Check out the new design

அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (30) அத்தியாயம்: இப்ராஹீம்
وَجَعَلُواْ لِلَّهِ أَندَادٗا لِّيُضِلُّواْ عَن سَبِيلِهِۦۗ قُلۡ تَمَتَّعُواْ فَإِنَّ مَصِيرَكُمۡ إِلَى ٱلنَّارِ
موشریکین و ھاوبەشدانەران چەندین ھاوبەشیان بۆ خوای گەورە بڕیاردا، تاوەکو شوێنکەوتوانیان لە ڕێگای ڕاست لابدەن و گومڕایان بکەن، ئەمەش دوای ئەوە خۆشیان گومڕا و سەرلێشێواو بوون، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: دەسا چەند ڕۆژێک لە دونیا ڕابوێرن، وە گومان و شوبوھاتیش لە دونیا لەناو خەڵکیدا بڵاو بکەنەوە، (ئەی دوای بۆ کوێ ئەڕۆن؟) خۆ سەرەنجام و عاقیبەتتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر چوونە ناو ئاگرە، چونکە جگە لە ئەو سەرەنجامە ھیچ سەرەنجامێکی ترتان نییە.
அரபு விரிவுரைகள்:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• تشبيه كلمة الكفر بشجرة الحَنْظل الزاحفة، فهي لا ترتفع، ولا تنتج طيبًا، ولا تدوم.
لێکچواندنی وشەی کوفر و بێباوەڕی بە داری پیس و پۆخڵی گوژاڵکە، کە ھیچ لە جێگای خۆی بەرز نابێتەوە، وە بەروبومێکی جوان و خاوێنی نییە، وە تەمەنی کەمە و بەردەوام نابێت.

• الرابط بين الأمر بالصلاة والزكاة مع ذكر الآخرة هو الإشعار بأنهما مما تكون به النجاة يومئذ.
بوونی پەیوەندییەکی بە ھێز لە نێوان نوێژ و زەکات و ڕۆژی دوایی، ئەمەش ئاماژەیەکە بەوەی کە مرۆڤی باوەڕدار بە ئەوانە و جێبەجێکاریان (بۆ نوێژ و زەکات) لە دواڕۆژدا ڕزگاری دەبێت.

• تعداد بعض النعم العظيمة إشارة لعظم كفر بعض بني آدم وجحدهم نعمه سبحانه وتعالى .
ژماردنی ھەندێک لە نیعمەتە گەورەکانی خوای گەورە، ئاماژەیە بە گەورەی کوفر و بێباوەڕی ھەندێک لە مرۆڤەکان کاتێک لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەدا شوکری خوا ناکەن و نکۆڵی لەوە دەکەن خوای گەورە پێی بەخشی بن.

 
மொழிபெயர்ப்பு வசனம்: (30) அத்தியாயம்: இப்ராஹீம்
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

வெளியீடு அல்குர்ஆன் ஆய்வுகளுக்கான தப்ஸீர் மையம்

மூடுக