Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 章: 图勒   段:
أَمۡ تَأۡمُرُهُمۡ أَحۡلَٰمُهُم بِهَٰذَآۚ أَمۡ هُمۡ قَوۡمٞ طَاغُونَ
ئایا بیر و ھۆشیان فەرمانیان پێدەدات کە ئەو ھەموو بڕوبیانوە جیاوازانە دەگرن لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کە دەڵێن کاھینە یان شێتە؟! دیارە کە ئەم دووانە ناکرێت لە کەسێکدا کۆ بکرێتەوە، بەڵکو خۆیان زۆر لە سنوور دەرچوون و ئەوەش وای لێکردوون کەوا بڵێن و نەگەڕێنەوە بۆ شەرع و عەقڵ و ژیری.
阿拉伯语经注:
أَمۡ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥۚ بَل لَّا يُؤۡمِنُونَ
یاخود دەڵێن: ئەم قورئانە ھەر موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) خۆی ھەڵیبەستووە و دایڕشتووە و لەلایەن پەروەردگارەوە بۆی نەھاتووە!! نەخێر ئەوانە خۆیان درۆ دەکەن و لەبەر ئینادی و خۆبەگەورەزانین ئیمان ناھێنن و دوژمنایەتی دەکەن و دەڵێن: خۆی ھەڵیبەستووە.
阿拉伯语经注:
فَلۡيَأۡتُواْ بِحَدِيثٖ مِّثۡلِهِۦٓ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ
ئەگەر ئەوانە ڕاست دەکەن کە دەڵێن: ئەم قورئانە ھەڵبەستراوە و درۆیە، با ئەوانیش وتارێکی جوان و بەرز و پڕ مانای وەکو ئەم قورئانە ڕێک بخەن.
阿拉伯语经注:
أَمۡ خُلِقُواْ مِنۡ غَيۡرِ شَيۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَٰلِقُونَ
ئایا ھەر وا لەخۆیانەوە بە بێ بوونی بەدیھێنەر و خالقێک ھاتۆنەتە کایەوە؟!! یان خۆیان خۆیانیان بەدیھێناوە؟! ناکرێت بەدیھێنراو ھەبێت بە بێ بەدیھێنەر، وە ناکرێت بەدیھێنراو بەدیھێنەر بێت، دە ئیتر بۆ پەروەردگار و بەدیھێنەریان ناپەرستن؟!
阿拉伯语经注:
أَمۡ خَلَقُواْ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ
ئایا ئەوانە ئاسمانەکان و زەوییان بەدیھێناوە؟!! بەڵام ئەوانە ھەر دڵنیا نابن و دڵدامەزراو نابن کە (اللە تعالی) بەدیھێنەری ھەمووانە، ئەگەر ئەوان دڵنیا بوایەن دەیانپەرست و شەریکیان بۆ بڕیار نەئەدا، وە باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) دەھێنا.
阿拉伯语经注:
أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمۡ هُمُ ٱلۡمُصَۜيۡطِرُونَ
یان ئایا ئەوانە ڕزق و ڕۆزی و ڕەحمەتی پەروەردگاریان بەدەستە و دەستیان بەسەر کاروباری دونیادا ھەیە و چۆنیان بووێت وای لێ دەکەن و کێیان بووێت ئەوە دەکەن بە پێغەمبەر وکێیان بوێت لێی بێبەشی دەکەن؟! یان ئەوەیە دەسەڵاتێکی بێ سنوریان ھەیە کە ئاوا دەوێرن یاخی بن ولە سنور دەرچن؟!
阿拉伯语经注:
أَمۡ لَهُمۡ سُلَّمٞ يَسۡتَمِعُونَ فِيهِۖ فَلۡيَأۡتِ مُسۡتَمِعُهُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ
یاخود ئەوانە پەیژەیان ھەیە، کە بەرەو ئاسمان پێی بڵند دەبنەوە و گوێ لەوە ڕادەگرن کە لە ئاسماندا ڕوو دەدات و ئینجا لەو ڕێگایەوە دەزانن ئەوەی کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەیڵێت ڕاست نییە و ئەو بیرو باوەڕەی خۆیان ڕاستە کە گرتوویانەتە بەر؟! جا ئەگەر وایە با ئەو کەسەی کە گوێی ڕاگرتووە بێت و بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەگەڵ خۆیدا بھێنێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێت.
阿拉伯语经注:
أَمۡ لَهُ ٱلۡبَنَٰتُ وَلَكُمُ ٱلۡبَنُونَ
ئایا ئێوە وا دەزانن (اللە تعالی) کچی ھەیە، لە کاتێکدا ئێوە خۆتان ڕقتان لە کچە و حەزتان لە کوڕە، وە کوڕ بۆ خۆتان بڕیار دەدەن؟!
阿拉伯语经注:
أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ أَجۡرٗا فَهُم مِّن مَّغۡرَمٖ مُّثۡقَلُونَ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - ئایا تۆ بەرانبەر ڕێنمایی کردنیان و گەیاندنی ئەو پەیامەی پەروەردگارت داوای کرێ و پاداشتیان لێ دەکەیت و بە ھۆی کرێکەی تۆوە بارگرانیان بۆ دروست بووە - قەرزار بوون -؟! بۆیە گوێ ڕاناگرن بۆ پەند و ئامۆژگاریەکانت؟!
阿拉伯语经注:
أَمۡ عِندَهُمُ ٱلۡغَيۡبُ فَهُمۡ يَكۡتُبُونَ
