Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាស្ហស្ហើរហ៍   អាយ៉ាត់:

الشرح

أَلَمۡ نَشۡرَحۡ لَكَ صَدۡرَكَ
سووره‌تی (شه‌رح) (واته‌: روونكردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا دڵتمان نه‌كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی وه‌رگرێ و توانای هه‌ڵگرتنی باری قورسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و له‌به‌ر كردنی وه‌حی و گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی هه‌بێ، واته‌: سینگتمان كرده‌وه‌و فراوان و ڕووناكمان كرد بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و شتانه‌، وه‌ چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سینگی كراوه‌و فراوان و ڕووناك بووه‌، شه‌ریعه‌ته‌كه‌یشی به‌هه‌مان شێوه‌ شه‌ریعه‌تێكی فراوان و سووك و ئاسانه‌ و هیچ باری قورس و گرانی تیادا نیه‌، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی كردنه‌وه‌ی سینگ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ دوو مه‌لائیكه‌ت هاتوونه‌و سینگی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - له‌ت كردووه‌و هه‌رچی ڕق و كینه‌و شتێك هه‌بێ له‌ دڵیدا ده‌ریان كردووه‌و فڕێیان داوه‌و به‌ ئاوی زه‌مزه‌م دڵیان شوشتۆته‌وه‌و پڕیان كردووه‌ له‌ ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانی و كردوویانه‌ته‌وه‌ جێی خۆی.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَوَضَعۡنَا عَنكَ وِزۡرَكَ
[ وَوَضَعْنَا عَنْكَ وِزْرَكَ (٢) ] وه‌ ئه‌گه‌ر شتێكت هه‌بووبێت له‌ پێش ئیسلام له‌ تاوان له‌سه‌رمان لابردوویت، هه‌ر چه‌نده‌ خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - له‌ تاوانی گه‌وره‌ پاراستووه‌ مه‌گه‌ر شتی بچووكى هه‌بووبێت ئه‌وانه‌یشمان له‌سه‌رت لابردووه‌و خوای گه‌وره‌ لێت خۆش بووه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាស្ហស្ហើរហ៍
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