Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Kahf   Ayah:
إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِن كُلِّ شَيۡءٖ سَبَبٗا
بێگومان ئێمە لەسەر زەوی جێگیرمان کرد و ھێز و دەسەڵاتمان پێ بەخشی، وە لە ھەموو شتێک کەپێویستی بوو ڕێگایەکمان بۆ ڕەخساند بەھۆیەوە بگاتە مەبەستەکانی خۆی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَأَتۡبَعَ سَبَبًا
ئەویش ئەو ھۆکار و ڕێگایانەی گرتەبەر بۆ ئەوەی بگاتە ویست و مەبەستەکانی خۆی، وە ڕووی کردە ڕۆژئاوا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغۡرِبَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَغۡرُبُ فِي عَيۡنٍ حَمِئَةٖ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوۡمٗاۖ قُلۡنَا يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمۡ حُسۡنٗا
بەسەر زەویدا ڕۆیشت ھەتا گەیشتە کۆتایی زەوی لەو جێگایەی كه ڕۆژی لێ ئاوا دەبێت، ڕۆژی بەدی کرد وەک ئەوەی بڵێیت لەکانییەکی گەرمی قوڕی ڕەشدا ئاوا دەبێت، وە لەوێ لای ڕۆژئاواوە گەلێکی بێباوەڕی بینی، سەرپشکمان کرد و پێمان وت: ئەی خاوەنی دوو شاخەکە، یان ئەوەتانێ ئەوانە بەکوشتن یان بەھەر شێوەیەکی تر سزا بدە، یان ئەوەتانێ لەگەڵیان چاک بیت و بانگەوازیان بکە بۆ یەکخواپەرستی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوۡفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا نُّكۡرٗا
خاوەنی دوو شاخەکە (ذو القرنین) وتی: ھەر کەسێکیان ھاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت و سوور بێت لەسەر ئەو باوەڕەی دوای ئەوەی بانگمان کرد بۆ پەرستنی خوای گەورە بەتاک و تەنھایی، ئەوا ھەر لەدونیا بەکوشتن سزای دەدەین، پاشان لە ڕۆژی قیامەتیشدا کە دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا، ئەویش سزایەکی زۆر سەخت و بەئازاری دەدات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَأَمَّا مَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلۡحُسۡنَىٰۖ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنۡ أَمۡرِنَا يُسۡرٗا
بەڵام ھەرکەسێکیان باوەڕ بھێنێت بە خوای گەورە و کاروکردەوەی چاک بکات، ئەوا خوای گەورە بەھەشتی دەداتێ، پاداشتی پەروەردگاریەتی لەبەرامبەر باوەڕ و کردەوە چاکەکانی، وە کاتێکیش فەرمانیان پێدەکەین بەشێوەیەکی نەرم و نیان و لەسەرخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا
پاشان ڕێگایەکی تری گرتە بەر، جیاواز لە ڕێگای یەکەمجاری، بەرەو ڕۆژھەڵات ڕۆیشت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطۡلِعَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَطۡلُعُ عَلَىٰ قَوۡمٖ لَّمۡ نَجۡعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتۡرٗا
ڕۆیشت ھەتا گەیشتە ئەو جێگایەی کە ڕۆژی لێ ھەڵدێت، بینی ڕۆژ بەسەر گەلێکدا ھەڵدێت کە ھیچ پەناگا و داپۆشەرێکمان نەداونەتێ، خانوو و ماڵیان نەبوو تێیدا نیشتەجێ بن و دایان پۆشێت، وە دار و درەختیشیان نەبوو کە لە سێبەرەکەیدا بحەوێنەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
كَذَٰلِكَۖ وَقَدۡ أَحَطۡنَا بِمَا لَدَيۡهِ خُبۡرٗا
ھەر بەو شێوەیە (ذو القرنین) ھەڵسوکەوتی کرد لەگەڵ خەڵکی ڕۆژھەڵات کەکردی لەگەڵ خەڵکی ڕۆژئاوا، بێگومان بە وردی ئاگاداری تەواوی ئەو ھێز و دەسەڵاتەی بووین کە ھەیبوو.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا
پاشان ڕێگایەکی تری گرتەبەر، جیاواز لە دوو ڕێگاکەی پێشووتری، ڕێگایەک لە نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيۡنَ ٱلسَّدَّيۡنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوۡمٗا لَّا يَكَادُونَ يَفۡقَهُونَ قَوۡلٗا
