Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Index of Translations


Translation of the Meanings Surah: Al-Fajr   Verse:

الفجر

Objectives of the Surah:
بيان عاقبة الطغاة، والحكمة من الابتلاء، والتذكير بالآخرة.
ڕوونکردنەوەى سەرەنجامی ملهوڕ و خۆبەگەورەزانەکان و حیکمەت لە تاقیکردنەوەکان و بەبیردا هێنانەوەى قیامەت.

وَٱلۡفَجۡرِ
اللە -تەعاﻻ- سوێند بە بەرەبەیان دەخوات.
Arabic Tafsirs:
وَلَيَالٍ عَشۡرٖ
وە سوێند بە دە شەوی یەکەمی مانگی -زی ئەلحیجە:ذي الحجة- دەخوات.
Arabic Tafsirs:
وَٱلشَّفۡعِ وَٱلۡوَتۡرِ
وە سوێند بە ھەموو شتێکی جووت وتاک دەخوات، (یان مەبەست بە جووت ڕۆژی یەکەم ودووەمی -ئەیام ئەلتەشریقە:أیام التشریق*- کە پەلە کردن تیایدا دروستە، وبە ڕۆژی تاکیش مەبەست پێی ڕۆژی سێھەمی -ئەیام ئەلتەشریق:أیام التشریق-ە، * أیام التشریق: واتە ڕۆژەکانى 11 و 12 و 13 مانگی ذي الحجة ؛ واتا سێ ڕۆژی دواى یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان).
Arabic Tafsirs:
وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَسۡرِ
وە سوێند بەشەوگار کاتێک کە دێت وبەردەوام دەبێت وتێدەپەڕێت وپشت ھەڵدەکات، وەڵامی ھەموو ئەم سوێندانە ئەوەیە، بێگومان پاداشتی کردەوەتان لەڕۆژی دواییدا دەدرێتەوە.
Arabic Tafsirs:
هَلۡ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٞ لِّذِي حِجۡرٍ
ئایا ئەمانەی کەسوێندی پێخورا، سوێندێکی تێدا نیە قەناعەت بەخاوەن ئەقڵ وژیرییەکان بکات؟!
Arabic Tafsirs:
أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ
-ئەی پێغەمبەر- ئایا نابینیت پەروەردگاری تۆ چی کرد بە گەلی عاد کە گەلی ھود پێغەمبەر بوون، کاتێک باوەڕیان بەپێغەمبەرەکەی نەکرد وبەدرۆیان زانی؟! (اللە -تەعاﻻ- بەڕەشەبای بەھێز لەناو ماڵەکانی خۆیاندا لەناوی بردن).
Arabic Tafsirs:
إِرَمَ ذَاتِ ٱلۡعِمَادِ
وە چی کرد بە ئییرەم (ئیرەم ناوێکی تری عادی یەکەمە، یان ناوی باپیری عادی یەکەمە)، کەخاوەن پایەی بەرز وخانوو کۆشکی ستوندار بوون.
Arabic Tafsirs:
ٱلَّتِي لَمۡ يُخۡلَقۡ مِثۡلُهَا فِي ٱلۡبِلَٰدِ
