Check out the new design

Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Sura: Az-Zumar   Versetto:
وَبَدَا لَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
کردەوە خراپەکانیان لە بتپەرستی و شیرک و گوناھ و تاوان بۆ دەردەکەوێت کە ئەنجامیان داوە، وە ئەو سزایەشی لەدونیا پێی دەترسێنران لەھەموو لایەکەوە دەوریان دەدات و دەیانگرێتەوە.
Esegesi in lingua araba:
فَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلۡنَٰهُ نِعۡمَةٗ مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمِۭۚ بَلۡ هِيَ فِتۡنَةٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
کاتێک مرۆڤی بێباوەڕ دووچاری نەخۆشی و ھەژاری و نەھامەتی و ھاوشێوەکانی دەبێتەوە، لێمان دەپاڕێتەوە تاوەکو ئەوەی دووچاری بووە ھەڵگرین لەسەری و نەیھێڵین، وە پاشان کاتێک ناز و نیعمەتێکمان پێ بەخشی لەلەش ساغی و سەروەت و سامان ھەر بەم بێباوەڕە دەڵێت: بێگومان ئەمە اللە تەعالا بەزانیاری و لێھاتوویی خۆم پێی داوم و شایانی ئەو نیعمەت و بەخششانەی ئەوم، لەڕاستیدا ئەمە تەنھا بۆ پەلکێش کردن و تاقیکردنەوەیەتی، بەڵام زۆربەی بێباوەڕان ئەمە نازانن، بەڵکو بە بەخشینی ناز و نینعمەتەکانی اللە تەعالا لەخۆبایی دەبن.
Esegesi in lingua araba:
قَدۡ قَالَهَا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
ئەمەی ئەم بێباوەڕ دەیڵێت، بێباوەڕانی تری پێش ئەمانیش ھەر ئەمەیان دەوتەوە، کەچی کاتێک سزای اللە تەعالا ھات ئەوەی بەدەستیان ھێنابوو لە سەروەت و سامان و پلە وپایەی دونیا ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن.
Esegesi in lingua araba:
فَأَصَابَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْۚ وَٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡ هَٰٓؤُلَآءِ سَيُصِيبُهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْ وَمَا هُم بِمُعۡجِزِينَ
بۆیە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان لە بتپەرستی و شیرک و گوناھ و تاوان تووش بوو، ئەم بێباوەڕانەی ئێستاش کە بە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان ستەمیان لە خۆیان کردووە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان وەک ئەوانەی پێشوو تووش دەبێتەوە و ئەیانگرێتەوە، ھەرگیز لەدەستی اللە تەعالا ڕزگاریان نابێت.
Esegesi in lingua araba:
أَوَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە ھەر ئەوەیان وت کە پێشتر وتبویان، وە نازانن کە اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی خۆی فراوان دەکات بۆ ھەر کەسێک کە خۆی ویستی لەسەر بێت بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە، ئایا شوکر و سوپاسی دەکات یان ناشکوری دەبێت؟! وە کەمیشی دەکاتەوە بۆ ھەرکەسێک خۆی بیەوێت تاوەکو تاقی بکاتەوە، ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یاخود ناڕەزایی دەردەبڕێت لەبەرامبەر قەدەری اللە تەعالادا؟! بێگومان ئەوەی باسکرا لە فراوانکردنی ڕزق و ڕۆزی و کەمکردنەوەی بەڵگە و نیشانەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ کەسانێک باوەڕیان ھەبێت، چونکە ئەوان سوود وەردەگرن لە بەڵگە و نیشانەکانی ئەو، بەڵام بێباوەڕان بەسەریدا ڕادەبوورن و پشتی تێ دەکەن.
Esegesi in lingua araba:
۞ قُلۡ يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ أَسۡرَفُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ لَا تَقۡنَطُواْ مِن رَّحۡمَةِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًاۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بەو بەندانەم بڵێ کە ئیسراف و زیادەڕۆییان کردووە لە بتپەرستی و شیرک و گوناھ و تاوان و ڕۆچوون تێیدا، لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا بێ ھێوا و نائومێد مەبن، بێگومان اللە تەعالا لەھەموو گوناھ و تاوانی ئەو کەسانە خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، بەڕاستی ھەر ئەو لێخۆشبووی گوناھی تەوبەکارانە، وە بەڕەحم و بەزەییە بەرامبەریان.
Esegesi in lingua araba:
وَأَنِيبُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ وَأَسۡلِمُواْ لَهُۥ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلۡعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ
بە تەوبەکردن و کار و کردەوەی چاکەوە بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان، وە ملکەچی فەرمانەکانی بن، پێش ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا سزاکەی بێتە سەرتان، پاشان کەس نەبێت لە بت و کەسوکارتان بێت بەدەمتانەوە و ڕزگارتان کات لە سزای سەختی ئەو ڕۆژە.
Esegesi in lingua araba:
وَٱتَّبِعُوٓاْ أَحۡسَنَ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلۡعَذَابُ بَغۡتَةٗ وَأَنتُمۡ لَا تَشۡعُرُونَ
شوێن ئەو قورئانە بکەون کە باشترین شتە پەروەردگارتان ناردبێتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، کار بە فەرمانەکانی بکەن و دووریش بکەونەوە لە ڕێگری و قەدەغەکراوەکانی، پێش ئەوەی لەپڕ سزاتان بۆ بێت و ئێوەیش پێی نەزانن، خۆتانی بۆ ئامادە بکەن بە تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای.
Esegesi in lingua araba:
أَن تَقُولَ نَفۡسٞ يَٰحَسۡرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنۢبِ ٱللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ ٱلسَّٰخِرِينَ
گوێڕایەڵی پەروەردگارتان بن و بگەڕێنەوە بۆ لای لەترسی ئەوەی نەوەک کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمان بێتەوە و بڵێت: ئای ھاوار بۆ من، ڕەنجەڕۆ خۆم چیم کرد بەخۆم، لەوەی کەمتەرخەمیم کرد لە بەجێھێنانی فەرمانەکانی پەروەردگار بەوەی بێباوەڕ بووم پێی و ڕۆچوو بووم لەگوناھ و تاواندا، ھەرچەندە لە دونیادا لەوانە بووم کە گاڵتەم بە خەڵکانی باوەڕدار و خواناس دەکرد.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• النعمة على الكافر استدراج.
ناز و نیعمەت ڕشتن بەسەر بێباوەڕاندا پەلکێش کردنیانە بۆ زیاتر ڕۆچوون لە گوناھ و تاواندا.

• سعة رحمة الله بخلقه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر فراوانی ڕەحم و بەزەیی پەروەردگار بەرامبەر بەندەکانی.

• الندم النافع هو ما كان في الدنيا، وتبعته توبة نصوح.
پەشیمان بوونەوەی بەسوود ئەوەیە لە دونیادا بێت، پاشان تەوبەیەکی ڕاست و دروستیشی بەدوادا بێت.

 
Traduzione dei significati Sura: Az-Zumar
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano - Indice Traduzioni

Emesso dal Tafseer Center per gli Studi Coranici.

Chiudi