Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Index of Translations


Translation of the Meanings Surah: Luqmān   Verse:

لقمان

Objectives of the Surah:
الأمر باتباع الحكمة التي تضمّنها القرآن، والتحذير من الإعراض عنها.
فەرمانکردن بە شوێنکەوتنی ئەو حیکمەتەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە و ئاگادارکردنەوە لە پشت لێکردنی.

الٓمٓ
﴿الٓـمٓ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Arabic Tafsirs:
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡحَكِيمِ
- ئەی پێغەمبەر- ئەم ئایەتانەی دابەزیونەتە سەرت، ئایەتەکانی ئەو کتێبەیە کە بەحیکمەت و دانایی دەدوێت.
Arabic Tafsirs:
هُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّلۡمُحۡسِنِينَ
ھیدایەت و ڕێنمونی و ڕەحمەت و بەزەییە بۆ چاکەکاران، ئەوانەی ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی مافەکانی پەروەردگاریان، وە مافەکانی بەندەکانی پەروەردگار.
Arabic Tafsirs:
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ
ئەوانەی نوێژەکانیان بەجوانترین و تەواوترین شێوە ئەنجام دەدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن، ھەروەھا باوەڕی بتەویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی، بە زیندووبونەوە و لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە.
Arabic Tafsirs:
أُوْلَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدٗى مِّن رَّبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونین لەلایەن پەروەردگاریانەوە، وە ھەر ئەوانە سەرکەوتوو و ڕزگار بوون، ئەوەی داوایان دەکرد بەدەستیان ھێنا، وە بەدووریش بوون لەوەی لێی دەترسان.
Arabic Tafsirs:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡتَرِي لَهۡوَ ٱلۡحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ
لەناو خەڵکیدا کەسانێک ھەن –وەک نەضری کوڕی حارث- قسەی پڕوپوچ و نابەجێ ھەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی بە نەزانی خەڵکی لە رێگای اللە تەعالا گومڕا بکات و لایان بدات لێی، وە گەمە و لاقرتێ دەکات بە ئایەتەکانی اللە تەعالا، ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە سزای ڕسواکەریان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
Arabic Tafsirs:
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا وَلَّىٰ مُسۡتَكۡبِرٗا كَأَن لَّمۡ يَسۡمَعۡهَا كَأَنَّ فِيٓ أُذُنَيۡهِ وَقۡرٗاۖ فَبَشِّرۡهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
ھەرکاتێک ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە بەفیز و خۆبەزلزانینەوە پشت ھەڵدەکەن لە بیستنی ھەر وەک ئەوەی نەیانبیستبێ، یان ھەروەک ئەوەی گوێیەکانیان کەڕ بێت لەبیستنی دەنگ، - ئەی پێغەمبەر- موژدەیان بدەرێ بە سزایەکی سەختی بە ئازار کە چاوەڕێیان دەکات.
Arabic Tafsirs:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ
بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بەھەشتانی پڕ ناز و نیعمەت و بەخششیان بۆ ھەیە، بە ئارەزووی خۆیان ڕادەبوێرن تێیدا لەوەی اللە تەعالا لەوێ بۆی ئامادە کردوون.
Arabic Tafsirs:
خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٗاۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە، ئەوەیش بەڵێنێکی ڕاست و دروستە اللە تەعالا بەڵێنی پێداون و ھیچ گومانی تێدا نییە، وە ھەر ئەو زاتە پیرۆزە زاڵ و باڵادەستە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنراوەکانی و ئەندازەگیری و شەریعەتەکەیدا.
Arabic Tafsirs:
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيۡرِ عَمَدٖ تَرَوۡنَهَاۖ وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ
اللە تەعالا ئاسمانەکانی بەدیھێناوە و بەرزی کردونەتەوە بەبێ ھیچ کۆڵەكە و ئەستونێک، وە لەزەویدا چەندا شاخی جێگیری لەنگەر داکوتاوی داناوە بۆ ئەەوەی نەتانجوڵێنێت و ژیانتان لێ تاڵ نەكات، وە ھەموو جۆرە گیانلەبەرێکی تێدا بڵاوکردوەتەوە، وە لە ئاسمانەوە بارانمان باراندووە، بەھۆی ئەو بارانەوە لە ھەموو جۆرە ڕووەکێکی جوان و دڵفڕێنمان ڕوواندووە، تاوەکو خەڵکی و ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات سوودی لێ ببینن.
Arabic Tafsirs:
هَٰذَا خَلۡقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
ئەوەی باسکرا خەلق و بەدھێنراوی اللە تەعالایە، دەی ئێوەیش - ئەی بتپەرست و موشریکینە - پیشانم بدەن ئەوانەی جگە لە اللە ئێوە دەیانپەرستن چیان بەدھێناوە؟ بەڵکو ستەمکاران لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان و لە ھەق و ڕاستی لایانداوە، چونکە ئەوانە ھاوەڵ بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن کە ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە، نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو ئەو بت و دار و بەردەی ئەوان دەیانپەرستن خۆیشیان بەدیھێنراون.
Arabic Tafsirs:
Benefits of the Verses on this page:
• طاعة الله تقود إلى الفلاح في الدنيا والآخرة.
تاعەت و گوێرایەڵی اللە تەعالا مرۆڤ بەرەو ڕزگاری و سەرفرازی دەبات لە دونیا و دواڕۆژیشدا.

• تحريم كل ما يصد عن الصراط المستقيم من قول أو فعل.
ھەر گوفتار و کردارێک ببێت بەھۆی ڕێگری و لەمپەر لەبەردەم ئاینی ئیسلام پیرۆز حەرامە و یاساغە.

• التكبر مانع من اتباع الحق.
خۆبەزلزانین ڕێگرە لە شوێنکەوتنی ھەق و ڕاستی.

• انفراد الله بالخلق، وتحدي الكفار أن تخلق آلهتهم شيئًا.
تەنھا اللە تەعالا خالق و بەدیھێنەرە، ئەم قورئانە پیرۆزە دەمکوتی بێباوەڕانی کردووە بەوەی خوا و بتەکانی ئەوان شتێکیان بەدی ھێنابێت.

 
Translation of the Meanings Surah: Luqmān
Index of Surahs Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Index of Translations

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

Close