اللە -تەعاﻻ- ھاوشێوەیانی بەدی نەھێنا بوو لە ووڵاتدا.
Arabic Tafsirs:
وَثَمُودَ ٱلَّذِينَ جَابُواْ ٱلصَّخۡرَ بِٱلۡوَادِ
وە ئایا نەتزانیووە پەروەردگارت چی کرد بەگەلی سەموود کە گەلی صاڵح پێغەمبەر بوون (کاتێک کە یاخی بوون)، ئەوانەی لە نێو شیو ودۆڵەکاندا تاشەبەردیان دەبڕی وخانوویان لێ دروست دەکرد.
Arabic Tafsirs:
وَفِرۡعَوۡنَ ذِي ٱلۡأَوۡتَادِ
وە ئایا نەتبینی پەروەردگارت چی کرد بەفیرعەونی خاوەن سنگ ومێخی زۆر کە سزای خەڵکی پێدەدا؟
Arabic Tafsirs:
ٱلَّذِينَ طَغَوۡاْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ
ھەموو ئەوانە (گەلی عاد وسەموود وفیرعەون) بێباوەڕ ویاخی بوون وسنووری زوڵم وستەمیان تێپەڕاند، ھەر یەک لەوانە لەوڵاتی خۆیدا سنووریان تێپەڕاند.
Arabic Tafsirs:
فَأَكۡثَرُواْ فِيهَا ٱلۡفَسَادَ
فەساد وخراپەکاری وتاوانی زۆریان ئەنجامدا، بەوەی کوفر وبێباوەڕی وگوناھـ وتاوانیان تێدا بڵاو کردەوە.
Arabic Tafsirs:
فَصَبَّ عَلَيۡهِمۡ رَبُّكَ سَوۡطَ عَذَابٍ
اللە -تەعاﻻ- سزای سەختی پێچەشتن، وڕیشەکێشی کردن لەزەویدا.
Arabic Tafsirs:
إِنَّ رَبَّكَ لَبِٱلۡمِرۡصَادِ
-ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت بەوردی چاودێری کار وکردەوەی خەڵکی دەکات، بۆئەوەی ھەرکەسێک چاکی کرد پاداشتی بە بەھەشت بداتەوە، وە ئەوەیشی خراپی کرد سزای بەئاگر بدات.
Arabic Tafsirs:
فَأَمَّا ٱلۡإِنسَٰنُ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ رَبُّهُۥ فَأَكۡرَمَهُۥ وَنَعَّمَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَكۡرَمَنِ
ئادەمیزادی (بێباوەڕ وسپڵە) سروشتی وایه کاتێک کە پەروەردگاری تاقی کردەوە بەوەی ناز ونیعمەتی ڕشت بەسەریدا وڕێزی لێگرت وماڵ ودارایی ومناڵ وپلە وپایەی پێبەخشی، وادەزانێت ئەمە بەھۆی ڕێز وپلەوپایەیەتی لای اللە -تەعاﻻ- ودەڵێت: وادیارە پەروەردگارم منی خۆش دەوێت بۆیە (من شایستەى ئەو بەھرەیەم) وڕێزی لێناوم.
Arabic Tafsirs:
وَأَمَّآ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ فَقَدَرَ عَلَيۡهِ رِزۡقَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَهَٰنَنِ
