Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߞߎ߬ߦߊ߬ߟߊ ߟߎ߬   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:
فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ
[ فَلَمَّا تَرَاءَى الْجَمْعَانِ ] كاتێك كه‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌و یه‌كتریان لێ ده‌ركه‌وت و یه‌كتریان بینى [ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَى إِنَّا لَمُدْرَكُونَ (٦١) ] هاوه‌ڵانى موسا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: ئه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ فیرعه‌ون پێمان گه‌یشت و پێشمان ئاوه‌كه‌یه‌و دواشمان فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانێتی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ
[ قَالَ كَلَّا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وان به‌ ئێمه‌ ناگه‌ن [ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ (٦٢) ] به‌ دڵنیایى من په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌ به‌زانیارى و بیستن و بینین و تواناو ده‌سه‌ڵاتى، ئه‌و سه‌رمان ئه‌خات و ڕێنماییمان ئه‌كات و ڕزگارمان ئه‌كات.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقٖ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ
{بە ئیزنی خوا دەریا دەبێت بە زەوی وشك} [ فَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: وه‌حیمان بۆ موسا - صلی الله علیه وسلم - نارد [ أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْبَحْرَ ] به‌و گۆچانه‌ی به‌ ده‌ستته‌وه‌یه‌ بیده‌ به‌ ده‌ریاكه‌دا [ فَانْفَلَقَ ] ده‌ریاكه‌ له‌ت بوو، بوو به‌ زه‌ویه‌كی وشك [ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ (٦٣) ] وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ ئاوه‌كه‌ به‌رز بووه‌وه‌و هه‌ر شه‌پۆلێكی وه‌كو پارچه‌ شاخێكی گه‌وره‌ له‌ ئاسمان ڕاوه‌ستاو بوو به‌ دوانزه‌ ڕێگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوانزه‌ هۆز بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هۆزێك به‌ ئیسراحه‌ت بپه‌ڕنه‌وه‌، وه‌ نێوانی ئاوه‌كه‌یش خوای گه‌وره‌ بای ناردو وشكی كردو به‌ناو وشكانیدا تێ ئه‌په‌ڕین، وه‌ تاق و كه‌لێنی له‌ نێوان ئاوه‌كاندا كرده‌وه‌ تا له‌ یه‌كترى دیار بن و دڵنیا بن هه‌موویان رزگاریان بووه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ
{موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و موسڵمانان رزگاریان دەبێت‌و فیرعەون‌و سەربازانی نوقمی دەریاكە دەبن} [ وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ الْآخَرِينَ (٦٤) ] وه‌ ئه‌له‌وێدا فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانیمان نزیك كرده‌وه‌ له‌ ده‌ریاكه‌ تا چوونه‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌ ئه‌وانیش به‌ دوایاندا ڕۆیشتن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
[ وَأَنْجَيْنَا مُوسَى وَمَنْ مَعَهُ أَجْمَعِينَ (٦٥) ] موساو - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا بوون هه‌موومان ڕزگار كردن و له‌ ده‌ریاكه‌ په‌ڕینه‌وه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
[ ثُمَّ أَغْرَقْنَا الْآخَرِينَ (٦٦) ] پاشان فیرعه‌ون و سه‌ربازو وه‌زیرو ده‌ست و پێوه‌ندیمان هه‌مووی له‌ناو ئاوه‌كه‌دا غه‌رق كردو كه‌سیان رزگاریان نه‌بوو.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
[ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڕاستی ئایه‌ت و موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ده‌رئه‌خات [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (٦٧) ] به‌ڵام زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێنا ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ وه‌كو (ئاسیای خێزانی فیرعه‌ون).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
[ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (٦٨) ] وه‌ په‌روه‌ردگاری تۆ به‌ڕاستی زۆر باڵاده‌ست و به‌ عیززه‌ته‌، وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ بۆ باوه‌ڕداران.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ
{گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ إِبْرَاهِيمَ (٦٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - باسی به‌سه‌رهاتی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ بخوێنه‌وه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ
[ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا تَعْبُدُونَ (٧٠) ] كاتێك كه‌ به‌ باوكی و قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو: ئه‌وه‌ ئێوه‌ چی ئه‌په‌رستن؟ ئه‌یزانی بت ئه‌په‌رستن به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندیان بكات.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامٗا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ
[ قَالُوا نَعْبُدُ أَصْنَامًا ] وتیان: ئێمه‌ بت ئه‌په‌رستین [ فَنَظَلُّ لَهَا عَاكِفِينَ (٧١) ] وه‌ به‌رده‌وام به‌ دیاریانه‌وه‌ نیشته‌جێین و ماوینه‌ته‌وه‌و ده‌یانپه‌رستین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ
[ قَالَ هَلْ يَسْمَعُونَكُمْ إِذْ تَدْعُونَ (٧٢) ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا كاتێك ئێوه‌ لێیان بپاڕێنه‌وه‌ ئه‌و بتانه‌ قسه‌ی ئێوه‌ ئه‌بیستن؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ
[ أَوْ يَنْفَعُونَكُمْ ] یان كه‌ شوێنیان كه‌وتوونه‌و ئه‌یانپه‌رستن ئه‌وان سوودتان پێ ئه‌گه‌یه‌نن؟ [ أَوْ يَضُرُّونَ (٧٣) ] یان ئه‌گه‌ر واز له‌ په‌رستنیان بێنن ئه‌توانن زیانتان پێ بگه‌یه‌نن؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ
[ قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءَنَا كَذَلِكَ يَفْعَلُونَ (٧٤) ] دانیان نا كه‌ بته‌كانیان هیچ سودو زیانیان به‌ده‌ست نیه‌و وتیان: به‌ڵكو ئێمه‌ باوك و باپیرانی خۆمان بینیوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ عیباده‌تیان بۆ ئه‌و بتانه‌ ئه‌كرد ئێمه‌ش چاو له‌وان ئه‌كه‌ین و لاسایی ئه‌وان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌قلیدو لاسایی كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌ حه‌رامه‌و مرۆڤ ده‌بێت شوێن به‌ڵگه‌ بكه‌وێت).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ
[ قَالَ أَفَرَأَيْتُمْ مَا كُنْتُمْ تَعْبُدُونَ (٧٥) ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: پێم بڵێن ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یپه‌رستن هیچ سوودو كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه‌؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ
[ أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمُ الْأَقْدَمُونَ (٧٦) ] ئێوه‌و باوك و باپیرانی پێشینه‌تان هه‌مووتان ئه‌مانه‌ ئه‌په‌رستن هیچ سوودێكتان پێ ناگه‌یه‌نن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّ لِي ] به‌ڵكو ئه‌وانه‌ هه‌موو دوژمنی منن [ إِلَّا رَبَّ الْعَالَمِينَ (٧٧) ] ته‌نها په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان نه‌بێ ئه‌و دۆست و خۆشه‌ویستی منه‌ چونكه‌ تواناى به‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌دا هه‌یه‌:
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ
[ الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ (٧٨) ] هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ منی دروست كردووه‌، وه‌ هه‌ر ئه‌ویش هیدایه‌تم ئه‌دات و ڕێنماییم ئه‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دین و دونیام.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ
[ وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ (٧٩) ] وه‌ هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌م پێ ئه‌به‌خشێ.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ
[ وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ (٨٠) ] وه‌ كاتێك كه‌ نه‌خۆش بكه‌وم هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ شیفام ئه‌دات (وه‌كو ئه‌ده‌بێك نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌دایه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ ته‌نها شیفاكه‌ى بۆ خواى گه‌وره‌ گه‌ڕانده‌وه‌).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ
[ وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ (٨١) ] وه‌ هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كاتێك كه‌ ئه‌ممرێنێ وه‌ دواتریش زیندووم ئه‌كاته‌وه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ [ وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (٨٢) ] وه‌ هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئومێدم پێیه‌تى كه‌ له‌ تاوانه‌كانم خۆش بێ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا (كاتێك كه‌ بته‌كانی شكاند وتی: گه‌وره‌كه‌یان شكاندوویه‌تی، وانه‌بوو خۆى شكاندیانى، وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌وان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار وتی: من نه‌خۆشم، وه‌ نه‌خۆش نه‌بوو، وه‌ كاتێك كه‌ سارای خێزانى له‌گه‌ڵدا بوو وتی: خوشكمه‌ مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو بۆ ئه‌وه‌ى رزگارى بكات له‌ ده‌ستدرێژى پاشا كافره‌كه‌، به‌ ئومێدم خوای گه‌وره‌ له‌م تاوانانه‌م خۆش بێ) [ رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار زانیارى و زانستێكی به‌سوود یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیم پێ ببه‌خشه‌ [ وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (٨٣) ] وه‌ بمگه‌یه‌نه‌ به‌ پیاوچاكان له‌ به‌هه‌شتدا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ
[ وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (٨٢) ] وه‌ هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئومێدم پێیه‌تى كه‌ له‌ تاوانه‌كانم خۆش بێ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا (كاتێك كه‌ بته‌كانی شكاند وتی: گه‌وره‌كه‌یان شكاندوویه‌تی، وانه‌بوو خۆى شكاندیانى، وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌وان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار وتی: من نه‌خۆشم، وه‌ نه‌خۆش نه‌بوو، وه‌ كاتێك كه‌ سارای خێزانى له‌گه‌ڵدا بوو وتی: خوشكمه‌ مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو بۆ ئه‌وه‌ى رزگارى بكات له‌ ده‌ستدرێژى پاشا كافره‌كه‌، به‌ ئومێدم خوای گه‌وره‌ له‌م تاوانانه‌م خۆش بێ).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ
[ رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار زانیارى و زانستێكی به‌سوود یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیم پێ ببه‌خشه‌ [ وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (٨٣) ] وه‌ بمگه‌یه‌نه‌ به‌ پیاوچاكان له‌ به‌هه‌شتدا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߞߎ߬ߦߊ߬ߟߊ ߟߎ߬
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