Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Ahqāf   Ayah:
۞ وَٱذۡكُرۡ أَخَا عَادٍ إِذۡ أَنذَرَ قَوۡمَهُۥ بِٱلۡأَحۡقَافِ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦٓ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) باسی براکەی قەومی (عاد) کە،(ھود) پێغەمبەرە (علیه السلام) بکە بۆ قەومەکەت، کە قەومەکەی لە ناوچەی (ئەحقاف) لە دورگەی عەرەبی نیشتەجێ بوون، قەومەکەی ئاگادارکردەوە سەبارەت بە ھاتنی سزایەکی سەخت لەلایەن (اللە تعالی)وە، پێش ھود و پاش ھودیش چەند پێغەمبەرێک قەومەکەیان ئاگادارکردبووەوە، ھەر ھەموویان بە قەومەکانیان دەوت: خەڵکینە جگە لە (اللە تعالی) کەسی تر مەپەرستن و مەیکەن بە ھاوەڵی، دەترسم توشی سزا و ئازارێکی زۆر ببن لە ڕۆژێکی سامناکدا کە ڕۆژی قیامەتە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَأۡفِكَنَا عَنۡ ءَالِهَتِنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
ئەوان لە وەڵامدا وتیان: ئایا تۆ ھاتوویت بۆ ئەوەی لە بەندایەتیمان بۆ خواکانمان (بتەکانمان) دوورمان بخەیتەوە و لامانبدەیت لەپەرستنیان؟؟ ناتوانیت ئەو کارە بکەیت، باشە ئەگەر تۆ ڕاستگۆیت ئەو سزایەی کە دەیڵێیت بیھێنە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ إِنَّمَا ٱلۡعِلۡمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ
ھودیش پێی وتن: زانینی کاتی ھاتنی ئەو سزایە تەنھا (اللە تعالی) دەزانێت، ومن هیچ زانستێکم سەبارەتی نیە، وە من ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنم کە من بەرپرسم لە گەیاندنی، بەڵام بەداخەوە ھەرچی سەرنج دەدەم ئێوە لە قەوم و کەسانێکی نەفامن، وە نازانن چ شتێک سوودی بۆتان هەیە بۆیە وازی لێدەهێنن، وە نازانن چی شتێک زەرەری ھەیە بۆتان بۆیە دەیکەن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَلَمَّا رَأَوۡهُ عَارِضٗا مُّسۡتَقۡبِلَ أَوۡدِيَتِهِمۡ قَالُواْ هَٰذَا عَارِضٞ مُّمۡطِرُنَاۚ بَلۡ هُوَ مَا ٱسۡتَعۡجَلۡتُم بِهِۦۖ رِيحٞ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٞ
کاتێک ئەو سزایەیان بۆ ھات کە (پەلەیان بوو لە ھاتنی) وەک پەڵە ھەورێک ڕووی کردۆتە دۆڵ و شێو و ناوچەکەیان، وتیان: ئەم ھەورە بارانی پێیە بۆمان، (ھود) پێغەمبەر (علیه السلام) پێی وتن : نەخێر خەیاڵتان خاوە، ھیچی وەھا نییە کە ئێوە بیرتان لێدەکردەوە، ئەوە ھەورێک نییە ھاتبێ بارانتان بۆ ببارێنێ ، بەڵکو ئەوە ئەو کارەسات و نەھامەتیەیە کە پەلەتان بوو لە ھاتنی، بایەکە سزایەکی سەختی بەدەمەوەیە بۆتان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
تُدَمِّرُ كُلَّ شَيۡءِۭ بِأَمۡرِ رَبِّهَا فَأَصۡبَحُواْ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَٰكِنُهُمۡۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
بەسەر ھەر شتێکدا ھەڵبکا بە فەرمانی (اللە تعالی) وێرانی دەکات، ھات بەسەریانا و تەفروتونای کردن، وایان لێھات لە خانوەکانیان بەولاوە ھیچیان بەرچاوی کەس نەئەکەوت، ئێمە سزای تاوانباران بەم جۆرە ئەدەینەوە، ئەوانەی بەردەوامن لە کوفر و سەرپێچی (اللە تعالی) دا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَقَدۡ مَكَّنَّٰهُمۡ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّٰكُمۡ فِيهِ وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ سَمۡعٗا وَأَبۡصَٰرٗا وَأَفۡـِٔدَةٗ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُمۡ سَمۡعُهُمۡ وَلَآ أَبۡصَٰرُهُمۡ وَلَآ أَفۡـِٔدَتُهُم مِّن شَيۡءٍ إِذۡ كَانُواْ يَجۡحَدُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
بەڕاستی بە شێوەیەک قەومی ھودمان جێگیر و دەسەڵاتدار کردبوو، کە ئێوەمان بەو شێوەیە جێگیر و دەسەڵاتدار نەکردووە، گوێچکە و چاو و دڵمان دابونێ پێیان ببیستن و ببینن و بیربکەنەوە و تێبگەن، کەچی نە گوێیان و نە چاویان و نە دڵیان ھیچ سوودیان نەبوو بۆیان، ئەمانە نەبنە هۆی ئەوەى لە سزای (الله تعالى) ڕزگاریان بکات، چونکە ئەوان کافر بوون ونکۆڵیان دەکرد لە ئایەتەکانی (اللە تعالی)، ئەو شتەی کە (ھود) پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) ئاگاداری لێی دەکردنەوە و ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد، کە سزای (اللە تعالی) بوو، ھات بۆیان و لەناوی بردن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَا مَا حَوۡلَكُم مِّنَ ٱلۡقُرَىٰ وَصَرَّفۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
- ئەی خەڵکی مەککە- بەڕاستی ئێمە شار و شارۆچکە و دێھاتەکانی دەوروبەری ئێوەمان لەناو برد، ھەر یەکە لە عاد و سەمود و قەومی لوط و قەومی مەدیەن، وە چەندین نیشانە وبەڵگەمان پێ پیشان دان، بەڵکو لە بێباوەڕی وتاوان وڕەوشتە خراپەکان پەشیمان ببنەوە و بگەڕێنەوە بۆ لای (اللە تعالی).
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَلَوۡلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرۡبَانًا ءَالِهَةَۢۖ بَلۡ ضَلُّواْ عَنۡهُمۡۚ وَذَٰلِكَ إِفۡكُهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
كەوایە ئەو بتانەی ئەو کافرانە جگە لە (اللە تعالی) کردبوونیان بە خوای خۆیان، دەیانپەرستن و قوربانیان بۆ دەکردن، بەمەبەستی نزیکبوونە لە (اللە تعالی) ؟! بۆ یارمەتیان نەدان و بەفریایان نەگەیشتن؟ بەڵکو ون بوون لێیان، ئەوەش درۆ و بوهتانەکەیان بوو، کە باوەڕیان وا بوو ئەو بتانە سوودیان پێدەگەیەنن و تکاکاریان دەبن لە لای (اللە تعالی).
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• لا علم للرسل بالغيب إلا ما أطلعهم ربهم عليه منه.
پێغەمبەران ھیچ لە غەیب نازانن و بێ ئاگان، تەنھا ئەوەی نەبێت کە (اللە تعالی) فێریانی کردووە.

• اغترار قوم هود حين ظنوا العذاب النازل بهم مطرًا، فلم يتوبوا قبل مباغتته لهم.
ئاماژەیە بۆ خۆبەگەورەزانین ولەخۆبایی بوونی قەومی هود چونکە سەرەڕای کوفر وتاوان کردنیان گومانیان وابوو ئەو سزایەی بۆیان دابەزیوە بارانە، پەشیمان نەبوونەوە و تۆبەیان نەکرد تا لەناکاو سزای (اللە تعالی) ھات بۆیان.

• قوة قوم عاد فوق قوة قريش، ومع ذلك أهلكهم الله.
ھێز و توانای قەومی ھود زۆر زیاتر بوو لە توانای قەومی قورەیش، لەگەڵ ئەوەشدا تیاچون.

• العاقل من يتعظ بغيره، والجاهل من يتعظ بنفسه.
عاقڵ ئەوەیە پەند وەربگرێت لە ھەڵەی خەڵکی، وە نەزان ئەوەیە پەند لە خۆی وەربگرێت.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Ahqāf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara