Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Index of Translations


Translation of the Meanings Surah: An-Naml   Verse:
وَإِنَّهُۥ لَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ
بێگومان ئەم قورئانە ڕێنوێنی ورھیدایەت ورڕەحمەتە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی کار ورکردەوە بەناوەڕۆکی ئەو قورئانە دەکەن.
Arabic Tafsirs:
إِنَّ رَبَّكَ يَقۡضِي بَيۡنَهُم بِحُكۡمِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡعَلِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بڕیار دەدات لە نێوان خەڵکیدا بە باوەڕدار و بێباوەڕیەوە، ڕەحم و بەزەیی دەکات لە باوەڕداران، وە سزای بێباوەڕانیش دەدات، ئەو زاڵ و بە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە ھیچ کەسیش زاڵ نابێت بەسەر ئەودا، زانا و ئاگادارە ھەق و ناھەقی لێ تێک ناچێت.
Arabic Tafsirs:
فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلۡحَقِّ ٱلۡمُبِينِ
گشت کارەکانت بە اللە بسپێرە، وە لە ھەموو کارێکتدا پشت ھەر بەو ببەستە، بێگومان تۆ لەسەر ئاینێکی ڕوون و ئاشکرایت.
Arabic Tafsirs:
إِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ
- ئەی پێغەمبەر - تۆ ناتوانیت وابکەیت مردووەکان بانگەوازەکەت ببیستن و ناتوانیت بیخەیتە ناو دڵیانەوە، ئەوانە بەھۆی بێباوەڕیەوە دڵەکانیان مردووە، وە ناتوانیت وابکەیت کەڕەکان بانگەوازەکەت ببیستن، چونکە ئەوانە خواى گەورە گوێیانی کەڕ کردووە لەئاست بیستنی هەق و ڕاستی، بەتایبەت کاتێک گەڕانەوە و ڕوویان لێ وەرگێڕایت (بەدەستی خۆیان بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان دەدەن).
Arabic Tafsirs:
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِي ٱلۡعُمۡيِ عَن ضَلَٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ
وە تۆ ناتوانیت ھیدایەتی ئەوانە بدەیت کە چاوەکانیان لە ئاست بینینی ھەق کوێرن و دەریان بھێنێت لەگومڕاییەکەیان، جا لەبەر ئەوە دڵتەنگ مەبە لێیان و خۆت ماندوو مەکە، بانگەوازەکەت تەنھا ئەوانە دەیبیستن کە باوەڕیان ھێناوە بە ئایەت و نیشانەکانمان، وە ملکەچی فەرمانەکانی ئێمەن.
Arabic Tafsirs:
۞ وَإِذَا وَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِمۡ أَخۡرَجۡنَا لَهُمۡ دَآبَّةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ تُكَلِّمُهُمۡ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ
وە کاتێک ئەو بەڵێنەی پێیان دراوە بەسزادانیان، لەبەر سووربونیان لەسەر کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان، پێویست و جێگیر بوو وە چەسپا بەسەریاندا، وە تەنھا خەڵکە خراپەکە مایەوە لەسەر زەوی، ھاتنی قیامەت نزیک بوویەوە یەکێک لە نیشانە گەورەکانی دەردەخەین ئەویش دەرکەوتنی گیانلەبەرێکە لەسەر زەوی قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات بە شێوەیەک لە قسەکانی تێدەگەن، بێگومان خەڵکی باوەڕیان نەبوو بەو ئایەت و نیشانانەی دابەزییە سەر پێغەمبەرەکەمان.
Arabic Tafsirs:
وَيَوۡمَ نَحۡشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٖ فَوۡجٗا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُمۡ يُوزَعُونَ
- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەو ڕۆژە بکە لە ھەموو ئوممەتێک کۆمەڵێک لە گەورەکانیان کۆ دەکەینەوە و حەشریان دەکەین، ئەوانەیان باوەڕیان نەبوو بە ئایەتەکانی ئێمە و بە درۆیان دادەنا، ئەوان ھەموویان پێکەوە سەرەتایان تا کۆتاییان دەدرێنە بەر بەرەو لێپرسینەوەو حساب لەگەڵ کردن.
Arabic Tafsirs:
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُو قَالَ أَكَذَّبۡتُم بِـَٔايَٰتِي وَلَمۡ تُحِيطُواْ بِهَا عِلۡمًا أَمَّاذَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
دەدرێنە بەر تا دەگەنە شوێن و جێگای لێپرسینەوەیان، لەوێدا اللە تەعالا بە سەرزەنشتەوە پێیان دەڵێت: ئایا ئایەت و نیشانەکانی ئێمەتان بە درۆ دەزانی و باوەڕتان پێی نەکرد، ئەو ئایەت و نیشانانەی بەڵگە بوون لەسەر تەوحید و یەکخواپەرستی من و ھەموو شەریعەت و یاسا و ڕێساکانی منیان تێدا بوو، یاخود ئێوە زانیاری تەواوتان نەبوو کە ئەو ئایەتانە ناھەق و ناڕاستن ئەوەیش وای لێکردن باوەڕ نەکردن و بەدرۆزانینی بۆ کردنە بیانوویەک، یان ئایا ئێوە لە دونیا چی کردەوەیەکتان دەکرد ئەگەر باوەڕتان پێی ھەبوو، یان بە درۆتان دادەنا و باوەڕتان پێی نەبوو؟
Arabic Tafsirs:
وَوَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِم بِمَا ظَلَمُواْ فَهُمۡ لَا يَنطِقُونَ
بەھۆی ستەم و باوەڕ نەبوونیان بە اللە و بە درۆ زانینی ئایەت و نیشانەکانی بڕیاری سزادانیان بەسەردا سەپی، وە ئەوان ناتوانن بۆ بەرگری کردن لە خۆیان ھیچ قسەیەک بکەن، لەبەر بێ توانایی و بەتاڵی بەڵگە و دەلیلەکانیان.
Arabic Tafsirs:
أَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا جَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِيَسۡكُنُواْ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبۡصِرًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە تەماشا ناکەن ئێمە شەومان داناوە بۆ ئەوەی ئەوان بەخەوتن تێیدا ئارام ببنەوە و پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشمان ڕووناک کردووەتەوە بۆ ئەوەی چاویان تێیدا ببینێت و بە دوای بژێوی ژیانیاندا بگەڕێن، بێگومان لەم مردنەی ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە، وە لە دوای ئەویش زیندوو دەکرێنەوە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن بۆ کۆمەڵی باوەڕداران.
Arabic Tafsirs:
وَيَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُۚ وَكُلٌّ أَتَوۡهُ دَٰخِرِينَ
- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەو کاتە بکە ئەو فریشتەیەی ڕاسپێرراوە فوو بکات بە کەڕەنادا فووی دووەمی کرد پێیدا، ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر ھەمووی ئەترسێت، تەنھا ئەو کەسانە نەبێت اللە تەعالا ویستی لەسەرە بە فەزڵی خۆی نەترسێن، وە ھەرچی مەخلوقات و بەدیھێنراوە لەو ڕۆژەدا بە ملکەچی و بە زەلیلی دەھێنرێن.
Arabic Tafsirs:
وَتَرَى ٱلۡجِبَالَ تَحۡسَبُهَا جَامِدَةٗ وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِۚ صُنۡعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِيٓ أَتۡقَنَ كُلَّ شَيۡءٍۚ إِنَّهُۥ خَبِيرُۢ بِمَا تَفۡعَلُونَ
لەو ڕۆژەدا چیاکان دەبینیت وا دەزانیت لە جێگای خۆیان ڕاوەستاون و ناجوڵێن، بەڵام لەڕاستیدا وەک ھەور بە خێرایی دەڕۆن ، ئەمە دروستکراوی اللە یە، ھەموو شتێکی بە رێکوپێکی دروست کردوون ھەر ئەویشە دەیانجوڵێنێت، بێگومان زۆر زانایە بە کردەوەی ئێوە، وە ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە لە کاروکردەوەتان، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری.
Arabic Tafsirs:
Benefits of the Verses on this page:
• أهمية التوكل على الله.
گرنگی پشت بەستن بە اللە تەعالا.

• تزكية النبي صلى الله عليه وسلم بأنه على الحق الواضح.
تەزکییەکردنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەوەی لەسەر ھەقێکی ڕوون و ئاشکرایە.

• هداية التوفيق بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بە دەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم).

• دلالة النوم على الموت، والاستيقاظ على البعث.
بەڵگەھێنانەوە بە خەوتن لەسەر مردنی مرۆڤەکان ، وە خەبەر بوونەوەشیان بەڵگەیە لەسەر زیندووبونەوەی پاش مردن.

 
Translation of the Meanings Surah: An-Naml
Index of Surahs Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Index of Translations

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

Close