
يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلرُّشۡدِ فَـَٔامَنَّا بِهِۦۖ وَلَن نُّشۡرِكَ بِرَبِّنَآ أَحَدٗا
ئەو وتە وگوفتارەی بیستمان ھیدایەت وڕێنمونی ھەمووان دەکات بۆ ڕێگای ڕاست وژیری وتێگەیشتن، بۆ ھەق وڕاستی لە بیروباوەڕ وگوفتار وکرداردا، و ئێمەش باوەڕمان پێھێنا، ھەرگیز کەسیش ناکەینە ھاوەڵ وشەریک بۆ ئەو پەروەردگارمان كە ئەم قورئانەی دابەزاند.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّهُۥ تَعَٰلَىٰ جَدُّ رَبِّنَا مَا ٱتَّخَذَ صَٰحِبَةٗ وَلَا وَلَدٗا
وە باوەڕمان ھێنا بەوەى بەڕاستی بەرز وبڵندە گەورەیی ومەزنی وشکۆداریی پەرورەدگارمان، ئەو زاتە پیرۆزە ھیچ ھاوسەر ومناڵ ونەوەیەکی بۆخۆی بڕیار نەداوە، وەک ئەوەى بت پەرست وموشریکەکان دەیڵێن.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّهُۥ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى ٱللَّهِ شَطَطٗا
بێگومان بێ ئەقڵ ونەزانەکەمان (کەمەبەستیان پێی ئیبلیس بوو) درۆی نالەبار وقسەی ناپەسەند ونابەجێ دەربارەی اللە -سبحانه وتەعالا- دەکات کە مناڵ وھاوسەر دەداتە پاڵی، پاک وبێگەردی بۆ ئەو زاتە پیرۆزە لەوەی منداڵ وھاوسەری ھەبێت.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن تَقُولَ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا
ئێمە وامان دەزانی کە بت پەرست موشریکەکانی نەوەکانی ئادەم وجنۆکە ھەرگیز درۆ بەناوى اللە -تەعالاوە- ناکەن، کاتێک ووتیان پەروەردگار منداڵ وھاوسەری ھەیە، ئێمەش چاومان لەوان کرد و بەووتەی ئەوان باوەڕمان کرد.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّهُۥ كَانَ رِجَالٞ مِّنَ ٱلۡإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٖ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَزَادُوهُمۡ رَهَقٗا
لەسەردەمی نەفامیدا بێگومان پیاوانێک لە بەنی ئادەم پەنایان دەبردە بەر پیاوانێک لە جنۆکە بۆ ئەوەی بیانپارێزن کاتێک ئەگەر شەو لە شوێنێکی ترسناکدا بمانایەتەوە، یەکێکیان دەیانووت: پەنا دەگرین بەگەورەی ئەم شیووە لەخراپەی نەفامانی ئەم گەل وھۆزە، جا جنۆکەکانیش ئەمەیان بەھەلزانی زیاتر توشی ترسیان کردن وماندوویان کردن.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّهُمۡ ظَنُّواْ كَمَا ظَنَنتُمۡ أَن لَّن يَبۡعَثَ ٱللَّهُ أَحَدٗا
ئەی جنۆکەکان بێگومان -زۆر لە- نەوەکانی ئادەم گومانیان وابوو، وەک گومانی ئێوە کە اللە -تەعالا- ئیتر پاش مردن کەس زیندوو ناکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّا لَمَسۡنَا ٱلسَّمَآءَ فَوَجَدۡنَٰهَا مُلِئَتۡ حَرَسٗا شَدِيدٗا وَشُهُبٗا
