Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Index of Translations


Translation of the Meanings Surah: Al-Anbiyā’   Verse:
فَجَعَلَهُمۡ جُذَٰذًا إِلَّا كَبِيرٗا لَّهُمۡ لَعَلَّهُمۡ إِلَيۡهِ يَرۡجِعُونَ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بتەکانی ھەموو پارچە پارچە و ورد و خاشکردن، گەورەکەیان نەبێت ، ئەوی ھێشتەوە بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو و لێی بپرسن کێ بتەکانی تری شکاندووە.
Arabic Tafsirs:
قَالُواْ مَن فَعَلَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
کاتێک گەڕانەوە بۆ شار بینیان بتەکانیان شکاوە و ورد و خاشکراوە، لەیەکیان پرسی: کێ خواکانمانی بەم شێوەیە شکاندووە و ورد و خاشی کردوون؟ بەڕاستی ئەوەی ورد و خاشی کردوون کەسێکی ستەمکار و زاڵمە، چونکە ئەو سوکایەتی بەو خوایانە کردووە کە پێویستە ڕێزیان لێ بگیررێت و بە گەورە تەماشا بکرێن.
Arabic Tafsirs:
قَالُواْ سَمِعۡنَا فَتٗى يَذۡكُرُهُمۡ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبۡرَٰهِيمُ
ھەندێکیان وتیان: گوێمان لێ بوو لاوێک بەخراپە باسی دەکردن، ئەو لاوە پێی دەڵێن: ئیبراھیم، ھەبێ و نەبێ ئەمە کاری ئەو بووە.
Arabic Tafsirs:
قَالُواْ فَأۡتُواْ بِهِۦ عَلَىٰٓ أَعۡيُنِ ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَشۡهَدُونَ
سەرگەورەکانیان وتیان: بڕۆن ئیبراھیم بھێنن و بە بەرچاوی خەڵکییەوە لێی بکۆڵنەوە و بپرسن لێی، بەڵکو ئەو خەڵکە شاھیدی ئەوە بن کەدان دەنێت بەوەی ئەنجامی داوە، ئەو کاتە داننانەکەی بەڵگە بێت بەدەستی ئێوەوە دژ بە ئەو.
Arabic Tafsirs:
قَالُوٓاْ ءَأَنتَ فَعَلۡتَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَا يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُ
ئیبراھیمیان ھێنا (سەلامی خوای لێ بێت) و لێیان پرسی: ئایا تۆ ئەو کارە خراپ و قێزەونەت بە خواکانمان کردووە ئەی ئیبراھیم ؟
Arabic Tafsirs:
قَالَ بَلۡ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمۡ هَٰذَا فَسۡـَٔلُوهُمۡ إِن كَانُواْ يَنطِقُونَ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بە سوکایەتی پێکردن و دەرخستنی بێ دەسەڵاتی بتەکانیان بە ئامادەیی ھەموو ئەو خەڵکە پێی وتن: من کاری وام نەکردووە، بەڵکو بتە گەورەکەیان ئەو کارەی کردووە، لە بتەکانتان بپرسن بزانن کێ ئەم کارەی بەوان کردووە ئەگەر ئەوان قسە ئەکەن.
Arabic Tafsirs:
فَرَجَعُوٓاْ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ فَقَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ أَنتُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
جا ئیتر ئەو کاتە کەمێک بیریان کردەوە و تێڕامان، بۆیان ڕوون بوویەوە بتەکانیان ھیچ سوود و قازانجێکیان نییە، دەرەنجام بە خۆیان وت: ئێوە خۆتان ستەمکارن، کاتیک جگە لەزاتی (اللە) خوایەکی تر دەپەرستن.
Arabic Tafsirs:
ثُمَّ نُكِسُواْ عَلَىٰ رُءُوسِهِمۡ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَا هَٰٓؤُلَآءِ يَنطِقُونَ
پاشان دوای ئەو بیرکردنەوە و تێڕامانە جارێکی تر گەڕانەوە بۆ سەرسەختی خۆیان و نکۆڵی کردن لە باوەڕھێنان بە خوای تاک و تەنھا، وە وتیان: - ئەی ئیبراھیم- تۆ دڵنیایت ئەم بتانە قسە ناکەن، ئیتر چۆن ئەڵێیت لەوان بپرسن؟ ئەوان ویستیان بەو کارەیان بەڵگە لەسەر ئیبراھیم جێگیر بکەن، بەڵام نەیانزانی ئیبراھیم لەوان وشیارتر بوو، بەڵگەی لەسەر ئەوان جێگیر کرد.
Arabic Tafsirs:
قَالَ أَفَتَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا يَضُرُّكُمۡ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) - ئینکاری بتپەرستیەکەی ئەوانی کرد و- پێی وتن: ئایا جگە لەزاتی (اللە) بت گەلێک دەپەرستن نەسوودتان پێ دەگەیەنن و نەقازانج، ئەو بتانە بێدەسەڵاتن لەوەی زیان لەخۆیان دوور بخەنەوە، یان سوودێک بەخۆیان بگەیەنن، ئیتر پێم ناڵێن چۆن دەتوانن سوود و قازانج بە ئێوە بگەیەنن یان زەرەر و زیانتان لێ دوور بخەنەوە ؟
Arabic Tafsirs:
أُفّٖ لَّكُمۡ وَلِمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
ڕوو زەردی و شەرمەزاری بۆ ئێوە و بۆ ئەو خوا درۆینانەیش کە جگە لە (اللە) دەیانپەرستن، کە ناتوانن سوود و قازانج بەکەس بگەیەنن یان زەرەر و زیان لەکەس دوور بخەنەوە، ئایا ئیتر ژیر نابن و بیر ناکەنەوە لەوەی لەسەرین و واز لە پەرستنیان بهێنن؟
Arabic Tafsirs:
قَالُواْ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓاْ ءَالِهَتَكُمۡ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ
كاتێك دەسەوسان بوون لە ڕووبەڕووبونەوەی ئیبراھیم بەبەڵگە ھێنانەوە پەنایان بردە بەر بەکارھێنانی ھێز و وتیان: ئیبراھیم بە ئاگر بسوتێنن، وە ئەو خوایانەتان سەربخەن کە ئەو شکاندنی و ورد و خاشی کردن، ئەگەر ئێوە ئەم کارە ئەکەن و ئەتانەوێت تۆڵە بسێنن بۆ ئەوەی جارێکی تر کاری وەھا نەکات.
Arabic Tafsirs:
قُلۡنَا يَٰنَارُ كُونِي بَرۡدٗا وَسَلَٰمًا عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ
ئاگرێکی گەورەیان کردەوە و ئیبراھیمیان تێ فڕێدا، ئێمەیش فەرمانمان کرد بەئاگر و پێمان وت: ئەی ئاگر ساردەوەبە و سەلامەت و بێ زیانبە بۆ ئیبراھیم، ئیتر دەست بەجێ ئاگرەکە سارد بوویەوە و زیانی نەبوو بۆ ئیبراھیم.
Arabic Tafsirs:
وَأَرَادُواْ بِهِۦ كَيۡدٗا فَجَعَلۡنَٰهُمُ ٱلۡأَخۡسَرِينَ
گەلەکەی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ویستیان بەو کارە فێڵی لێ بکەن و لەناوی ببەن و بیسوتێنن، خوای گەورە دەفەرموێت: ئێمەیش فڕ و فێڵی ئەوانمان پوچ و بەتاڵ کردەوە، وە وامان لێکردن زیانمەند و تێکشکاو و دۆڕاو بن لەبەرامبەر ئیبراھیمدا.
Arabic Tafsirs:
وَنَجَّيۡنَٰهُ وَلُوطًا إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا لِلۡعَٰلَمِينَ
ئێمە ئیبراھیم و لوطمان ڕزگار کرد، وە دەرمان کردن بۆ وڵاتی شام، بۆ ئەو زەوییە پڕ خێر و بەرەکەتەی کە زۆرێک لە پێغەمبەرانمان بۆ ئەوێ ڕەوانە کرد، وە خێر و بێری زۆر و زەبەندەیشمان تیا بڵاو کردەوە بۆ بەدیھێنراوەکانی پەروەردگار.
Arabic Tafsirs:
وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ نَافِلَةٗۖ وَكُلّٗا جَعَلۡنَا صَٰلِحِينَ
وە ئیسحاقمان بەخشی بە ئیبراھیم، کاتێک لەخوای گەورە پاڕایەوە کە کوڕێکی ساڵح و چاکی بداتێ، پاشان لەئیسحاقیش یەعقوبمان بە زیادە بەش پێ بەخشی، وە ھەریەک لە ئیبراھیم و ئیسحاقی کوڕی و یەعقوبی کوڕەزای، ھەموویانمان گێرا لەپیاوچاکان، کە فەرمانبەردار و گوێڕایەڵی خوای گەورە بن.
Arabic Tafsirs:
Benefits of the Verses on this page:
• جواز استخدام الحيلة لإظهار الحق وإبطال الباطل.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار فڕوفێڵ بەکار بھێنێت بۆ دەرخستنی ھەق و ڕاستی و جیاکردنەوەی لە ناھەق و باتڵ.

