Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់គីយ៉ាម៉ះ   អាយ៉ាត់:

القیامة

لَآ أُقۡسِمُ بِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ
سووره‌تی (قیامه‌) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٠) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ لَا أُقْسِمُ بِيَوْمِ الْقِيَامَةِ (١) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: سوێند ئه‌خۆم به‌ ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌مه‌ بۆ به‌گه‌وره‌ زانینی ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژێكی گه‌وره‌یه‌، وه‌ بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی و بایه‌خی پێ بده‌ن و خۆتانی بۆ ئاماده‌ بكه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلنَّفۡسِ ٱللَّوَّامَةِ
[ وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ (٢) ] وه‌ سوێند ئه‌خۆم به‌ نه‌فسی لۆمه‌كار، كه‌ نه‌فسی مرۆڤی ئیمانداره‌ له‌ دونیادا لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات، باوه‌ڕدار كاتێك كه‌ تاوانێك ده‌كات لۆمه‌ى خۆى ده‌كات بۆ ئه‌م تاوانه‌ت كرد، یان ئه‌گه‌ر خێرو چاكه‌یه‌ك بكات لۆمه‌ى خۆى ده‌كات بۆچی كه‌مت كردو زیاترت ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵام كافر له‌ دونیادا چه‌ندێك كوفرو تاوان بكات لۆمه‌ى خۆى ناكات، به‌ڵام له‌ قیامه‌تدا كافر لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات، هیچ كافرێك نیه‌ ئیلا له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات بۆ له‌ دونیادا ئیمانت نه‌هێناو كرده‌وه‌ی چاكت نه‌كردو په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجۡمَعَ عِظَامَهُۥ
[ أَيَحْسَبُ الْإِنْسَانُ أَلَّنْ نَجْمَعَ عِظَامَهُ (٣) ] ئایا مرۆڤ وا گومان ئه‌بات كه‌ ئێسقانه‌كانی ڕزی ئێمه‌ ناتوانین و توانامان نیه‌ سه‌رله‌نوێ ئێسقانه‌كانی دروست بكه‌ینه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُۥ
{په‌نجه‌مۆرى مرۆڤ} [ بَلَى قَادِرِينَ عَلَى أَنْ نُسَوِّيَ بَنَانَهُ (٤) ] به‌ڵێ توانامان هه‌یه‌ نه‌ك ئێسقانه‌كانی دروست بكه‌ینه‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌توانین په‌نجه‌كانی وه‌كو په‌نجه‌ی حوشتری لێ بكه‌ین هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه‌ بنووسێنین و بیكه‌ین به‌یه‌ك پارچه‌، یاخود ئاماژه‌یه‌ بۆ په‌نجه‌مۆری مرۆڤ كه‌ په‌نجه‌ی هیچ كه‌سێك له‌كه‌سی تر ناچێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
بَلۡ يُرِيدُ ٱلۡإِنسَٰنُ لِيَفۡجُرَ أَمَامَهُۥ
[ بَلْ يُرِيدُ الْإِنْسَانُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ (٥) ] به‌ڵكو مرۆڤ ئه‌یه‌وێ له‌ پێش خۆیه‌وه‌ تاوان پێش بخات و ته‌وبه‌ دوا بخات، به‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڵێ: هێشتا مردن ماوێتی، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ هیواو ئومێدی زۆره‌، ئه‌ڵێ: دواتر ته‌وبه‌ ئه‌كه‌م.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
يَسۡـَٔلُ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلۡقِيَٰمَةِ
[ يَسْأَلُ أَيَّانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ (٦) ] پرسیار ئه‌كات كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت دێت؟ پرسیاره‌كه‌ بۆ گاڵته‌ پێكردن و به‌دوور زانینه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت نیه‌و ئه‌و قیامه‌ته‌ كه‌ی دێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَإِذَا بَرِقَ ٱلۡبَصَرُ
[ فَإِذَا بَرِقَ الْبَصَرُ (٧) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك كه‌ چاو سه‌رسام ئه‌بێ و ئه‌ترسێ و شۆڕو ئه‌بڵه‌ق ئه‌بێ له‌ كاتی بینینی مردندا، یان له‌به‌ر سه‌ختى دیمه‌نه‌كانى ڕۆژی قیامه‌ت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَخَسَفَ ٱلۡقَمَرُ
[ وَخَسَفَ الْقَمَرُ (٨) ] وه‌ كاتێك كه‌ مانگ ڕووناكییه‌كه‌ی نامێنێ.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَجُمِعَ ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ
[ وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (٩) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا خۆرو مانگ هه‌ردووكیان ڕووناكییان نامێنێ، وه‌ شه‌و و ڕۆژ نامێنێ، نه‌ خۆر ئه‌مێنێ نه‌ مانگ.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
يَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذٍ أَيۡنَ ٱلۡمَفَرُّ
