Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 段: (90) 章: 优努斯
۞ وَجَٰوَزۡنَا بِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡبَحۡرَ فَأَتۡبَعَهُمۡ فِرۡعَوۡنُ وَجُنُودُهُۥ بَغۡيٗا وَعَدۡوًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَدۡرَكَهُ ٱلۡغَرَقُ قَالَ ءَامَنتُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱلَّذِيٓ ءَامَنَتۡ بِهِۦ بَنُوٓاْ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَأَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
پەڕینەوەی دەریامان ئاسانکرد بۆ بەنو ئیسرائیل پاش ئەوەی دەریاکەمان دوولەت کرد تاوەکو بەساغ و سەلامەتی لێی بپەڕنەوە، دواییش فیرعەون و سوپاکەی بە ملھوڕی و ستەمکاری شوێنیان کەوتن، تا ئەو کاتەی دەریا لە ھەموو لایەکەوە دەوریدا و خەریک بوو بخنکێ، فیرعەون بێ ھیوا بوو لەڕزگار بوون، لەو ساتەدا وتی: باوەڕم ھێنا بەوەی ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو پەرستراوەی کە بەنو ئیسرائیل پێشتر باوەڕیان پێھێنا، وە منیش یەکێکم لە ملکەچ و گوێڕایەڵانی خوای گەورە.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• وجوب الثبات على الدين، وعدم اتباع سبيل المجرمين.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار جێگیر و چەسپاو بێت لەسەر ئاین و باوەڕەکەی، وە بەھیچ شێوەیەکیش شوێن ڕێگا و ڕێچکەی تاوانباران نەکەوێت.

• لا تُقْبل توبة من حَشْرَجَت روحه، أو عاين العذاب.
ئەو کەسەی کەوتە گیانەڵا و غەرەرەی مەرگ، یان سزای سەختی خوای بینی، ئیتر تەوبەی لێ وەرناگیرێت.

• أن اليهود والنصارى كانوا يعلمون صفات النبي صلى الله عليه وسلم، لكن الكبر والعناد هو ما منعهم من الإيمان.
بێگومان جولەکە و گاورەکان باش سیفاتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) یان دەزانی چیيە و چۆنە، بەڵام خۆبەزلزانی و کەللەسەختی ڕیگر بوو لەوەی باوەڕ بھێنن.

 
含义的翻译 段: (90) 章: 优努斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