Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (42) Surah: Ghāfir
تَدۡعُونَنِي لِأَكۡفُرَ بِٱللَّهِ وَأُشۡرِكَ بِهِۦ مَا لَيۡسَ لِي بِهِۦ عِلۡمٞ وَأَنَا۠ أَدۡعُوكُمۡ إِلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡغَفَّٰرِ
بانگم دەکەن بۆ بیروباوەڕە پووچ و بەتاڵەکەتان، بە ئومێدی ئەوەی بێباوەڕبم بە اللە تەعالا و ھاوەڵی بۆ بڕیاربدەم، وە بەنەزانی و بێ بەڵگە لەگەڵ ئەودا شتێکی تر بپەرستم، لەکاتێکدا من ئێوە بانگ دەکەم بۆ باوەڕھێنان بە اللە، کە خوایەکی زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر لێبووردەی گوناھی بەندەکانیەتی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• أهمية التوكل على الله.
ئەم ئایەتانە گرنگی تەوەکول -پشت بەستن- بە اللە تەعالا دەردەخەن.

• نجاة الداعي إلى الحق من مكر أعدائه.
وە ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ڕزگار بوونی بانگخوازی بەھەق لە فڕوفێڵێ دوژمنان.

• ثبوت عذاب البرزخ.
جێگیر بوون و چەسپاندنی سزای ناو گۆڕ.

• تعلّق الكافرين بأي سبب يريحهم من النار ولو لمدة محدودة، وهذا لن يحصل أبدًا.
بێباوەڕان لە دۆزەخدا دەست دەگرن بەھەموو شتێکەوە تاوەكو کەمێک لەسزای ئاگریان لەسەر کەم بکاتەوە، گەر بۆ ماوەیەکی دیاری کراویش بێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە ھەرگیز ڕوونادات.

 
Translation of the meanings Ayah: (42) Surah: Ghāfir
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close