[ يَقُولُ الْإِنْسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ (١٠) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ ئه‌ڵێ: ئایا شوێنی ڕاكردن و په‌ناگه‌یه‌ك هه‌یه‌ تا بۆی ڕابكه‌ین و ڕزگارمان بێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَلَّا لَا وَزَرَ
[ كَلَّا لَا وَزَرَ (١١) ] نه‌خێر، هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ ئێوه‌ بۆی بڕۆن و په‌نای بۆ به‌رن و په‌ناتان بدات، واته‌: شوێنی ڕزگار بوون نیه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمُسۡتَقَرُّ
[ إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمُسْتَقَرُّ (١٢) ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا شوێنی جێگیر بوون و گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجامتان ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
يُنَبَّؤُاْ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذِۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ
[ يُنَبَّأُ الْإِنْسَانُ يَوْمَئِذٍ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ (١٣) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ هه‌واڵی پێ ئه‌درێ سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ دونیادا كردوویه‌تی: بچووك و گه‌وره‌ی، كۆن و تازه‌ی، ئاشكراو نهێنی، سه‌ره‌تاو كۆتایی.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
بَلِ ٱلۡإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦ بَصِيرَةٞ
[ بَلِ الْإِنْسَانُ عَلَى نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ (١٤) ] به‌ڵكو مرۆڤ خۆی باشتر ئه‌ناسێ وه‌ حه‌قیقه‌تی حاڵی خۆی ئه‌زانێ باوه‌ڕداره‌ یان كافره‌، گوێڕایه‌ڵكاره‌ یان سه‌رپێچیكار، دامه‌زراوه‌ یان نا، یاخود له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا مرۆڤ خۆی ئه‌بێته‌ شایه‌ت له‌سه‌ر خۆی، خۆی شایه‌تی له‌سه‌ر خۆی ئه‌دات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَوۡ أَلۡقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ
[ وَلَوْ أَلْقَى مَعَاذِيرَهُ (١٥) ] ئه‌گه‌ر عوزرو به‌ڵگه‌یش بێنێته‌وه‌ لێی قبووڵ ناكرێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لَا تُحَرِّكۡ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعۡجَلَ بِهِۦٓ
[ لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ (١٦) ] ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زمانت مه‌جوولێنه‌ بۆ خێرایی خوێندنه‌وه‌ى قورئان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌ره‌تا كه‌ جبریل وه‌حی بۆ هێنا له‌ دوای جبریله‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا یه‌كسه‌ر قورئانه‌كه‌ی ئه‌وته‌وه‌و په‌له‌ی ئه‌كردو زمانی ئه‌جوولاند نه‌وه‌كو له‌ بیری بچێت، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: زمان و لێوت مه‌جوولێنه‌وه‌ به‌ قورئان خوێندن، به‌ڵكو ته‌نها گوێ بگره.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّ عَلَيۡنَا جَمۡعَهُۥ وَقُرۡءَانَهُۥ
{كۆكردنه‌وه‌ى قورئان و رونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر خواى گه‌وره‌یه‌} [ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ (١٧) ] به‌ دڵنیایى كۆكردنه‌وه‌ی قورئان له‌ سینگتدا، وه‌ دواتریش خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌و ئێمه‌ فێرت ئه‌كه‌ین.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَإِذَا قَرَأۡنَٰهُ فَٱتَّبِعۡ قُرۡءَانَهُۥ
[ فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ (١٨) ] كاتێك كه‌ جبریل بۆت ئه‌خوێنێته‌وه‌ تۆ ته‌نها شوێن خوێندنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌وه‌و گوێ بگره‌و دواتر له‌ دڵتدا كۆی ئه‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ ده‌میش ئه‌توانی بیڵێی.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا بَيَانَهُۥ
[ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ (١٩) ] پاشان به‌ دڵنیایى ڕوون كردنه‌وه‌و ته‌فسیرو راڤه‌كه‌یشی هه‌ر له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ هه‌موویت پێ ئه‌ڵێین، له‌ دوای ئه‌وه‌ كه‌ جبریل وه‌حی بهێنایه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گوێی ئه‌گرت، وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ى جبریل ده‌ڕۆیشت هه‌ر هه‌مووی وه‌كو خۆی ئه‌وته‌وه‌و په‌له‌ی نه‌ئه‌كرد له‌ وتنه‌وه‌یدا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់គីយ៉ាម៉ះ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