بەڵام کاتێک پەروەردگار تاقیکردەوە بەوەی کە ڕزق وڕۆزی لێگرتەوە، یان کەمی کردەوە، لەبەرامبەردا دەڵێت: وادیارە پەروەردگار سوکایەتی پێکردووم (چونکە وادەزانێت ڕێزی ئادەمیزاد بە سەروەت وسامانەوەیە).
Arabic Tafsirs:
كَلَّاۖ بَل لَّا تُكۡرِمُونَ ٱلۡيَتِيمَ
نەخێر، ھەرگیز وانیە کە مرۆڤ گومانی بۆ دەبات، ئەگەر اللە -تەعاﻻ- نیعمەتەکانى خۆی ڕشت بەسەر کەسێکدا بەڵگە بێت لەسەر ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ- لەو کەسە، وە سزا ولێسەندنەوەى نیعمەتەکان بەڵگە نییە لەسەر سوکایەتی پێکردنی پەروەردگار بەو کەسە، بەڵکو ڕاستیەکەی ئەوەیە ئێوە ڕێز لەھەتیوان ناگرن، لەوەی اللە -تەعاﻻ- لەو ڕزق وڕۆزیەی پێی داون بەشی ھەیتوانی لێ نادەن.
Arabic Tafsirs:
وَلَا تَحَٰٓضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ
ھەروەھا ھانی یەکتر نادەن لەسەر خواردن دان بەھەژاران، بەو ھەژارانەی قوت وبژێوی ڕۆژانەیان نییە.
Arabic Tafsirs:
وَتَأۡكُلُونَ ٱلتُّرَاثَ أَكۡلٗا لَّمّٗا
سەرەڕای ئەمە ئێوە میرات ومافی بەشدارانی (ھەتیو وبێنەوا وئافرەتان) بەھەڵپە دەخۆن وھیچ گوێ نادەنە حەڵاڵ وحەرامیەكەی.
Arabic Tafsirs:
وَتُحِبُّونَ ٱلۡمَالَ حُبّٗا جَمّٗا
وە سەروەت وسامان وماڵ وداراییتان زۆر زۆر خۆش دەوێتو بەپەرۆشن لەسەر کۆکردنەوەى سامان ونەبەخشینی، وە زۆر ڕەزیل وچروکن لەبەخشین لەپێناو اللە -تەعالا-دا.
Arabic Tafsirs:
كَلَّآۖ إِذَا دُكَّتِ ٱلۡأَرۡضُ دَكّٗا دَكّٗا
دەست ھەڵگرن لەو کارانەتان ونابێت ئەوە پیشەتان بێت، (چونكه ھەروا ناچێتە سەر بۆتان) بیر بكەنەوە کاتێک دێت کە زەوی دەھەژێنرێت و ورد وخاش دەبێت (وشاخەکان لەگەڵ زەوی یەکسان دەکرێن).
Arabic Tafsirs:
وَجَآءَ رَبُّكَ وَٱلۡمَلَكُ صَفّٗا صَفّٗا
-ئەی پێغەمبەر- لەڕۆژی دواییدا پەروەردگارت دێت (ھاتنێک کە شیاوی الله -تەعاﻻ- بێت، بۆ لێپرسینەوە وداگایی کردن لە نێوان خەڵکیدا) ھەروەھا فریشتەکانیش پۆل پۆل دێن.
Arabic Tafsirs:
Benefits of the Verses on this page:
• فضل عشر ذي الحجة على أيام السنة.
فەزڵی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی -ذي الحجة- بە سەر ڕۆژەکانی تری ساڵەوە.

