Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Index of Translations


Translation of the Meanings Surah: Al-Ma‘ārij   Verse:
يُبَصَّرُونَهُمۡۚ يَوَدُّ ٱلۡمُجۡرِمُ لَوۡ يَفۡتَدِي مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِئِذِۭ بِبَنِيهِ
لەو ڕۆژەدا ھەموو لایەک بەیەکتر نیشان دەدەرێن ویەکتریش دەناسن، بەڵام لەبەر سەختی وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە ھەرکەس خەمی خۆیەتی وکەس لەکەس ناپرسێت، ئەوەى شایستەى چوونە نێو دۆزەخە ئاوات دەخوازێت بۆ ڕزگاربوونی لەو سزایە کوڕەکانی بکات بە قوربانی لەجێگای خۆی.
Arabic Tafsirs:
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ
ھەروەھا ھاوسەر وبراکەشی بکاتە قوربانی لەپێناو دەربازبوونی.
Arabic Tafsirs:
وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِي تُـٔۡوِيهِ
لەگەڵ ئەو ھۆز وخزم کەسانەش کە پەنایان دەدا، ئەوانەی لەکاتە ناڕەحەتەکاندا ھاوشان وپشتگیری بوون.
Arabic Tafsirs:
وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ يُنجِيهِ
نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو ئاواتە خوازە ھەرچی ھەیە لەسەر زەوی بە مرۆڤــ وجنۆکە وهتد ەوە بیکاتە قوربانی بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت لەئاگری دۆزەخ.
Arabic Tafsirs:
كَلَّآۖ إِنَّهَا لَظَىٰ
کارەکە بەو شێوەیە نییە ئەم تاوانبارە ئاواتی بۆ دەخوازێت، بەڕاستی ئەوە ئاگری ڕۆژی دواییە کە بەبڵێسەیە وگڕ دەگرێت.
Arabic Tafsirs:
نَزَّاعَةٗ لِّلشَّوَىٰ
ئاگرێکە لەبەر گەرمی وبڵێسەی پێستی سەری مرۆڤ زۆر بەتوندی دادەماڵێت.
Arabic Tafsirs:
تَدۡعُواْ مَنۡ أَدۡبَرَ وَتَوَلَّىٰ
ئاگری دۆزەخ بانگی ئەو کەسانە دەکات کە لەدونیادا پشتیان کردووە لەھەق وڕاستی وڕوویان لێوەرگێڕاوە، وباوەڕیان پێی نەبووە، وکاریان پێی نەکردووە.
Arabic Tafsirs:
وَجَمَعَ فَأَوۡعَىٰٓ
وە ماڵ وسامانی کۆکردبێتەوە وھەڵی گرتبێت و لەپێناوی اللە -سبحانه وتعالى- خەرجی نەکردبێت.
Arabic Tafsirs:
۞ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا
بەڕاستی مرۆڤـــ بە چاوبرسی وچاوچنۆکی دروستکراوە (واتە مرۆڤـــ بەھیچ تێر نابێت جگە بەگڵ نەبێت).
Arabic Tafsirs:
إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعٗا
لەکاتێکیشدا تووشی نەخۆش وناڕەحەتی وھەژاری دەبێت دەست دەکات بە ھات وھاوار وناڕەزایی دەربڕین، وھیچ ئارامی نییە.
Arabic Tafsirs:
وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا
وە ئەگەر تووشی بەرهەمی زۆر ودەوڵەمەندی (خێر وبەرەکەتی زۆر) ببێت دەیگرێتەوە لەھەژاران وبەشی کەسی لێنادات، و لەپێناو اللە -سبحانه وتعالى- خەرجی ناکات.
Arabic Tafsirs:
إِلَّا ٱلۡمُصَلِّينَ
جگە ئەو نوێژ خوێنانە نەبێت کە خاوەنی ئەو سیفاتە ناشرینانەن نین.
Arabic Tafsirs:
ٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ دَآئِمُونَ
ئەوانەی کە ھەمیشە وبەردەوامن لەسەر ئەنجامدانى نوێژەکانیان، ھیچ شتێک سەرقاڵیان ناکات، لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامیان دەدەن.
Arabic Tafsirs:
وَٱلَّذِينَ فِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ مَّعۡلُومٞ
ئەوانەی کە لەسەروەت وسامانیاندا مافێکی دیاری کراو ھەیە هەتاوەکو لەپێناو اللە -سبحانه وتعالى- خەرجی بکەن.
Arabic Tafsirs:
لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ
بیبەخشن بە ھەژارێک کە خۆی داوا دەکات وە بە ھەژارێکیش ڕووی نایەت داوا بکات کە لە ڕزق بێبەشکراوە لەبەر هەرهۆکارێک بێت.
Arabic Tafsirs:
وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ
ئەوانەی باوەڕی تەواویان بەڕۆژی قیامەت ھەیە وبەڕاستی دەزانن، ئەو ڕۆژەی کە اللە -سبحانه وتعالى- پاداشتی ھەموو کەس بەشێوەیەکی شایستە دەداتەوە.
Arabic Tafsirs:
وَٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ
وە ئەوانەی کە لەسزای پەرورەدگاریان دەترسن، لەگەڵ ئەو کردەوە چاکانەیش کە پێش خۆیان خستووە.
Arabic Tafsirs:
إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمۡ غَيۡرُ مَأۡمُونٖ
چونکە بەڕاستی سزای پەروەردگاریان ترسێنەرە هیچ کەسێکی ژیر پێی واناییە ئەو لێی پارێزراوە -دوورە:ئەمینە-.
Arabic Tafsirs:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ
ئەوانەیشی کە دامێنی خۆیان دەپارێزن بەداپۆشین ودوور ختسنەوەی لە زینا وداوێن پیسی.
Arabic Tafsirs:
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ
جگە لە خێزان وکەنیزەکەکانیان نەبێت ئەگەر داوێنی خۆیان نەگرن لێیان لۆمە ناکرێن لەسەر چێژوەرگرتن لێیان بە جووتبوون وئەوەى ڕێگەپێدراوە چونکە ئەوانە بۆیان حەڵاڵن.
Arabic Tafsirs:
فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ
جا ھەرکەسێک جگە لە ژن وکەنیزەکانى خۆی بۆ چێژوەرگرتن پەنا بباتە بەر شتێکی تر (وەک زینا، موتعە) بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی ئەوە سنووری اللە ی تێپەڕاندووە -سبحانه وتعالى-.
Arabic Tafsirs:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ
ئەوانەی کە چاودێری ئەمانەتی -سپاردەی- خەڵکی دەکەن ودەیپارێزن لە سامان ونهێنی وشتی تر، وە ئەو پەیمانەی بەخەڵکیان داوە دەیبەنە سەر، خیانەت لە ئەمانەت ناکەن، وبەڵێن وپەیمانەکانیان ناشکێنن.
Arabic Tafsirs:
وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمۡ قَآئِمُونَ
وە ئەوانەی کە شاهێدی خۆیان بەتەواوی دەدەن، بەبێ جیاوازی لە نێوان خەڵکیدا بەو شێوەیەى داواکراوە، وە شاهیدییەکانیان ناشارنەوە، خزمایەتی و دوژمنایەتی و ڕق و کینە ھیچ کاریگەری نابێت لەسەریان.
Arabic Tafsirs:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ
وە ئەوانەی کە پارێزگاری لە نوێژەکانیان دەکەن؛ بەئەنجامدانیان دەدەن لەکاتەکانى خۆیاندا، و بەدەست نوێژ وپاک وخاوێنی تەواو ودڵنیاییەوە ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێک سەرقاڵیان ناکات لەئەنجامدانى نوێژەکانیان.