بەڕاستی ئێمە بەرەو ئاسمان ڕۆشتین بۆ دزین وگوێ بیستی ھەواڵ، کەچی بینیمان پڕکراوە لە پاسەوانی بەھێز لە فریشتەکان ناھێڵن ھچ کەس ووتە وھەواڵێک بدزێت، وەک پێشتر ئێمە دەمانکرد، وتیر ونەیزەکیش بەھەموو لایەکدا دەھاوێژرێت بۆ ھەر کەسێک نزیک بکەوێتەوە.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّا كُنَّا نَقۡعُدُ مِنۡهَا مَقَٰعِدَ لِلسَّمۡعِۖ فَمَن يَسۡتَمِعِ ٱلۡأٓنَ يَجِدۡ لَهُۥ شِهَابٗا رَّصَدٗا
بێگومان ئێمە پێشتر (پێش ھاتنی قورئان) لەھەندێک جێگای ئاسمان دادەنیشتین بۆ گوێگرتن لە ھەواڵی فریشتەکان، بۆ ئەوەی بیگەیەنین بە فاڵچیەکانی سەر زەوی، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە گۆڕاوە لەئێستا بەدواوە ھەرکەس بیەوێت گوێ بگرێت یەکسەر تیر ونەیزەکێکی بۆ دەھاوێژرێت ودەیسوتێنێت.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّا لَا نَدۡرِيٓ أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ أَرَادَ بِهِمۡ رَبُّهُمۡ رَشَدٗا
بەڕاستی ئێمە نازانین ھۆکاری ئەم پاسەوانیه توندە چییە، ئایا ویستی زیان وخراپەیەک ھەیە بۆ خەڵکی سەر زەوی! یان اللە -تەعالا- ویستی خێر وچاکە وھیدایەتی ھەیە بۆیان، بەدڵنیاییەوە ھەواڵی ئاسمانمان لێبڕاوە.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّا مِنَّا ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَٰلِكَۖ كُنَّا طَرَآئِقَ قِدَدٗا
بێگومان ئێمە کەسانێکی تەقوادار وچاکەکارمان تێدا ھەیە، وە کەسانێکی فاسق وخراپەکاریشمان تێدا ھەیە، کاتی خۆی هەوا وئارەزوو وڕێگا وڕێبازی ھەمەجۆرمان گرتبووە بەر (ئێستاش ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاشکرا وڕوون ودیارە).
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن نُّعۡجِزَ ٱللَّهَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَن نُّعۡجِزَهُۥ هَرَبٗا
ئێمە دڵنیاین کە ھەرگیز ناتوانین لە دەسەڵاتی اللە -تەعالا- دەربچین لەزەویدا ئەگەر سەبارەت بەئێمە شتێکی بوێت، وە بەھەڵھاتن وڕاکردنیش ھەرگیز لەدەسەڵاتی ئەو ڕزگار نابین، چونکە لەھەموو کات وساتێکدا ئاگای لێمانە و بەزانست ودەسەڵاتی دەورمانى داوە.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّا لَمَّا سَمِعۡنَا ٱلۡهُدَىٰٓ ءَامَنَّا بِهِۦۖ فَمَن يُؤۡمِنۢ بِرَبِّهِۦ فَلَا يَخَافُ بَخۡسٗا وَلَا رَهَقٗا
بێگومان کاتێکیش کە گوێ بیستی ھیدایەتی قورئان بووین کە ڕێنموێنیکارە بۆ باشترین قسە وکردەوە، خێرا باوەڕمان پێھێنا، جا ھەرکەس باوەڕ بھێنێت بە پەرورەدگاری خۆی ئیتر ناترسێت کە کردەوە چاکەکانی لێ کەم بکرێتەوە، وناترسێت لەوەى گوناهی تر زیاد بکرێت بۆ سەر گوناهەکانى پێشووی.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• تأثير القرآن البالغ فيمَنْ يستمع إليه بقلب سليم.
گەورەیی کاریگەری قورئانی پیرۆز لەسەر ھەر کەسێک بەدڵێکی سەلامەتەوە گوێی بۆ بگرێت.