• ثبوت المجيء لله تعالى يوم القيامة وفق ما يليق به؛ من غير تشبيه ولا تمثيل ولا تعطيل.
سەلماندن وجێگیر بوونی ھاتنی اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی قیامەتدا بەشێوەیەک شایستەی ئەو بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن وبەبێ هیچ لێکدانەوە وبەبێ هیچ ھاوشێوە بوون وبەبێ هیچ لەکار خستنێک.

• المؤمن إذا ابتلي صبر وإن أعطي شكر.
کەسی باوەڕدار ئەگەر تووشی بەڵا وناخۆشیەک ھات ئارام دەەگرێت، وە ئەگەر ناز ونیعەتێکیشی پێدرا ئەوا شوکر وسوپاسی لەسەر دەکات.

وَجِاْيٓءَ يَوۡمَئِذِۭ بِجَهَنَّمَۚ يَوۡمَئِذٖ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكۡرَىٰ
لەو ڕۆژەدا ئاگری دۆزەخ دەھێنرێت کە حەفتا ھەزار گوریسی ھەیە، لەگەڵ ھەر گوریسێکدا حەفتا ھەزار فریشتە ڕای دەکێشێت، لەو ڕۆژەدا مرۆڤ بیری دەکەوێتەوە ودەزانێت چەندێک لەھەقی اللە -تەعالا-دا کەمتەرخەم بووە، بەڵام ئەو بیر کردنەوەیە چ سودێکی ھەیە لەو ڕۆژەدا، چونکە ئەو ڕۆژە ڕۆژی پاداشت دانەوەیە نەک ڕۆژی کردەوە؟!
Arabic Tafsirs:
يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي قَدَّمۡتُ لِحَيَاتِي
لەتاو پەشیمانی بێباوەڕ دەڵێت: خۆزگە بۆ ئەم ژیانی دواڕۆژەم شتێکم لەکردەوەی چاکە پێش خۆم بخستایە، چونکە ژیانی ڕاستەقینە ئەم ژیانەیە.
Arabic Tafsirs:
فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُۥٓ أَحَدٞ
لەو ڕۆژەدا کەس ناتوانێت ھاوشێوەی اللە -تەعاﻻ- سزای کەس بدات، چونکە سزای اللە -تەعاﻻ- سەخت ونەبڕاوەیە.
Arabic Tafsirs:
وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُۥٓ أَحَدٞ
وە ھیچ کەسیش ناتوانێت ھاوشێوەی اللە -تەعاﻻ- کەلەپچە وکۆت وزنجیری کەس بکات، وەک ئەو کەلەبچە وکۆتکردنەى بێباوەڕان.
Arabic Tafsirs:
يَٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفۡسُ ٱلۡمُطۡمَئِنَّةُ
بەڵام نەفس ودەروونی باوەڕداران لەکاتی سەرەمەرگ وڕۆژی قیامەتدا پێی دەوترێت: ئەی دەروون ونەفسی ئارام بە باوەڕ وکردەوە چاکەکان.
Arabic Tafsirs:
ٱرۡجِعِيٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةٗ مَّرۡضِيَّةٗ
بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگارت بەشێوەیەک ڕازیت لەو پاداشتە تەواوەی وەری دەگریت، وە جێگای ڕەزامەندی پەروەردگاریشە بەوەی کردەوەی چاکت ھەبوو لەدونیادا.
Arabic Tafsirs:
فَٱدۡخُلِي فِي عِبَٰدِي
بچۆ بۆ نێو ڕیزی بەندە چاک وساڵح خواناسەکانم.
Arabic Tafsirs:
وَٱدۡخُلِي جَنَّتِي
لەگەڵیاندا بچۆ بۆ نێو بەھەشتەکەم، کە ئامادەم کردووە بۆیان.
Arabic Tafsirs:
Benefits of the Verses on this page:
• عتق الرقاب، وإطعام المحتاجين في وقت الشدة، والإيمان بالله، والتواصي بالصبر والرحمة: من أسباب دخول الجنة.
ئازادکردنی کۆیلە، وخواردن دان بە ھەژاران ونەداران لەکاتی قات وقڕیدا، وە باوەڕبوون بە اللە -تەعاﻻ-، و ئامۆژگاری یەکتر کردن بەئارامگرتن وڕەحم وبەزەیی بەیەكدا هاتنەوە: ھەموو ئەمانە ھۆکاری چوونە بەھەشتن.

• من دلائل النبوة إخباره أن مكة ستكون حلالًا له ساعة من نهار.
یەکێک لەبەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی ئەوەیە ھەواڵیداوە وڕایگەیاندووە بەخەڵکی کە سات وکاتێک ھەیە لەڕۆژدا شاری مەککە بۆ پێغەمبەر حەڵاڵکراوە ئەنجامدانى ئەو شتانەى تێیدا حەرامکراوە.

• لما ضيق الله طرق الرق وسع طرق العتق، فجعل الإعتاق من القربات والكفارات.
کاتێک اللە -تەعاﻻ- ڕێگاکانی بەکۆیلەکردنی تەسک کردەوە، لەبەرامبەریشدا ڕێگاکانی ئازادکردنی کۆیلەی فراوان کرد، وە ئازادکردنی کۆیلە وکەنیزەکەکانی کرد بە ھۆکاری نزیک بوونەوە لە پەروەردگار وکەفارەتی گوناھـ وتاوانەکانیان.

 
Translation of the Meanings Surah: Al-Fajr
Index of Surahs Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Index of Translations

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

Close