Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់មូរសុីឡាត   អាយ៉ាត់:

المرسلات

وَٱلۡمُرۡسَلَٰتِ عُرۡفٗا
سووره‌تی (موڕسه‌لات) (واته‌: نێردراوان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٤٨) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نى یه‌و (٥٠) ئایه‌ته‌ (عبدالله ى كوڕى مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بووین له‌ (مینا) له‌ ناو ئه‌شكه‌وتێك ئه‌م سووره‌ته‌ى بۆ دابه‌زى بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (١) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (٢) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (٣) ] (الْمُرْسَلَاتِ) و (الْعَاصِفَاتِ) و (النَّاشِرَاتِ) مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌، وه‌ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی بایه‌، خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ با كاتێك كه‌ هێدی هێدی هه‌ڵئه‌كات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَٱلۡعَٰصِفَٰتِ عَصۡفٗا
[ وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (١) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (٢) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (٣) ] (الْمُرْسَلَاتِ) و (الْعَاصِفَاتِ) و (النَّاشِرَاتِ) مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌، وه‌ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی بایه‌، خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ با كاتێك كه‌ هێدی هێدی هه‌ڵئه‌كات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱلنَّٰشِرَٰتِ نَشۡرٗا
[ وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (١) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (٢) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (٣) ] (الْمُرْسَلَاتِ) و (الْعَاصِفَاتِ) و (النَّاشِرَاتِ) مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌، وه‌ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی بایه‌، خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ با كاتێك كه‌ هێدی هێدی هه‌ڵئه‌كات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَٱلۡفَٰرِقَٰتِ فَرۡقٗا
[ فَالْفَارِقَاتِ فَرْقًا (٤) ] زاناكان جه‌ختیان له‌مه‌یان كردۆته‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێى فریشته‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و وه‌حییه‌ی كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رانى دێنن جیاوازی ئه‌خه‌نه‌ نێوان حه‌ق و باتڵ و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و هیدایه‌ت و گومڕاییه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَٱلۡمُلۡقِيَٰتِ ذِكۡرًا
[ فَالْمُلْقِيَاتِ ذِكْرًا (٥) ] ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ كه‌ وه‌حی و زیكر دێنن بۆ پێغه‌مبه‌ران.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
عُذۡرًا أَوۡ نُذۡرًا
[ عُذْرًا أَوْ نُذْرًا (٦) ] ئه‌و وه‌حییه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ ئه‌هێنن تا خه‌ڵكى عوزریان نه‌مێنێت، وه‌ ئینزارو ئاگاداركردنه‌وه‌یشه‌ له‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٞ
[ إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَاقِعٌ (٧) ] ئه‌مه‌ وه‌ڵامی سوێند خواردنه‌كانه‌: ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ له‌ ئێوه‌ كراوه‌ به‌ هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و وه‌رگرتنى پاداشت و سزا به‌ دڵنیایی هه‌مووى ڕوو ئه‌دات و هیچ گومانێكی تیادا نیه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتۡ
{چه‌ند دیمه‌نێكى رۆژى قیامه‌ت} [ فَإِذَا النُّجُومُ طُمِسَتْ (٨) ] كاتێك كه‌ ئه‌ستێره‌كان ڕووناكییان نامێنێ.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتۡ
[ وَإِذَا السَّمَاءُ فُرِجَتْ (٩) ] وه‌ كاتێك كه‌ ئاسمانه‌كان له‌ت ئه‌بن و شه‌ق ئه‌بن و ئه‌كرێنه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ نُسِفَتۡ
[ وَإِذَا الْجِبَالُ نُسِفَتْ (١٠) ] وه‌ كاتێك كه‌ شاخه‌كان له‌ شوێنی خۆیان هه‌ڵئه‌كه‌نرێن و به‌ هه‌وادا ئه‌ڕۆن وه‌كو تۆز به‌ بادا بڕوات به‌و شێوازه‌، وه‌ زه‌وی ته‌خت ئه‌بێت و شاخی تیادا نامێنێ و شوێنه‌وارى نامێنێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتۡ
[ وَإِذَا الرُّسُلُ أُقِّتَتْ (١١) ] وه‌ كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ران كات و مه‌وعیدیان بۆ دائه‌نرێ بۆ بڕیاردان له‌ نێوان ئه‌وان و ئوممه‌ته‌كانیاندا، یاخود كۆ ئه‌كرێنه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لِأَيِّ يَوۡمٍ أُجِّلَتۡ
[ لِأَيِّ يَوْمٍ أُجِّلَتْ (١٢) ] بۆ چ ڕۆژێك ئه‌و كۆكردنه‌وه‌یه‌ دواخراوه‌و كاتی بۆ دانراوه‌ واته‌: بۆ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كه‌ ڕۆژێكی زۆر سه‌خته‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لِيَوۡمِ ٱلۡفَصۡلِ
[ لِيَوْمِ الْفَصْلِ (١٣) ] ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئه‌دات له‌ نێوان مرۆڤو جنیه‌كاندا كۆمه‌ڵێك بۆ به‌هه‌شت و كۆمه‌ڵێك بۆ دۆزه‌خ.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ
[ وَمَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الْفَصْلِ (١٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی ئه‌و ڕۆژی یه‌كلا كردنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ چ ڕۆژێكه‌، بۆ به‌گه‌وره‌ زانینه‌ واته‌: ڕۆژێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (١٥) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت، یان دۆڵێك له‌ دۆزه‌خدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردووه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَلَمۡ نُهۡلِكِ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ أَلَمْ نُهْلِكِ الْأَوَّلِينَ (١٦) ] ئایا ئێمه‌ ئوممه‌ته‌ كافره‌كانى پێشومان له‌ناونه‌برد له‌ كاتی ئاده‌مه‌وه‌ تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ی كافر بووبێ هه‌موومان له‌ناو بردون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ثُمَّ نُتۡبِعُهُمُ ٱلۡأٓخِرِينَ
[ ثُمَّ نُتْبِعُهُمُ الْآخِرِينَ (١٧) ] پاشان ئه‌مانه‌ی دواتریش به‌دوای ئه‌واندا ئه‌به‌ین، واته‌: كافرانی مه‌ككه‌یش ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن وه‌كو ئوممه‌تانی پێشتر له‌ناویان ئه‌به‌ین.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ
[ كَذَلِكَ نَفْعَلُ بِالْمُجْرِمِينَ (١٨) ] به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ سزای خۆمان دائه‌به‌زێنینه‌ سه‌ر تاوانباران له‌ دونیادا پێش قیامه‌ت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (١٩) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگرى دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ به‌درۆ ئه‌زانن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់មូរសុីឡាត
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