Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 章: 穆团菲给尼   段:

المطففین

每章的意义:
تحذير المكذبين الظالمين من يوم القيامة وبشارة المؤمنين به.
ئاگادارکردنەوەى ستەمکارە بەدرۆخەرەوەکان لە ڕۆژی قیامەت و موژدە پێدان بە ئیمانداران سەبارەت بەو ڕۆژە.

وَيۡلٞ لِّلۡمُطَفِّفِينَ
ھاوار وتیاچوون وخەسارۆمەندی بۆ تەرازوو بازان.
阿拉伯语经注:
ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكۡتَالُواْ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسۡتَوۡفُونَ
ئەوانەی کاتێک پێوانە بکەن بۆ خۆیان لەسەر ماڵی خەڵکی بەتەواوی وەری دەگرن، بەبێ کەموکورتی.
阿拉伯语经注:
وَإِذَا كَالُوهُمۡ أَو وَّزَنُوهُمۡ يُخۡسِرُونَ
وە کاتێک لەسەر ماڵی خۆیان بۆ خەڵکی بپێون (شتیان پێ بفرۆشن) کەمیان بۆ دەپێون ودەكێشن، ئەمەش حاڵی خەڵکی مەدینە بوو، پێش ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچ بکات بۆ شاری مەدینە.
阿拉伯语经注:
أَلَا يَظُنُّ أُوْلَٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبۡعُوثُونَ
ئایا ئەوانەی ئەم کارە خراپە دەکەن نازانن کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە ودەبرێن بۆلای اللە -تەعاﻻ-؟
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• التحذير من الغرور المانع من اتباع الحق.
ھۆشداریدان لە لەخۆبایی بوونێک کە ڕێگربێت لەشوێنکەوتنی ھەق وڕاستی.

• الجشع من الأخلاق الذميمة في التجار ولا يسلم منه إلا من يخاف الله.
سوور بوون لەسەر ژیانی دونیا وباوەش پێداکردنی ڕەوشتێکی خراپی بازرگانە چاوچنۆکەکانە، ھیچ کەسێک لێی پارێزراو نابێ مەگەر کەسانێک نەبێت کە لە اللە -تەعاﻻ- دەترسن.

• تذكر هول القيامة من أعظم الروادع عن المعصية.
بیرکردنەوە لە ناخۆشی وناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەت گەورەترین ڕێگرە لە ئەنجامدانی گوناھــ وتاوان وسەرپێچی.

