Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (10) Surah: Al-Mujādalah
إِنَّمَا ٱلنَّجۡوَىٰ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ لِيَحۡزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَيۡسَ بِضَآرِّهِمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
بەڕاستی چپە بە تاوان و گوناھـ و نافەرمانی پێغەمبەر لەشەیتانەوەیە، تا بە ھۆیەوە ئەوانە دڵ تەنگ بکات کە باوەڕیان ھێناوە، لە کاتێکدا بە فەرمانی اللە تەعالا نەبێت چپەکردنی ئەوانە ھیچ زیانێکیان پێ ناگەیەنێت، کەواتە با باوەڕدارانیش پشت بە اللە تەعالا ببەستن لەسەرجەم كاروبارەكانیاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• مع أن الله عالٍ بذاته على خلقه؛ إلا أنه مطَّلع عليهم بعلمه لا يخفى عليه أي شيء.
لەگەڵ ئەوەی الله تەعالا بەزاتی خۆی بەرز و بڵندە بەسەر بەدیهێنراوەكانیدا، بەڵام لەهەمان كاتدا بەزانست و زانیاری خۆی ئاگادارە بەهەموو كارێكیان، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوە نییە.

• لما كان كثير من الخلق يأثمون بالتناجي أمر الله المؤمنين أن تكون نجواهم بالبر والتقوى.
كاتێك زۆرێك لە خەڵكی خۆیان گوناهبار دەكەن بەچپە كردن لەنێو یەكتردا، الله تەعالا فەرمان دەكات بەباوەڕداران با چپەكردنیان بەچاكه و تەقوا و خواناسین بێت.

• من آداب المجالس التوسيع فيها للآخرين.
یەكێك لە ئادابەكانی كۆڕ و كۆبوونەوە ئەوەیه، كۆڕی دانیشتنەكان فراوان بكەیت تاوەكو دەرفەتیش بۆ كەسانی تر بكەیتەوه دابنیشن تێیدا.

 
Translation of the meanings Ayah: (10) Surah: Al-Mujādalah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close