Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Āl-‘Imrān   Ayah:
وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ لَتُبَيِّنُنَّهُۥ لِلنَّاسِ وَلَا تَكۡتُمُونَهُۥ فَنَبَذُوهُ وَرَآءَ ظُهُورِهِمۡ وَٱشۡتَرَوۡاْ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلٗاۖ فَبِئۡسَ مَا يَشۡتَرُونَ
ئەی پێغەمبەر ئەو کاتە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کە خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی گەورەی لە زانایانی ئەھلی کتاب لە جولەکە ووگاورەکان وەرگرت، ئەو کتێبەکانی خوای گەورە بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە، وە ئەو ڕێنمونی وھیدایەتەی کە تێیدا ھاتووە لەگەڵ ئەو موژدەیەشی کە باس لە ھاتنی پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکات ھیچی لێ نەشارنەوە، کەچی ھیچ وەفایان نەکرد بە بەڵێنەکەوە و پەیمانەکەیان شکاند، وە ھیچ ئاوڕیشیان لێ نەدایەوە، ئەو ھەق وڕاستیەی کە خوای گەورە بۆی ناردبوون شاردیانەوە، وە لەبری ئەوە بەتاڵ وناھەقیان ئاشکرا کرد، وە پەیمان و بەڵێنەکەی خوایان بە بڕێکی کەم لەماڵی دونیا گۆڕیەوە، وەک پلە وپایە وناوبانگ وماڵ وسامان کە بەدەستیان ھێنا، ئای چەند خراپ بوو ئەو سەودا وکڕین وپارەی کە لەبری پەیمانەکەی خوا بەدەستیان ھێنا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
لَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَفۡرَحُونَ بِمَآ أَتَواْ وَّيُحِبُّونَ أَن يُحۡمَدُواْ بِمَا لَمۡ يَفۡعَلُواْ فَلَا تَحۡسَبَنَّهُم بِمَفَازَةٖ مِّنَ ٱلۡعَذَابِۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
ئەی پێغەمبەر واگومان نەبەیت ئەوانەی کەدڵخۆش بوون بەکارە قەڵب وقۆڕ وخراپەکانیان، وە پێیان خۆشە کە خەڵکی مەدح وسەنایان بکەن لەسەر خێر وچاکەیەک کە ئەنجامیان نەداوە، وا گومان نەبەیت کە ڕزگاریان دەبێت لە سزا وسەلامەت دەبن، بەڵکو شوێن وجێگایان ئاگری دۆزەخە، وە سزای سەختیشی تێدا دەچەژن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
موڵکی ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لە لە دروستکراو وڕێکخستن وبەڕێوەبردنە ھەر ھەمووی موڵکی خوایە، وە خوای گەورەش زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
بێگومان لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی، کە پێشتر نمونەیان نەبووە، وە لە ھاتنی شەو وڕۆژ بەدوایی یەک و جیاوازی درێژی وکوورتیان بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرا ھەن بۆ کەسانێک خاوەن عەقڵ وژیریەکی سەلیمن، کە ڕێگایان نیشان بدات بەرەو دروستکەری ڕاستەقینەی گەردوون کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ٱلَّذِينَ يَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ قِيَٰمٗا وَقُعُودٗا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمۡ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ رَبَّنَا مَا خَلَقۡتَ هَٰذَا بَٰطِلٗا سُبۡحَٰنَكَ فَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ
ئەو کەسانە ئەوانەن کە بە ھەموو شێوەیەک ولەھەموو حاڵەتێکدا زیکر ویادی خوا دەکەن، لەکاتێکدا بەپێوەن یان دانیشتوون، یان پاڵکەوتون، وە بیر لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی دەکەنەوە، وە دەڵێن: ئەی پەروەردگار بەڕاستی ئەم ھەموو دروستکراوە گەورانەت بەبێ ھوودە دروست نەکردووە، پاک وبێگەردی بۆ تۆ کە کارێکی وا بکەیت، دەی کەوابێت لەسزای ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە، بەوەی یارمەتیمان بدە کە کار وکردەوەی چاکە بکەین، وە لەخراپە وخراپەکاری بەدوور بین.