لِيَوۡمٍ عَظِيمٖ
بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە لەڕۆژێکی گەورەدا، کە زۆرێک لە ناڕەحەتی وناخۆشیەکان لەخۆ دەگرێت.
阿拉伯语经注:
يَوۡمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ڕۆژێکە کە ھەموو بەدیھێنراوەکان لەبەردەم پەروەردگار ھەموواندا دەوەستن بۆ لێپرسینەوە.
阿拉伯语经注:
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٖ
کارەکە بەو شێوەیە نییە کە بیرتان لێدەکردەوە، کە پاش مردن زیندووبوونەوە نییە، چونکە نامەی کردەوەی تاوانباران ودووڕووان لەناو دەفتەرێکی پەستی تەنگی ڕەشدایە لەدۆزەخدا.
阿拉伯语经注:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا سِجِّينٞ
-ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو دەفتەرە چییە؟!
阿拉伯语经注:
كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ
نامەیەکی نووسراوی مۆر کراوە، لەناو ناچێت، بەھیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت، وکەم وزیادی بۆ ناکرێت.
阿拉伯语经注:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
خەسارۆمەندی وتیاچوون بۆ بێباوەڕان لەو ڕۆژەدا (ڕۆژی دوایی).
阿拉伯语经注:
ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ
ئەوانەی کەباوەڕیان نییە بەڕۆژی دوایی وزیندووبوونەوە وبەدرۆی دەزانن، ئەو ڕۆژەی کە اللە -تەعاﻻ- پاداشتی کردەوەی بەندەکانی تێدا دەداتەوە كه لەدونیا ئەنجامیان دابوو.
阿拉伯语经注:
وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ
ھیچ کەس بێباوەڕ نییە بەو ڕۆژە و بەدرۆی نازانێت جگە لەکەسانی ستەمکاری تاوانبار نەبێت، ئەوانەی کە سنوورەکانی اللە -تەعاﻻ-یان تێپەڕاندوو وزۆر گوناهــ وتاوان دەکەن.
阿拉伯语经注:
إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئەو کەسانە کاتێک ئەو بەڵگە وئایەتانەی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە کە بۆ پێغەمبەرەکەمان دامان بەزاندووە، لەوەڵامدا دەڵێن : ئەمانە ئەفسانە ودرۆی پێشینانن، نەک لەلایەن اللە وە ھاتبێت.
阿拉伯语经注:
كَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
نەخێر بەو شێوەیە نییە کە ئەو بێباوەڕانە بیریان لێدەکردەوە، (بەڵگەکانی ئێمە درۆی پێشینان نین) بەڵکو ژەنگی ئەو خراپە وتاوان وگوناھانەی کەدەیانکرد پەردەی ھێناوە بەسەر دڵەکانیاندا، وبەدڵیان هەق وڕاستی نابینن.
阿拉伯语经注:
كَلَّآ إِنَّهُمۡ عَن رَّبِّهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّمَحۡجُوبُونَ
نەخێر ڕزگاریان نابێت، بێگومان ئەو کەسانە لەڕۆژی دواییدا بێبەش دەبن لەبینینی پەروەردگاریان.
阿拉伯语经注:
ثُمَّ إِنَّهُمۡ لَصَالُواْ ٱلۡجَحِيمِ
پاشان ئەوانە دەخرێنە ئاگری دۆزەخەوە، کە داد وبێدادیانە -هاوار وناڵەیانە- بەدەست گەرماکەیەوە.
阿拉伯语经注:
ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
ئەمجا لەڕۆژی قیامەتدا پاش ئەوەی کە دەخرێنە دۆزەخەوە، بەسەرزەنشتێکەوە پێیان دەوترێت: ئەمە ئەو ئاگر وئەو ڕۆژە بوو کە ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو و بەدرۆتان دەخستەوە لەدونیادا، کاتێک پێغەمبەرەکەتان پێی ڕاگەیاندن.
阿拉伯语经注:
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡأَبۡرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ
کارەکە بەو شێوەیە نییە کە بیرتان لێدەکردەوە، کە لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە نییە، بێگومان کتێبی کردەوەی چاکەکاران لە جێگا وشوێنی بەرز وبڵندایە.
阿拉伯语经注:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ
جا -ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو جێگا بەرز وبڵندانە چیە وچۆنه؟!
阿拉伯语经注:
كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ
نامەیەکی نووسراوی مۆر کراوە، لەناو ناچێت، بەھیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت، وکەم وزیادی بۆ ناکرێت.
阿拉伯语经注:
يَشۡهَدُهُ ٱلۡمُقَرَّبُونَ
کتێبێکی مۆرکراوی لەشوێنێکی ھێندە بەرز وبڵنددایه، کە فریشتە نزیک وبەڕێزەکانی ھەموو ئاسمانێک دەیبینن.
阿拉伯语经注:
إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٍ
بێگومان چاکەکاران لەڕۆژی قیامەتدا لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەی پەروەردگاردان.
阿拉伯语经注:
عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ
لەسەر کورسی وتەخت وقەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت دانیشتوون وتەماشای پەروەردگار ودیمەنە جوانە دڵڕفێنە ئاسوودە بەخشەکانی بەھەشت دەکەن.
阿拉伯语经注:
تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِهِمۡ نَضۡرَةَ ٱلنَّعِيمِ
لە ڕووخساریاندا جوانی وگەشاوەیی وخۆشگوزەرانی دەبینیت.
阿拉伯语经注:
يُسۡقَوۡنَ مِن رَّحِيقٖ مَّخۡتُومٍ
خزمەتكارەكانی بەهەشت خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- پاکی سەرمۆریان پێنۆش دەکەن كە مۆر دراوە لەسەر پەرداخەكانی (بەشێوەیەک کەس جگە لەئەوان دەستی بۆ نەبردووە).
阿拉伯语经注:
خِتَٰمُهُۥ مِسۡكٞۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلۡيَتَنَافَسِ ٱلۡمُتَنَٰفِسُونَ
ئەو خواردنەوانە -شەرابانە- دوا قومی بۆنی میسکی لێ دێت، جا با پێشبڕکێ کاران بۆئەمە پێشبڕکێ بکەن بەکردەوەیەک کە جێی ڕەزامەندی اللە بێت، وە وازیش بھێنێت لە ھەرچیەک زاتی پیرۆزی ئەو توڕە دەکات.
阿拉伯语经注:
وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسۡنِيمٍ
ئەو خواردنەوە-شەرابە- تێکەڵ کراوە لە ئاوی کانیاوی (تەسنیم).
阿拉伯语经注:
عَيۡنٗا يَشۡرَبُ بِهَا ٱلۡمُقَرَّبُونَ
کانی (تەسنیم) لە بەرزترین جێگای بەهەشتەوە سەرچاوەی گرتووە، کەسە نزیکەکانی پەروەردگار لێی دەخۆنەوە، ئاوێکی خاوێنی پاڵفتەیە، وە تەواوی باوەڕدارانی تریش لێی دەخۆنەوە کە لەگەڵ شتی تریش تێکەڵ دەکرێت.
阿拉伯语经注:
إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْ كَانُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَضۡحَكُونَ
بێگومان لە دونیادا ئەوانەی بێباوەڕ وتاوانبار بوون گاڵتەیان دەکرد بە باوەڕداران وپێ دەکەنین پێیان.
阿拉伯语经注:
وَإِذَا مَرُّواْ بِهِمۡ يَتَغَامَزُونَ
وە کاتێک بەلای باوەڕداراندا تێپەڕ ببوونایە دەستیان دەکرد بە سرتە سرت وچاو لێداگرتن.
阿拉伯语经注:
وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمُ ٱنقَلَبُواْ فَكِهِينَ
وە کاتێکیش دەگەڕانەوە نێو ماڵ ومنداڵ وکەسوکاریان بەگاڵتەکردن بە باوەڕدارانەوە دەگەڕانەوە.
阿拉伯语经注:
وَإِذَا رَأَوۡهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ
وە کاتێکیش کە مسوڵمانەکانیان ببینیایە دەیانووت: ئەمانە گومڕا وسەرلێشێواون، و وازیان لەئاینی باوباپیرانیان ھێناوە.
阿拉伯语经注:
وَمَآ أُرۡسِلُواْ عَلَيۡهِمۡ حَٰفِظِينَ
لە کاتێکدا ئەو بێباوەڕانە (ئەو قسانەیان دەکرد) نەنێردرابوون کە چاودێر بن بەسەر باوەڕدارانەوە، هەتاوەکو کردەوەکانیان تۆمار بکەن.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• خطر الذنوب على القلوب.
مەترسی گوناھـ وتاوان لەسەر دڵەکان.