• الاستغاثة بالجن من الشرك بالله، ومعاقبةُ فاعله بضد مقصوده في الدنيا.
پەناگرتن بەجنۆکە ھاوەڵ -شیرک- بڕیاردانە بۆ اللە -تەعالا-، وە سزادانی ئەوەى شیرک بڕیار دەدات بەپێچەوانەی ئەوەى مەبەستی بووە لەدونیادا.

• بطلان الكهانة ببعثة النبي صلى الله عليه وسلم.
پوچەڵکردنەوەی فاڵچێتی بەھاتن وڕەوانەکردنی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-.

• من أدب المؤمن ألا يَنْسُبَ الشرّ إلى الله.
یەکێک لە ئەدەب وڕەوشتە جوانەکانی مرۆڤی باوەڕدار ئەوەیە ھەرگیز شەڕ وخراپە نەداتە پاڵ اللە -تەعالا-.

وَأَنَّا مِنَّا ٱلۡمُسۡلِمُونَ وَمِنَّا ٱلۡقَٰسِطُونَۖ فَمَنۡ أَسۡلَمَ فَأُوْلَٰٓئِكَ تَحَرَّوۡاْ رَشَدٗا
بێگومان ئێمە کەسانێکی چاک وباشمان تێدا ھەیە ملکەچ وگوێرایەڵن بۆ اللە -تەعالا-، وە لەخوار چاکەکانیشەوە کەسانی ستەمکارمان تێدایە کە لەڕێگای مەبەست وڕاست لایانداوە، جا ھەر کەسێک ملکەچی پەروەردگار بێت بەگوێڕایەڵی کردن وئەنجامدانی کردەوە چاکەکان، ئا ئەوانە ڕێگای ھیدایەت وڕاست ودروستیان گرتووەتە بەر.
Esegesi in lingua araba:
وَأَمَّا ٱلۡقَٰسِطُونَ فَكَانُواْ لِجَهَنَّمَ حَطَبٗا
بەڵام ئەوانەی ستەمکارن و لەڕێگای مەبەست وڕاست ودروست لایانداوە دەبنە سوتەمەنی دۆزەخ، لەگەڵ ھاوشێوەکانی خۆیان لە مرۆڤەکان ئاگری دۆزەخیان پێ ھەڵدەگیرسێنرێت.
Esegesi in lingua araba:
وَأَلَّوِ ٱسۡتَقَٰمُواْ عَلَى ٱلطَّرِيقَةِ لَأَسۡقَيۡنَٰهُم مَّآءً غَدَقٗا
وھەروەکو چۆن وەحی نارد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە دەستەیەک لەجنۆکەکان گوێیان لێگرتووە، هەروەها وەحی بۆ نارد ئەگەر ھەردوولا لە جنۆکە ونەوەى ئادەم ڕێگای ڕاستی ئیسلام بگرنە بەر ولەسەری بەردەوام بن وکردەوەی پێبکەن، اللە -تەعالا- بارانی زۆریان بۆ دەبارێنێت، وە ناز ونیعمەتی جۆرا وجۆریشیان پێدەدات.
Esegesi in lingua araba:
لِّنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَمَن يُعۡرِضۡ عَن ذِكۡرِ رَبِّهِۦ يَسۡلُكۡهُ عَذَابٗا صَعَدٗا
بۆ ئەوەی تاقییان بکەینەوە، ئایا شوکر وسوپاسی دەکەن لەسەر نیعمەتەکانی یاخود کوفر وناشکوری دەکەن؟ جا ئەوەی ڕوو وەربگێڕێت لە قورئانی پیرۆز وئامۆژگارییەکانی، پەروەردگار دەیخاتە ناو سزایەکی دژوار وپڕ ئازارەوه كه بەرگەی ناگرێت.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّ ٱلۡمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدۡعُواْ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدٗا
بێگومان مزگەوتەکان سەرجەمیان تەنها بۆ پەرستنی الله -تەعاﻻ- بە تاک وتەنها دروستکراون، کەواتە لەگەڵ ئەودا ھاوار لەکەسی تر مەکەن -لەکەسی تر مەپاڕێنەوە- وکەسی تر مەپەرستن، چونکە ئەگەر وابکەن ئەوا وەکو جولەکە وگاوڕەکان دەبن کە چی دەکەن -لە هاوەڵ بڕیاردان بۆ الله- لەناو کڵێسا وپەرستگەکانیاندا.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنَّهُۥ لَمَّا قَامَ عَبۡدُ ٱللَّهِ يَدۡعُوهُ كَادُواْ يَكُونُونَ عَلَيۡهِ لِبَدٗا
وە کاتێک بەندەی اللە -تەعالا- مەبەست لێی پێغەمبەر موحەممەدە -صلی اللە علیە وسلم- لە نێو شیوی نەخلەی لای بازاڕی عوکاز، سەرگەرمی پەرستنی پەروەردگاری بوو جنۆکەکان خەریک بوون دادەبارێنە سەری لەبەر سووربونیان بۆ گوێگرتن لە قورئان.
Esegesi in lingua araba:
قُلۡ إِنَّمَآ أَدۡعُواْ رَبِّي وَلَآ أُشۡرِكُ بِهِۦٓ أَحَدٗا
-ئەی پێغەمبەر- بەو بت پەرست موشریکانە بڵێ: دڵنیا بن من ھەر تەنھا ھاوار لەپەروەردگاری خۆم دەکەم -تەنها لە ئەو زاتە مەزنە دەپاڕێمەوە- وھەر ئەویش دەپەرستم وھیچ یەکێک (هەرکەسێک بێت) ناکەم بە شەریک وھاوەڵی ئەو زاتە مەزنە.
Esegesi in lingua araba:
قُلۡ إِنِّي لَآ أَمۡلِكُ لَكُمۡ ضَرّٗا وَلَا رَشَدٗا
وە پێیان بڵێ: دڵنیاش بن من ناتوانم ھیچ زیانێک لە ئێوە دوور بخەمەوە ئەگەر اللە -تەعاﻻ- قەدەری وابێت وبڕیاری دابێت لەسەرتان، ھەروەک چۆن ناتوانم ھیچ قازانجێکی دونیا ودواڕۆژیشتان پێبگەیەنم ئەگەر اللە -تەعاﻻ- لێی گرتبنەوە.
Esegesi in lingua araba:
قُلۡ إِنِّي لَن يُجِيرَنِي مِنَ ٱللَّهِ أَحَدٞ وَلَنۡ أَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلۡتَحَدًا
وە پێشیان بڵێ: بەڕاستی ھیچ کەسێک ناتوانێت پەنام بدات لەئاست سزای اللە -تەعالا- ئەگەر سەرپێچیم کردبێت، وە جگە لەپەنای ئەویش ھیچ پەناگەیەک شک نابەم.
Esegesi in lingua araba:
إِلَّا بَلَٰغٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِسَٰلَٰتِهِۦۚ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا
بەڵام ئەوەی لەدەستم دێت بیکەم تەنھا ئەوەیە ئەوەی فەرمانم پێکراوە لەلایەن الله وە بەئێوەى بگەیەنم، وپەیامەکەیشی کە ڕەوانەی کردووە بۆم بیگەینم پێتان، جا ئەو کەسەی لە اللە -تەعالا- وپێغەمبەرەکەی یاخی بێت وسەرپێچیان بکات، بێگومان ئەوە ئاگری دۆزەخی بۆ ئامادەکراوە و بەھەتاھەتایی وھەمیشەیی تێیدا دەمێنێتەوە، وهەرگیز لێی دەرناچێت.
Esegesi in lingua araba:
حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوۡاْ مَا يُوعَدُونَ فَسَيَعۡلَمُونَ مَنۡ أَضۡعَفُ نَاصِرٗا وَأَقَلُّ عَدَدٗا
کافر وبێباوەڕان لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان بەردەوامن هەتا ئەوکاتەی لەڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆیان ئەو سزایە دەبینن کە لەدونیادا پێی ترسێنرابوون وھەڕەشەیان پێ کردبوون لێی، ئەو کاتە دەزانن چ کەسێک ھاوکار ویارمەتیدەر وپشتیوانی لاوازتر وژمارەی کەمترە.
Esegesi in lingua araba:
قُلۡ إِنۡ أَدۡرِيٓ أَقَرِيبٞ مَّا تُوعَدُونَ أَمۡ يَجۡعَلُ لَهُۥ رَبِّيٓ أَمَدًا
-ئەی پێغەمبەر- بەو بت پەرست وموشریکانە کە نکۆڵی لەزیندووبوونەوە دەکەن؛ بڵێ: من نازانم ئەوەی ئەو ھەڕەشانەی پێ دەکرێت کە ڕۆژی دواییه ھاتنی نزیکە، یاخود پەرورەدگارم ماوەیەکی تری بۆ دادەنێت کە تەنها الله دەیزانێت.
Esegesi in lingua araba:
عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ فَلَا يُظۡهِرُ عَلَىٰ غَيۡبِهِۦٓ أَحَدًا
ھەر زاتی اللە -تەعالا- زانایە بەھەموو کاروبارە نھێنیەکان، ھیچ شتێک لای ئەو نھێنی وشاراوە نییە، وە ھیچ کەس ئاگادار ناکات بەسەر نھێنیەکانی خۆیدا، بەڵکو ھەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە کە زانینی تایبەتە بەخۆیەوە.
Esegesi in lingua araba:
إِلَّا مَنِ ٱرۡتَضَىٰ مِن رَّسُولٖ فَإِنَّهُۥ يَسۡلُكُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦ رَصَدٗا
مەگەر بۆ پێغەمبەرێک کە پەروەردگار -سبحانه وتعالى- خۆی ڕازی بێت ئەو کات هەرشتێکی بوێت پێی نیشان دەدات، ئینجا ئەو کاتە اللە -تەعالا- فریشتەکان دەکاتە پاسەوانی ئەو پێغەمبەرە لەپێش و پشتیەوە تاوەکو پارێزگاری لێبکەن لەدزینی ھەواڵ و گوێگرتنی جنۆکە و شەیتانەکان بۆ ئەوەى جگە لەو پێغەمبەرە کەسی تر بەو هەواڵە نەزانێت.
Esegesi in lingua araba:
لِّيَعۡلَمَ أَن قَدۡ أَبۡلَغُواْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّهِمۡ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيۡهِمۡ وَأَحۡصَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ عَدَدَۢا
بۆئەوەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- ئاگادار بێت و بزانێت کە پێغەمبەران -علیھم السلام- بەڕێک وپێکی وبێ کەموکورتی پەیامەکەی پەروەردگاریان گەیاندووە کە فەرمانی پێکردبوون بەگەیاندنی، لەکاتێکدا زاتی اللە -تەعالا- خۆی چاودێری کردوون، وە ئاگاداری ئەو زانست وزانیاریەیشە کە لەﻻی فریشتەکان وپێغەمبەرانە، وە ھیچ شتێکی لانھێنی وشاراوە نییە، وە ھەموو شتێکیشی ھەژمار وئامار کردووە، بۆیە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• الجَوْر سبب في دخول النار.
ستەم وگوناهــ وتاوان وسەرپێچی پەروەردگار ھۆکاری چوونە نێو ئاگری دۆزەخە.

• أهمية الاستقامة في تحصيل المقاصد الحسنة.
گرنگی ئیستقامە وبەردەوامی لەسەر ھیدایەت لەبەدەستھێنانی مەبەست ونیازە چاکەکان.

• حُفِظ الوحي من عبث الشياطين.
پاراستنی وەحی لە فڕوفێڵ ودەست تێخستنی شەیتانەکان.

 
Traduzione dei significati Sura: Al-Jinn
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano - Indice Traduzioni

Emesso dal Tafseer Center per gli Studi Coranici.

Chiudi