Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Fātir   Ayah:
وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ هُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِعِبَادِهِۦ لَخَبِيرُۢ بَصِيرٞ
- ئەی پێغەمبەر- ئەو کتێبە (ئەو قورئانەی) کە وەحیمان کرد بۆت ھەر ئەوە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومان و دوودڵییەکی تێدا نییە، ئەو کتێبەی اللە تەعالا بۆ پشتیوان و پشتگیری و بەڕاست دانانی کتێبەکانی پێشی خۆی ناردوویەتیە خوارەوە، بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە و شارەزایە بەحاڵی بەندەکانی وە بینەرە پێیان، ئەو زاتەی وەحی دەنێرێت بۆ لای پێغەمبەری ھەموو گەل و ئوممەتێک بەشێوەیەک داواکاری و پێداویستی ئەو زەمان و کاتەیان بۆ جێ بەجێ بکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ أَوۡرَثۡنَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصۡطَفَيۡنَا مِنۡ عِبَادِنَاۖ فَمِنۡهُمۡ ظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ وَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدٞ وَمِنۡهُمۡ سَابِقُۢ بِٱلۡخَيۡرَٰتِ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ
پاشان ئەم قورئانەمان بەخشی بە ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھەڵمانبژاردوون بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی تردا، ھەندێکیان ستەمکار بوون لەخۆیان، بەوەی حەرامکراوەکانیان ئەنجام دەدا و وازیان دەھێنا لەوەی واجیب کرابوو لەسەریان، وە هەندێكیان مامناوەندن بە ئەنجامدانی واجیبەكان و وازهێنان لە حەرامكراوەكان ، لەگەڵ وازھێنان لەھەندێک شتی چاک و باش، ئەنجامدانی ھەندێک کاری ناشایستە و بێزراو (مەكروه) وە هەندێكیان پێشبڕكێ دەكەن بۆ خەیر و چاكە بە ئیزنی الله تعالا ، ئەویش بە ئەنجامدانی واجیباتەكان و موستەحەببەكان و وازهێنان لە حەرامكراوەكان و مەكروهەكان ، ئەوەی باسکرا –لەھەڵبژاردنی ئەم ئوممەتە و بەخشینی قورئان پێی- فەزڵێکی گەورە و مەزنە و ھیچ فەزڵێکی تر ھاوشانی نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
جَنَّٰتُ عَدۡنٖ يَدۡخُلُونَهَا يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَلُؤۡلُؤٗاۖ وَلِبَاسُهُمۡ فِيهَا حَرِيرٞ
ئەو ئوممەتەی اللە تەعالا ھەڵیبژاردووە دەچنە ناو بەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەیی و خۆشگوزەرانییە، بازنی زێر و جۆرەھا مرواری و خشڵی تر ئەکرێتە دەستیان، وە پۆشاکەکانیان لەو بەھەشتانەدا لە ئاوریشمە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَذۡهَبَ عَنَّا ٱلۡحَزَنَۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٞ شَكُورٌ
وە دوای چوونە بەھەشتەوە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە داخ و خەم و پەژارەی نەھێشتین، کە بەھۆی ترس لەچوونە دۆزەخ تووشمان بوو بوو، بێگومان پەروەردگارمان لێبوردەی گوناھ و تاوانی ئەو بەندانەیەتی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆلای، وە سوپاسگوزاریانە لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِيٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلۡمُقَامَةِ مِن فَضۡلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٞ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٞ
سوپاس بۆ ئەو پەروەردگارەی بەفەزڵ و چاکەی خۆی، نەک بەھەوڵ و کۆشش و توانای خۆمان، نیشتەجێی کردین لەماڵی ھەمیشەیی کە ئیتر دوای ئەوە ناگوازینەوە بۆ جێگایەکی تر، وە ناخۆشی و ناڕەحەتی و ماندووبوون ڕوومان تێ ناکات و تووشمان نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمۡ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقۡضَىٰ عَلَيۡهِمۡ فَيَمُوتُواْ وَلَا يُخَفَّفُ عَنۡهُم مِّنۡ عَذَابِهَاۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي كُلَّ كَفُورٖ
سزای ئاگری ھەمیشەیی بۆ ئەوانەیە کە بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، نە ئەوەتانێ لەناو ئاگری دۆزەخدا بمرن و ڕزگاریان بێت و پشوو بدەن، وە نەئەوەتانێ سزایان لەسەر سووک بکرێت، بەم شێوەیە لە ڕۆژی قیامەتدا سزای ھەموو ئەو کەسانە دەدەین کە نکۆڵیان لەناز و نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا دەکرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَهُمۡ يَصۡطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخۡرِجۡنَا نَعۡمَلۡ صَٰلِحًا غَيۡرَ ٱلَّذِي كُنَّا نَعۡمَلُۚ أَوَلَمۡ نُعَمِّرۡكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُۖ فَذُوقُواْ فَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ
ئەوان لەناو ئاگری دۆزەخدا پر بە گەرووی خۆیان ھاوار دەکەن و دەپارێنەوە و دەڵێن: ئەی پەروەدرگارمان لەم ئاگرە دەرمان بھێنە بۆ ئەوەی کار و کردەوەی چاک بکەین، جیاواز لەو کار و کردەوەی لە دونیا دەمانکرد، تاوەکو ڕەزامەندی تۆ بەدەست بھێنین، و سەلامەت بین لە سزای تۆ، اللە تەعالا وەڵامیان دەداتەوە و دەفەرموێت: ئایا تەمەنمان درێژ نەکردن ھێندەی ئەوەی دەیەوێت بیر بکاتەوە تێیدا بیر بکاتەوە، وە تەوبە بکات لە گوناھەکانی و بگەڕێتەوە بۆ لای اللە تەعالا و کار و کردەوەی چاک ئەنجام بدات، وە ئایا پێغەمبەریشتان بۆ نەھات تاوەکو بتانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا؟! ھیچ بەڵگەتان بەدەستەوە نییە، وە لەدوای ھەموو ئەمانە ھیچ بڕوبیانوویەکیشتان نییە، جا بۆیە سزای ئاگر بچەژن، ئەوەی ستەمکارە لەنەفسی خۆی و بێباوەڕ بووە و گوناھ و تاوان و سەرپێچی ئەنجامدان ھیچ پشتیوانێکی نییە کە بتوانێت ڕزگاری بکات لە سزای اللە تەعالا، یان کەمێکی لەسەر سووک بکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱللَّهَ عَٰلِمُ غَيۡبِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
بێگومان اللە تەعالا بەنھێنی و شاراوەکانی ئاسمانەکان و زەوی زۆر زانایە، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، بێگومان زانا و ئاگادارە بەوەی بەندەکانی لە سینەیاندا دەیشارنەوە لەخێر و چاکە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• فضل أمة محمد صلى الله عليه وسلم على سائر الأمم.
فەزڵی ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی ترەوە.

• تفاوت إيمان المؤمنين يعني تفاوت منزلتهم في الدنيا والآخرة.
جیاوازی ئیمان و باوەڕی باوەڕداران، مانای ئەوەیە پلە وپایە و شوێنیشیان لە دونیا و دواڕۆژیشدا ھەر جیاوازە.

• الوقت أمانة يجب حفظها، فمن ضيعها ندم حين لا ينفع الندم.
کات ئەمانەت و سپاردەیە پێویستە پارێزگاری لێ بکرێت، ھەر کەسێک زایەی بکات ڕۆژێک پەشیمان دەبێتەوە کە پەشیمانی ھیچ سوودێکی نییە.

• إحاطة علم الله بكل شيء.
اللە تەعالا بە زانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە، واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە.

 
Translation of the meanings Surah: Fātir
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close