Ang mga Tafsir na Arabe:
رَبَّنَآ إِنَّكَ مَن تُدۡخِلِ ٱلنَّارَ فَقَدۡ أَخۡزَيۡتَهُۥۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٖ
ئەی پەروەردگارمان تۆ ھەر کەسێک لەدروستکراوەکانت بخەیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بێگومان ئەوە سوک وڕسوات کردووە، وە لەڕۆژی دواییدا ستەمکاران ھیچ یارمەتیدەر وپشتیوانێکیان نیە کە بتوانێت ڕێگری سزا وتۆڵەی خوایان لێ بکات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
رَّبَّنَآ إِنَّنَا سَمِعۡنَا مُنَادِيٗا يُنَادِي لِلۡإِيمَٰنِ أَنۡ ءَامِنُواْ بِرَبِّكُمۡ فَـَٔامَنَّاۚ رَبَّنَا فَٱغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرۡ عَنَّا سَيِّـَٔاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ ٱلۡأَبۡرَارِ
ئەی پەروەردگارمان گوێمان لە بانگخوازێک بوو کە بانگەوازی بۆ باوەڕ دەکرد -مەبەست پێی پێغەمبەری خوا موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم)- بانگی دەکرد ودەیووت: باوەڕ بھێنن بەپەروەردگاری تاک وتەنھاتان، ئێمەش باوەڕمان ھێنا بەوەی بانگەوازی بۆ دەکرد، وە شوێن شەریعەت وبەرنامەکەی کەوتین، دەی کەوابێت تۆیش گوناھەکانمان بپۆشە و ڕیسوامان مەکە، وە تاوانە ووردەکانیشمان بسڕەوە و سزامان مەدە لەسەری، وە لەگەڵ پیاوچاکاندا بمانمرێنە، ئەویش بەوەی يارمەتیمان بدەیت کاری خێر وچاکە بکەین ولەگوناە وتاوان بەدوور بین.
Ang mga Tafsir na Arabe:
رَبَّنَا وَءَاتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخۡزِنَا يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ إِنَّكَ لَا تُخۡلِفُ ٱلۡمِيعَادَ
ئەی پەروەردگارمان ئەوەی بەڵێنت پێداوین لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانتەوە پێمان ببەخشە، لە ڕێنمونی و سەرکەوتن لە ژیانی دونیا، وە لەڕۆژی دواییشدا بە خستنە ناو ئاگر ڕسوامان مەکە، ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ زۆر بەڕێز وبەخشندەیەت وھیچ کاتێک نەبووە کە بەڵێنەکانی خۆت نەبەیتە سەر.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• من صفات علماء السوء من أهل الكتاب: كتم العلم، واتباع الهوى، والفرح بمدح الناس مع سوء سرائرهم وأفعالهم.
یەکێک لە سیفاتی زانا خراپەکانی جولەكه و گاوەرکان ئەوەیە: ئەو زانست وزانیاریانەی ھەیانبوو دەیانشاردەوە، وە شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان دەکەوتن، وە پێیان خۆشە خەڵکی مەدح وسەنایان بکات، لەگەڵ ئەوەی کار وکردەوە و نھێنیەکانیان زۆر خراپە.

• التفكر في خلق الله تعالى في السماوات والأرض وتعاقب الأزمان يورث اليقين بعظمة الله وكمال الخضوع له عز وجل.
بیرکردنەوە وتێڕامان لە دروستکراوەکانی خوای بەرز وبڵند لە ئاسمانەکان وزەوی و ھاتنی شەو وڕۆژ بەدوای یەکتردا، یەقین ودڵنیایی بە گەورەیی وکەمالی خوای گەورە لای باوەڕدار دروست دەکات.

• دعاء الله وخضوع القلب له تعالى من أكمل مظاهر العبودية.
نزا وپاڕانەوە وشکست وملکەچی دڵ بۆ خوای گەورە لە تەواوترین ڕواڵەتەکانی بەندایەتین بۆ خوای پەروەردگار.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Āl-‘Imrān
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara