Check out the new design

Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (24) Sura: Jusuf
وَلَقَدۡ هَمَّتۡ بِهِۦۖ وَهَمَّ بِهَا لَوۡلَآ أَن رَّءَا بُرۡهَٰنَ رَبِّهِۦۚ كَذَٰلِكَ لِنَصۡرِفَ عَنۡهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلۡفَحۡشَآءَۚ إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُخۡلَصِينَ
بێگومان ژنەکەی عەزیزی میسر زۆر حەزی لەوە بوو کاری خراپە لە گەڵ یوسف بکات، خۆ ئەگەر بەڵگە و نیشانەکانی خوای گەورەی نەدیبایە کە بوون بەڕێگر لە بەردەمیدا نزیک بوو یوسفیش دووچاری کاری خراپە ببوایە، بێگومان ئەو بەڵگە و نیشانانەمان پیشاندا تاوەکو ئەو کارە خراپەی لەسەر لابەرین و دووری بخەینەوە لە زینا و خیانەت و داوێن پیسی، بێگومان یوسف لە بەندە ھەڵبژێرراوەکانی ئێمە بوو بۆ ھەڵگرتنی پەیام و ئەرکی قورسی پێغەمبەرێتی.
Tefsiri na arapskom jeziku:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• قبح خيانة المحسن في أهله وماله، الأمر الذي ذكره يوسف من جملة أسباب رفض الفاحشة.
ناشیرینی و قێزەونی خیانەت کردن لە ماڵ و خێزانی ئەو کەسەی کە چاکەی لە گەڵ کردووە، ئەمەش یەکێک بوو لەو ھۆیانەی کە یوسف باسی کردن کە نەچێت بەدەم داوای ئەو ژنەوە.

• بيان عصمة الأنبياء وحفظ الله لهم من الوقوع في السوء والفحشاء.
ڕوونکردنەوە و بەیان کردنی ئەوەی پێغەمبەران خوای گەورە پاراستونی لە گوناھ و تاوان و داوێن پیسی.

• وجوب دفع الفاحشة والهرب والتخلص منها.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار خۆی بپارێزێت لە خراپە و داوێن پیسی و لێی ڕابکات.

• مشروعية العمل بالقرائن في الأحكام.
كاركردن بە هەندێك بەڵگە و نیشانەی كە نزیكت دەكاتەوە لە ئاشكراكردنی سەرە داوی تاوانەكان كارێكی مەشروع و ڕێگا پێدراوە.

 
Prijevod značenja Ajet: (24) Sura: Jusuf
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana - Sadržaj prijevodā

Izdavač: centar za kur'anske studije "Tefsir".

Zatvaranje