Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Index of Translations


Translation of the Meanings Surah: Al-Hajj   Verse:
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖ وَأَنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يُرِيدُ
ھەروەکو چۆن نیشانە و بەڵگە ئاشکراکانمان بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر زیندووبونەوەی دوای مردن، ھەر بەو شێوەیە ئایەتە ئاشکراکانی قورئانی پیرۆزمان ناردە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە بێگومان خوای گەورە بەچاکە و فەزڵی خۆی ھەرکەسێکی ویست ڕێنومایی دەکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست و ھیدایەتی دەدات.
Arabic Tafsirs:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلۡمَجُوسَ وَٱلَّذِينَ أَشۡرَكُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ يَفۡصِلُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ
بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە لە ئوممەتی ئیسلام، وە لە جولەکە و سابیئە (سابیئەکان: شوێنکەوتەی ھەندێک لە پێغەمبەرانن) و لە گاور، وە ئاگرپەرست و بتپەرستەکان ، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا حوکم و بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، جا ئەو کاتە باوەڕداران دەخاتە بەھەشتەوە، وە جگە لە باوەڕدارانیش ھەموویان دەخاتە ئاگری دۆزەخەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئاگاداری تەواوی گوفتار و کرداری بەندەکانیەتی، وە ھیچ شتێکیشی لاشاراوە و نھێنی نییە، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشیان دەداتەوە.
Arabic Tafsirs:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسۡجُدُۤ لَهُۥۤ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلۡجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٞ مِّنَ ٱلنَّاسِۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيۡهِ ٱلۡعَذَابُۗ وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكۡرِمٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفۡعَلُ مَا يَشَآءُ۩
ئەی پێغەمبەر ئایا نەتزانیوە ھەرچی لەئاسمانەکاندا ھەیە لەفریشتەکان، وە ھەرچی لەزەویشدا ھەیە لەباوەردارانی مرۆڤ وجنۆکە ھەر ھەموویان سوژدەی گوێڕایەڵی بۆ خوای گەورە دەبەن، وە خۆر ومانگ وئەستێرە وچیا ودار ودرەخت وھەرچی گیانداریشە سوژدەی بۆ دەبەن، سوژدەی ملکەچی ولەفەرمان دەرنەچوون، وە زۆرێک لەخەڵکیش بەڕەزامەندی وپێخۆش بوونی خۆیان سژودە ھەر بۆ خوا دەبەن، وە زۆرێک لەخەڵکی تر لاڕێ دەگرن وسوژدەی بۆ نابەن وگوێڕایەڵی ناکەن، لەبەر کوفر بێباوەڕی سزای خوایان لەسەر پێویست بووە، ھەر کەسێک خوا سووک وڕیسوای بکات لەبەر کوفر وبێباوەڕیەکەی ھیچ کەس ناتوانێت ڕێزێ لێ بنێت، بێگومان خوا ھەر شتێکی ویست ئەنجامی دەدات، وە ھیچ کەس نیە خوا ناچار بکات بەئەنجامدانی کارێک.
Arabic Tafsirs:
۞ هَٰذَانِ خَصۡمَانِ ٱخۡتَصَمُواْ فِي رَبِّهِمۡۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قُطِّعَتۡ لَهُمۡ ثِيَابٞ مِّن نَّارٖ يُصَبُّ مِن فَوۡقِ رُءُوسِهِمُ ٱلۡحَمِيمُ
ئەمانەی باسکران دوو دەستە و تاقمی دژ بە یەکن، لەسەر پەروەردگاریان مشتومڕ و دەمەقاڵێ کەوتە نێوانیانەوە ، کە ئایا کامیان لەسەر ھەق و ڕاستین، دەستە و تاقمی باوەڕداران، وە دەستە و تاقمی بێباوەڕان، دەستە و تاقمی بێباوەڕان لە ھەموو لایەکەوە ئاگر دەوری داون ، ھەروەک پۆشاک و جلوبەرگ ، چۆن مرۆڤ لەبەری دەکات و دەوری لاشە و جەستەی دەدات، وە ئاوی کوڵ بەکوڵیشیان لەسەرەوە بەسەردا دەکرێت.
Arabic Tafsirs:
يُصۡهَرُ بِهِۦ مَا فِي بُطُونِهِمۡ وَٱلۡجُلُودُ
کاتێک ئەو ئاوە گەرم و کوڵ بە کوڵە دەخۆنەوە ھەناو و ناوسکیان دەتوێنێتەوە، ھەتا دەگاتە پێستیان و دەیتوێنێتەوە.
Arabic Tafsirs:
وَلَهُم مَّقَٰمِعُ مِنۡ حَدِيدٖ
ھەر لەناو ئاگردا چەکوشی ئاسنینیان بۆ ئامادە کراوە، فریشتەکان بەو چەکوشانە دەدەن بەسەریاندا.
Arabic Tafsirs:
كُلَّمَآ أَرَادُوٓاْ أَن يَخۡرُجُواْ مِنۡهَا مِنۡ غَمٍّ أُعِيدُواْ فِيهَا وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ
ھەرکاتێک لەتاو گەرمی و ناخۆشی و ناڕەحەتییەکان ئەیانەوێت لە ئاگری دۆزەخ دەرچن، ئەگەڕێنرێنەوە بۆ ناوی، وە پێیان دەگوترێت: سزای سوتێنەر بچەژن.
Arabic Tafsirs:
إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَلُؤۡلُؤٗاۖ وَلِبَاسُهُمۡ فِيهَا حَرِيرٞ
دەستە و تاقمی باوەڕداران ئەوانەن کە باوەڕیان بە خوای گەورە ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێکەوە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلار و درەختەکانیدا دەڕۆن، وە بازنی ئاڵتون و مرواریان ئەکرێتە دەست و پێی دەڕازێنرێنەوە، وە جلوبەرگ و پۆشاکی بەریان لە ئاوریشمە.
Arabic Tafsirs:
Benefits of the Verses on this page:
• الهداية بيد الله يمنحها من يشاء من عباده.
ھیدایەت و ڕێنوێنی بە دەستی خوای گەورەیە، بە ویستی خۆی دەیبەخشێت بەھەر بەندەیەک لە بەندەکانی خۆی کە بیەوێت.

• رقابة الله على كل شيء من أعمال عباده وأحوالهم.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر چاودێری خوای گەورە بەسەر کار و کردەوەو گوفتار و ئەحواڵی بەندەکانییەوە.

• خضوع جميع المخلوقات لله قدرًا، وخضوع المؤمنين له طاعة.
ھەرچی بەدیھێنراوی خوای گەورە ھەیە بە قەدەری خۆی ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەوە، وە باوەڕدارانیش بەتاعەت و گوێڕایەڵی خۆیان ملکەچی ئەون.

• العذاب نازل بأهل الكفر والعصيان، والرحمة ثابتة لأهل الإيمان والطاعة.
سزای خوای گەورە دابەزیووە و چەسپاوە بۆ بێباوەڕان و سەرپێچیکەران، وە ڕەحمەت و میھرەبانیشی جێگیر و چەسپاوە بۆ باوەڕداران و گوێڕایەڵانی ئەو.

 
Translation of the Meanings Surah: Al-Hajj
Index of Surahs Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Index of Translations

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

Close