Arabic Tafsirs:
أُوْلَٰٓئِكَ فِي جَنَّٰتٖ مُّكۡرَمُونَ
ئەوانەی خاوەنی ئەو سیفەتە جوانانەن لەباخەکانی بەھەشتدا ڕێز لێگیراون، بەوەی لە ناز ونیعمەتی بەردەوامدان، وتەماشای ڕووخساری پیرۆزی پەروەردگاریان دەکەن.
Arabic Tafsirs:
فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قِبَلَكَ مُهۡطِعِينَ
-ئەی پێغەمبەر- چی شتێک بت پەرست وموشریکەکانی گەلەکەتی والێکردووە کە زۆر پەلەیان بێت لەباوەڕ نەکردن بە تۆ؟!
Arabic Tafsirs:
عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ
لەلای ڕاست وچەپتەوە لە دوورەوە کۆمەڵ کۆمەڵ دەوەستن و بەتانە وتەشەرەوە سەیرت دەکەن وگاڵتەت پێدەکەن.
Arabic Tafsirs:
أَيَطۡمَعُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُدۡخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٖ
ئایا ئەوانەی بەو شێوەیەن لەگەڵ پێغەمبەردا بەتەمان بخرێنە بەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتەوە، وچێژوەربگرن لە نیعمەتی نەبڕاوە تێیدا لەکاتێکدا لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆشیان ماونەتەوە؟!
Arabic Tafsirs:
كَلَّآۖ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّمَّا يَعۡلَمُونَ
ھەرگیز بەو شێوەیە نییە کە ئەوان بۆی دەچن وبیری لێدەکەنەوە، بێگومان خۆیان دەزانن ئێمە لەچی دروستمان کردوون (واتە بۆ ئەوەندە لەخۆبایی بوون خۆ خۆیان دەزانن ئێمە لە دڵۆپێ ئاوی قێزەون دروستمان کردوون)، ئەوان زۆر سست ولاوازن، ناتوانن ھیچ قازانج وزیانێک بەخۆیان بگەیەنن، ئیتر بۆچی ھێندە لوتبەرز ولەخۆبایی وخۆبەگەورەزانن؟!
Arabic Tafsirs:
فَلَآ أُقۡسِمُ بِرَبِّ ٱلۡمَشَٰرِقِ وَٱلۡمَغَٰرِبِ إِنَّا لَقَٰدِرُونَ
خواى گەورە -سبحانه و تعالى- سوێندی بە نەفسی خۆی خوارد و ئەو پەروەردگاری ڕۆژهەڵاتەکان و ڕۆژئاواکانى خۆر و مانگ و هەموو ئەستێرەکانە، کە ئەو بەدەسەڵات و توانادارە.
Arabic Tafsirs:
Benefits of the Verses on this page:
• شدة عذاب النار حيث يود أهل النار أن ينجوا منها بكل وسيلة مما كانوا يعرفونه من وسائل الدنيا.
سەختی سزای ئاگری دۆزەخ، خەڵکانی ناو ئاگر ئاواتەخوازن بەھەر ھۆیەک بێت لەو ھۆیانەی کە لەدونیادا دەیانزانی لێی ڕزگاربن.

• الصلاة من أعظم ما تكفَّر به السيئات في الدنيا، ويتوقى بها من نار الآخرة.
نوێژ لە گەورەترین ھۆکاری سڕینەوەی گوناھــ و تاوانەکانە لەدونیا، وە لەڕۆژی دواییشدا بەهۆیەوە مرۆڤی باوەڕدار دەپارێزرێت لە ئاگری دۆزەخ.

• الخوف من عذاب الله دافع للعمل الصالح.
ترس لەسزای سەختی اللە -سبحانه وتعالى- پاڵنەرێکی بەھێزە بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان.

 
Translation of the Meanings Surah: Al-Ma‘ārij
Index of Surahs Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Index of Translations

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

Close