Check out the new design

Prijevod značenja Plemenitog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Sura: El-Insan   Ajet:

الإنسان

Intencije ove sure:
تذكير الإنسان بأصل خلقه، ومصيره، وبيان ما أعد الله في الجنة لأوليائه.
بیرهێنانەوەی مرۆڤ بە بنچینەى خوڵقاندنی و چارەنووسی و ڕوونکردنەوەى ئەوەى خواى گەورە ئامادەی کردووە بۆ دۆستانی لە بەهەشتدا.

هَلۡ أَتَىٰ عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ حِينٞ مِّنَ ٱلدَّهۡرِ لَمۡ يَكُن شَيۡـٔٗا مَّذۡكُورًا
بێگومان ماوەیەک لە ڕۆژگار بەسەر نەوەى ئادەمدا ھاتووە کەشتێک نەبووە کە باس وخواس بکرێت (واتە ڕۆژگارێک ھەبووە کە مرۆڤ ھەر نەبووە لە بووندا هەتا باسی ھەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی ھێشتا الله -تەعاﻻ- ئادەمی خەڵق نەکردبوو).
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّا خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٍ أَمۡشَاجٖ نَّبۡتَلِيهِ فَجَعَلۡنَٰهُ سَمِيعَۢا بَصِيرًا
بەڕاستی ئێمە مرۆڤمان بەدیھێناوە لە دڵۆپێک ئاوی پیتێنراو لە تۆوی پیاو وھێلکەدانی ئافرەت، تاوەکو تاقی بکەینەوە، ئەمجا بیستن وبینینمان بۆی دروستکرد، تاوەکو بەگوێی خۆی ھەق ببیستێت و بەچاوی خۆی بەڵگە ودەسەڵاتی پەروەردگار ببینێت، وە ھەستێت بەئەنجامدانی ئەوەی تەکلیفمان لێکردووە لەشەریعەتدا.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّا هَدَيۡنَٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرٗا وَإِمَّا كَفُورًا
بێگومان ئێمە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانمانەوە ڕێگای چاک وخراپمان بۆ ڕوونکردەوە، بەوەیش ڕێگای گومڕایی بۆ دەرکەوت، جا ئیتر خۆی سەرپشک بێت یان رێگای سوپاسگوزاران بگرێت وئیماندار بێت، یان ڕێگای سپڵە وناسوپاسگوزاران بگرێت وبێ باوەڕ بێت ونکۆڵی لە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی اللە -تەعاﻻ- بکات.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ سَلَٰسِلَاْ وَأَغۡلَٰلٗا وَسَعِيرًا
بێگومان ئێمە کۆت وزنجیرمان ئامادە کردووە بۆ ئەوانەى کە بێباوەڕن بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی کە بەهۆیانەوە ڕادەکێشرێن بۆ نێو دۆزەخێکی هەڵگیرساو.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ يَشۡرَبُونَ مِن كَأۡسٖ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا
بەڕاستی باوەڕداران کە گوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ-ن لەڕۆژی قیامەت و لەبەھەشتدا، لەپەرداخێکی پڕدا خواردنەوەى تێکەڵاو کراو بەکافور دەخۆنەوە، كه بۆن وتامی خۆشی ھەیه.
Tefsiri na arapskom jeziku:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• خطر حب الدنيا والإعراض عن الآخرة.
مەترسی خۆشەویستی دونیا وپشت هەڵکردن لەدواڕۆژ.

• ثبوت الاختيار للإنسان، وهذا من تكريم الله له.
سەرپشک بوون جێگیرکراوە بۆ مرۆڤ، بەوەی سەرپشکە لەدەست نیشانکردنی دواڕۆژی خۆی، ئەمەش گەورەترین ڕێزە اللە -تەعاﻻ- لەمرۆڤی ناوە.

• النظر لوجه الله الكريم من أعظم النعيم.
تەماشا کردنی ڕووخساری پیرۆزی اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی دواییدا بۆ باوەڕداران گەورەترین نیعمەتە پێی دەدرێت.

 
Prijevod značenja Sura: El-Insan
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja Plemenitog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana - Sadržaj prijevodā

Izdavač: centar za kur'anske studije "Tefsir".

Zatvori