ئایا ئەو بێباوەڕانە شارەزایی و زانیاریان ھەیە دەربارەی نھێنی و شاراوەکان؟! وە بۆیان دەرکەتووە و دەینووسنەوە بۆ خەڵک، لە ڕووی ئەوەوە خەڵک ئاگادار دەکەنەوە لەو شتە شاراوانە، ئینجا بە ئارەزووی خۆیان ھەواڵیان دەدەنێ.
阿拉伯语经注:
أَمۡ يُرِيدُونَ كَيۡدٗاۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هُمُ ٱلۡمَكِيدُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا ئەوانە دەیانەوێت پیلان بۆ خۆت و دینەکەت بگێڕن؟! متمانەت بەپەروەردگارت هەبێت، بەڵام بێباوەڕان و بتپەرستان خۆیان زەرەرمەند و پیلان لێکراون، چونکە زەرەر و زیانی پیلانەکەیان ھەر بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە و لەسەری سزا دەدرێن، نەک تۆ.
阿拉伯语经注:
أَمۡ لَهُمۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
یاخود ئەوانە جگە لە (اللە تعالی) پەرستراوێکی تری بەهەقیان ھەیە؟! پاکی و بڵندی و دووری لە گشت کەم و کورتیەک ھەر بۆ (اللە تعالی) یە، لەهەموو شەریك و هاوەڵێك بۆی بڕیار دەدەن، ئەوەی کە لە پێشدا باسکراوە هیچی ڕووی نەداوه، وە بەھیچ شێوەیەک نایەتە دی.
阿拉伯语经注:
وَإِن يَرَوۡاْ كِسۡفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطٗا يَقُولُواْ سَحَابٞ مَّرۡكُومٞ
ئەو بێباوەڕانە ئەوەندە ئیناد و کەللە ڕەق و بێ باوەڕن وپەند وئامۆژگاری وەرناگرن تەنانەت ئەگەر چەند پارچەیەکی ئاسمانیش ببینن کە بۆ سزادانیان بکەوێتە خوارەوە بەسەریانا، دەڵێن : ئەمە ھەورێکی ئەستووری بەسەریەکدا نیشتووە و ھیچ زیانێکمان پێ ناگەیەنێت، ھەروەک جاران بارانی پێیە.
阿拉伯语经注:
فَذَرۡهُمۡ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي فِيهِ يُصۡعَقُونَ
دە کەوایە ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) گوێ مەدەرە ئەو یاخییانە و دەستیان لێ بشۆ و لێیان گەڕێ، تا دووچاری ئەو ڕۆژە دەبن کە تیایدا سزای خۆیان وەردەگرن و بەهەلاکەت ئەچن، کە ڕۆژی قیامەتە.
阿拉伯语经注:
يَوۡمَ لَا يُغۡنِي عَنۡهُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
ئەو ڕۆژەی کەھەرچی فڕوفێڵی دونیایانە ھیچ سوودی نابێت بۆیان، وە ھیچ یارمەتیدەرێکیشیان دەست ناکەوێت کە یارمەتییەکیان بدات و لە سزای پەروەردگار ڕزگاریان بکات.
阿拉伯语经注:
وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ عَذَابٗا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
بێگومان ئەوانەی ستەمیان کردووە بە هاوەڵدانان وتاوانکردن و ڕێگای بێ باوەڕیی و ھاوەڵدانانیان گرتووەتە بەر، ئەوە سزایەکیان بۆ دانراوە، بێجگە لە سزای ڕۆژی قیامەت، بەڵام زۆربەی ئەوانە بەمە نازانن، بۆیە لەسەر بێباوەڕیەكەیان مانەوە و بەردەوام بوون.
阿拉伯语经注:
وَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعۡيُنِنَاۖ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - تۆ ھەر خۆگربە - سەبرت ھەبێ- لەبەرامبەر جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارتەوە، دڵنیابە کە تۆ لەژێر چاودێریی ئێمەدایت، ھەروەھا بەردەوام تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگارت بکە، کاتێک کە بە شەو ھەڵدەستیت بۆ شەونوێژ.
阿拉伯语经注:
وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَإِدۡبَٰرَ ٱلنُّجُومِ
ھەروەھا لەشەوگاریشدا ھەر پەروەردگاری خۆت بپەرستە ونوێژی بۆ بکە و تەسبیحات و ستایشی بکە، کاتێکیش کە دونیا ڕوناک دەبێتەوە و ئەستێرەکان لەبەرچاو ون دەبن ھەر تەسبیحات و ستایشی پەروەردگارت بکە.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• الطغيان سبب من أسباب الضلال.
ستەم کردن ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی گومڕایی.

• أهمية الجدال العقلي في إثبات حقائق الدين.
گرنگی گفتوگۆ کردنی ژیرانە بۆ چەسپاندنی هەقیقەت وڕاستیەکانى ئاین -ئاینی ئیسلام-.

• ثبوت عذاب البَرْزَخ.
جێگیر بوون و چەسپاندنی سزای ناو گۆڕ.

 
含义的翻译 章: 图勒
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