• حرمان الكفار من رؤية ربهم يوم القيامة.
بێبەش بوونی بێباوەڕان لەبینینی پەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا.

• السخرية من أهل الدين صفة من صفات الكفار.
گاڵتە وقەشمەری کردن بەباوەڕداران وخەڵکانی دیندار سیفەتێکە لەسیفەتی بێباوەڕان.

فَٱلۡيَوۡمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنَ ٱلۡكُفَّارِ يَضۡحَكُونَ
لەڕۆژی قیامەتیشدا ھەروەک چۆن بێباوەڕان لەدونیادا پێدەکەنین بەباوەڕداران ئەمڕۆیش باوەڕداران بەئەوان پێدەکەنن.
阿拉伯语经注:
عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ
لەسەر کورسی وتەخت وقەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت دانیشتوون وتەماشای ئەو ناز ونیعمەتە نەبڕاوە وھەمیشەییانە دەکەن کە اللە -تەعاﻻ- بۆیانی ئامادەی کردووە.
阿拉伯语经注:
هَلۡ ثُوِّبَ ٱلۡكُفَّارُ مَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ
ودەڵین: ئایا بێباوەڕان پاداشتی ئەو کردەوە خراپانەیان وەرگرتووەتەوە کە لەدونیادا دەیانکرد؟ بەدڵنیاییەوە بێباوەڕان سزای ئەو کردەوە خراپانەیان وەردەگرنەوە کە لەدونیادا دەیانکرد.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• خضوع السماء والأرض لربهما.
ئاسمانەکان وزەوی ملکەچ وگەردنکەچی پەروەردگاریانن.

• كل إنسان ساعٍ إما لخير وإما لشرّ.
ھەموو مرۆڤێك لەھەوڵ وخۆماندوو کردندایە، یان بۆ کاری خێر وچاکە یان بۆ کاری شەڕ وخراپە.

• علامة السعادة يوم القيامة أخذ الكتاب باليمين، وعلامة الشقاء أخذه بالشمال.
نیشانەی بەختەوەری لەڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە بەدەستی ڕاستت نامەی کردەوەکانت وەربگریت، وە نیشانەی چارەڕەشی وبەدبەختیش ئەوەیە (خوا پەنامان بدات) بەدەستی چەپ نامەی کردەوەکان وەربگریت.

 
含义的翻译 章: 穆团菲给尼
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