• تعلّق أهل الباطل بحجج يحسبونها لهم، وهي عليهم.
خەڵکانی ناھەق و شوێنکەوتەی باتڵ، پەیوەستن بەبەڵگە گەلێکەوە واگومان دەبەن بەڵگەن بەدەستی خۆیانەوە بۆ سەرخستنی بیروباوەڕە پڕ و پوچەکەیان، کەچی نازانن ئەو بەڵگانە بەڵگەن لەسەر خۆیان.

• التعنيف في القول وسيلة من وسائل التغيير للمنكر إن لم يترتّب عليه ضرر أكبر.
گرژی نواندن و توندی لە گوفتار و وتاردا شێوازێکی تری گۆڕێنی خراپە و تاوانە، ئەگەر ھاتوو زەرەر و زیانی گەورە تری لێ نەدەکەوتەوە.

• اللجوء لاستخدام القوة برهان على العجز عن المواجهة بالحجة.
پەنا بردن بۆ بەکارھێنانی ھێز بەڵگەیە لەسەر دەسەوسان بوون لەڕووبەڕووبونەوە و بەڵگە ھێنانەوە.

• نَصْر الله لعباده المؤمنين، وإنقاذه لهم من المحن من حيث لا يحتسبون.
خوای گەورە بەندە باوەڕدارە چاکەکانی خۆی سەردەخات، وە لەناخۆشی و ناڕەحەتی ڕزگاریان دەکات بەشێوەیەک بەخەیاڵی خۆشیاندا نەھاتبێت.

 
Translation of the Meanings Surah: Al-Anbiyā’
Index of Surahs Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Quran - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Index of Translations

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

Close