Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (1) അദ്ധ്യായം: ള്ളുഹാ

الضحی

وَٱلضُّحَىٰ
سوورەتی (زوحا) (واتە: چێشتەنگاو) پێناسەیەكى ئەم سورەتە: ١- سورەتى (زوحا) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (زوحا) (١١) ئایەتە. ٣- سورەتى (زوحا) زنجیرەى نەوەدو سێیەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (زوحا) لە دواى سورەتى (فەجر) دابەزیوە. ٥- لەو سورەتانەیە كە خواى گەورە بە سوێند خواردن دەستى پێكردووە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرەكانى ئەم سورەتە باسى كەسایەتى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەكات، وە ئەو فەزڵ و بەخششە زۆرانەى كە خواى گەورە پێى بەخشیوە لە دونیاو دوارۆژدا تا سوپاسى خوا بكات لەسەر ئەو بەخششانە. هۆى دابەزینى ئەم سوورەتە: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم شەوێك یان دوو شەو نەخۆش بوو هەڵنەسا بۆ شەونوێژو شەونوێژی نەكردو قورئانی نەخوێند لە شەونوێژەكەیدا, ئافرەتێك لە موشریكان هات بۆ لای و وتی: ئەی محمد صلى الله علیه وسلم دوو شەوە گوێم لە دەنگت نییە هەستی شەونوێژ بكەیت و قورئان بخوێنی وا ئەبینم كە شەیتانەكەت وازی لێ هێناویت، كە ئەیانووت: محمد صلى الله علیه وسلم تێكچووەو شەیتان دەستی لێ وەشاندووە، خوای گەورە سەرەتای ئەم سوورەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد): بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالضُّحَى (١) ] سوێند بێت بە چێشتەنگاو كاتێك كە خۆر بەقەدەر ڕمێك بەرز ئەبێتەوە .
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (1) അദ്ധ്യായം: ള്ളുഹാ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം

അടക്കുക