وه ڕۆیشت تا گەیشتە دوو شاخی بەربەست، لەوێ گەلێکی بینی کە لە قسە و گوفتاری خەڵکی تر تێنەدەگەیشتن و حاڵی نەدەبوون.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالُواْ يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِنَّ يَأۡجُوجَ وَمَأۡجُوجَ مُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَهَلۡ نَجۡعَلُ لَكَ خَرۡجًا عَلَىٰٓ أَن تَجۡعَلَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَهُمۡ سَدّٗا
وتیان: ئەی (ذو القرنین) بێگومان یەئجوج و مەئجوج (مەبەستیان دوو گەلی گەورەی نەوەکانی ئادەم بوو) بەدفەڕ و خراپەکارن لە زەویدا، بەوەی کوشتار و کاری خراپەی تر ئەنجام دەدەن، ئایا ماڵ و داھات وخەرجیەکت بدەینێ بۆ ئەوەی لە نێوان ئێمە و ئەواندا بەربەستێک دروست بکەیت ؟
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيۡرٞ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجۡعَلۡ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُمۡ رَدۡمًا
(ذو القرنین) یش وتی: ئەوەی پەروەردگارم ڕۆزیداوم لە موڵک و سامان و دەسەڵات باشترە لەو ماڵ و خەرجییەی ئێوە دەمدەنێ، ئێوە بەھێز و بازووی پیاوەکان و ئامێرەکانتان یارمەتیم بدەن، ئەوجا لە نێوان ئێوە و ئەواندا بەربەستێک دروست دەکەم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ءَاتُونِي زُبَرَ ٱلۡحَدِيدِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيۡنَ ٱلصَّدَفَيۡنِ قَالَ ٱنفُخُواْۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارٗا قَالَ ءَاتُونِيٓ أُفۡرِغۡ عَلَيۡهِ قِطۡرٗا
پارچە ئاسنم بۆ ئامادەکەن، ئەوە بوو ئەوانیش بۆیان ئامادە کرد و لەسەر یەک کەڵەکەیان کرد تا دیوارێکی لە نێوان ھەردوو شاخەکە دروستکرد، ئەمبەر و ئەوبەری یەکسانکرد، ئەمجا بە کرێکارەکانی وت: ئادەی ئاگر بکەنەوە لەسەر ئەم پارچە ئاسنانە، تا ئەو کاتەی پارچە ئاسنەکان سوور سوور بوونەوە، ئەمجا وتی: ئێستا مسم بۆ ئامادە بکەن با بیتوێنەمەوە بەسەریدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَمَا ٱسۡطَٰعُوٓاْ أَن يَظۡهَرُوهُ وَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ لَهُۥ نَقۡبٗا
ئیتر یەئجوج و مەئجوج لەبەر بەرزی و بڵندی بەربەستەکە نەیانتوانی بەسەریدا سەرکەون، وە نەشیان توانی لەبەر بەھێزی و قایمی دیوارەکە لە ژێرەوەیش کونی بکەن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• أن ذا القرنين أحد الملوك المؤمنين الذين ملكوا الدنيا وسيطروا على أهلها، فقد آتاه الله ملكًا واسعًا، ومنحه حكمة وهيبة وعلمًا نافعًا.
بێگومان (ذو القرنین) یەکێک بووە لە پاشا باوەڕدارەکان، کە خاوەنی دونیا بوو، وە دەستی گرت بەسەر خەڵکەکەیدا، بەڕاستی خوای گەورە موڵک و دەسەڵاتێکی فراوانی پێدابوو، لەگەڵ ئەوەشدا حیکمەت و دانایی و ھەیبەت و علیم و زانستێکی بەسوودیشی پێ بەخشی بوو.

• من واجب الملك أو الحاكم أن يقوم بحماية الخلق في حفظ ديارهم، وإصلاح ثغورهم من أموالهم.
یەکێک لەو ئەرکانەی کە پێویستە دەسەڵاتداری ھەر گەل و نەتەوەیەک پێی ھەڵسێت، ئەوەیە کە پارێزگاری لە خەڵک و وڵاتیان بکات، وە سنوورەکانیان قایم بکات تاوەکو ماڵ و سامانیان پارێزراو بێت.

• أهل الصلاح والإخلاص يحرصون على إنجاز الأعمال ابتغاء وجه الله.
خەڵکانی چاکەکار و دڵسۆز ھەمیشە سوورن لەسەر جێ بەجێکردنی کار و فەرمانەکانیان لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Kahf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara