Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាត់តះរីម   អាយ៉ាត់:

التحریم

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكَۖ تَبۡتَغِي مَرۡضَاتَ أَزۡوَٰجِكَۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
سوورەتی (تەحریم) (واتە: حەرامكردن) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (تەحریم) سورەتێكى مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تەحریم) (١٢) ئایەتە. ٣- سورەتى (تەحریم) زنجیرەى شەست و شەشەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (تەحریم) لە دواى سورەتى (حوجورات) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (تەحریم) كۆمەڵێك تەوەرو باس دەگرێتە خۆی كە پەیوەستن بە بابەتە تەشریعییەكانەوە، وە تەوەرى سەرەكى لەو سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە چارەسەر كردنى هەندێ حوكم و باسی پەیوەست بە ماڵی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و دایكانى باوەڕداران كە خێزانەكانى پێغەمبەرن رەزاى خواى گەورەیان لێ بێت، ئەمەش بۆ رێكخستن و پێكهێنانى خێزان و ماڵێكى تۆكمەو توندوتۆڵی موسڵمانان و نیشاندانى نمونەیەكى تەواو و بێ كەموكووڕى لە خێزانێكى دڵشاد و بەختەوەرو دوور لەگرفت و كێشەو دووبەرەكى. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ حەڵاڵ لە خۆتان حەرام مەكەن [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ ] ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆ شتانێك لەسەر خۆت حەرام دەكەی كە خوای گەورە بۆى حەڵال كردووى مەبەستت بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خێزانەكانتە، كاری وا مەكە [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١) ] وە خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو بەبەزەییە, هۆی هاتنە خوارەوەی ئەم ئایەتە ئەوە بوو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەلای (زەینەب)ی خێزانی هەنگوینی خوارد (عائیشەو حەفصە)ی خێزانی ڕێك كەوتن كە ئەگەر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم هاتە لامان ئەڵێین: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆنی دەمت دێت لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پێی ناخۆش بووە دەمی بۆنی ناخۆشی لێ بێت، كاتێك كە چووە لایان هەر یەك لەوان ئەوەیان پێ وت، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم هەنگوینی لەسەر خۆی حەرام كرد خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد), ڕیوایەتێكی تر كە ئەویش هەر صەحیحە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەگەڵ جارییەكەی كە (ماریەی قیبتی) بووە دایكی ئیبراهیمی كوڕی لە ماڵی (حەفصە)دا كۆبۆتەوە (حەفصە)یش (غیرە) گرتوویەتی پێی ناخۆش بووەو وتوویەتی: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە ماڵی من و لە ڕۆژی من و لە سرەی مندا؟! پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم (ماریەی قیبتی) لە خۆی حەرام كردووە, خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد): ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆ شتێك لەسەر خۆت حەرام ئەكەی كە خوا بۆی حەڵال كردووى, مەبەستت بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خێزانەكانتە, وە كەفارەتی بۆی داناوە كە ئەفەرمووێ:
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَدۡ فَرَضَ ٱللَّهُ لَكُمۡ تَحِلَّةَ أَيۡمَٰنِكُمۡۚ وَٱللَّهُ مَوۡلَىٰكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ
[ قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ ] خوای گەورە بۆی تەشریع كردوون كە ئەو سوێندەی كە خواردووتانە سوێندەكەتان هەڵبوەشێننەوەو كەفارەتی بدەن بەوەی كۆیلەیەك ئازاد بكەن، كە نەبوو ژەمە خواردنێك بدەن بە دە فەقیرو دە فەقیر تێر بكەن, یاخود جل و بەرگیان بۆ بكەن، ئەگەر كەسێك نەیتوانی ئەو كاتە سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت، (وە ئەگەر كەسێك شتێكى حەڵاڵى لە خۆى حەرام كرد وەكو خواردن و خواردنەوەو پۆشاك و خێزان بەو قسەیە حەرام نابێت بەڵام كەفارەتى سوێند خواردن دەكەوێتە سەرى) [ وَاللَّهُ مَوْلَاكُمْ ] وە هەر خوای گەورە پشتیوان و سەرخەرو یارمەتیدەری ئێوەیە [ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (٢) ] وە خوای گەورە زۆر زاناو كاربەجێیە .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِذۡ أَسَرَّ ٱلنَّبِيُّ إِلَىٰ بَعۡضِ أَزۡوَٰجِهِۦ حَدِيثٗا فَلَمَّا نَبَّأَتۡ بِهِۦ وَأَظۡهَرَهُ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ عَرَّفَ بَعۡضَهُۥ وَأَعۡرَضَ عَنۢ بَعۡضٖۖ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِۦ قَالَتۡ مَنۡ أَنۢبَأَكَ هَٰذَاۖ قَالَ نَبَّأَنِيَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡخَبِيرُ
[ وَإِذْ أَسَرَّ النَّبِيُّ إِلَى بَعْضِ أَزْوَاجِهِ حَدِيثًا ] پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بە نهێنی قسەی لای یەكێك لە خێزانەكانی كرد كە (حەفصە) بوو وتی: ئەوە (مارییە) م لە خۆم حەرام كردووە, یان لای (زەینەب) بوو كە وتی: هەنگوینم لە خۆم حەرام كردووە، بەڵام بە كەس نەڵێی [ فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِ ] بەڵام ئەو خێزانە (حەفصە یان زەینەب) لای عائیشە باسیان كرد [ وَأَظْهَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ ] وە خوای گەورە بە پێغەمبەری صلى الله علیه وسلم وت و بۆی ئاشكرا كرد كە ئەو خێزانە بەوانی تری وتووە [ عَرَّفَ بَعْضَهُ وَأَعْرَضَ عَنْ بَعْضٍ ] هەندێكی بە حەفصە وت وە هەندێكیشی پێی نەووت وەكو رێزلێنان [ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِ ] كاتێك كە پێی وت كە ئەم شتەت بڵاو كردۆتەوە [ قَالَتْ مَنْ أَنْبَأَكَ هَذَا ] (حەفصە)یش وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كێ ئەم هەواڵەی بە تۆ ڕاگەیاند كە من بڵاوم كردۆتەوە؟ [ قَالَ نَبَّأَنِيَ الْعَلِيمُ الْخَبِيرُ (٣) ] پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: خوای گەورە بە منی ڕاگەیاندووەو هەواڵی پێ داوم كە خوایەكە زۆر زانایە وە زانیارییەكی زۆر وردی هەیەو هیچ شتێك لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِن تَتُوبَآ إِلَى ٱللَّهِ فَقَدۡ صَغَتۡ قُلُوبُكُمَاۖ وَإِن تَظَٰهَرَا عَلَيۡهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ مَوۡلَىٰهُ وَجِبۡرِيلُ وَصَٰلِحُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۖ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ بَعۡدَ ذَٰلِكَ ظَهِيرٌ
[ إِنْ تَتُوبَا إِلَى اللَّهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا ] پاشان خوای گەورە گفتوگۆ لەگەڵ عائیشەو حەفصەدا ئەكات (خوایان لێ ڕازی بێ) ئەگەر ئێوە هەردووكتان تەوبە بكەن و بۆ لای خوای گەورە بگەڕێنەوە ئەوە دڵتان بەلای خوای گەورەدا گەڕاوەتەوە، یاخود بەلای تەوبەدا گەڕاوەتەوە، واتە: تەوبە بكەن و جارێكی تر شتی وا مەكەن [ وَإِنْ تَظَاهَرَا عَلَيْهِ ] بەڵام ئەگەر جارێكی تر یەك بگرن وە هاوكاری یەك بكەن لە بەرامبەر پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم وە نهێنی بدركێنن [ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ مَوْلَاهُ وَجِبْرِيلُ وَصَالِحُ الْمُؤْمِنِينَ ] ئەوە ئەو كاتە خوای گەورە خۆی دۆست و پشتیوان و سەرخەری پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم وە جبریل و بەندە چاك و باوەڕدارەكانى وەكو (ئەبوبەكرو عومەرو عوسمان و عەلی) (خوایان لێ ڕازی بێ) [ وَالْمَلَائِكَةُ بَعْدَ ذَلِكَ ظَهِيرٌ (٤) ] وە لە پاش ئەمانیش مەلائیكەتیش دیسانەوە پشتیوانی پێغەمبەری خوان صلى الله علیه وسلم .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
عَسَىٰ رَبُّهُۥٓ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبۡدِلَهُۥٓ أَزۡوَٰجًا خَيۡرٗا مِّنكُنَّ مُسۡلِمَٰتٖ مُّؤۡمِنَٰتٖ قَٰنِتَٰتٖ تَٰٓئِبَٰتٍ عَٰبِدَٰتٖ سَٰٓئِحَٰتٖ ثَيِّبَٰتٖ وَأَبۡكَارٗا
[ عَسَى رَبُّهُ إِنْ طَلَّقَكُنَّ أَنْ يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِنْكُنَّ ] ئەگەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئێوە تەڵاق بدات ئەوا بە دڵنیایی پەروەردگارتان لە جیاتی ئێوە خێزانانێكی لە ئێوە باشتر بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەبەخشێ [ مُسْلِمَاتٍ ] ئەو خێزانانەی كە بە پێغەمبەری خوای صلى الله علیه وسلم ئەبەخشێ هەموویان ئافرەتانێكی موسڵمانن [ مُؤْمِنَاتٍ ] وە باوەڕدارن [ قَانِتَاتٍ ] وە گوێڕایەڵن بۆ خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم [ تَائِبَاتٍ ] وە تەوبەكارن و لە تاوان و ئەگەڕێنەوە بۆ لای خوا [ عَابِدَاتٍ ] وە پەرستش بۆ خوای گەورە ئەنجام ئەدەن و ملكەچی خوای گەورەن [ سَائِحَاتٍ ] كۆچكەریشن، یاخود بەڕۆژوون كەسانێكن بەردەوام بەڕۆژوون ڕۆژووی سوننەت [ ثَيِّبَاتٍ ] وە هەیانە بێوەژنە [ وَأَبْكَارًا (٥) ] وە هەیشیانە كچە، بەڵام ئەم شتە ڕووی نەدا وە خێزانەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە وە تەوبەیان كرد لەو كارەیان .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَأَهۡلِيكُمۡ نَارٗا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُ عَلَيۡهَا مَلَٰٓئِكَةٌ غِلَاظٞ شِدَادٞ لَّا يَعۡصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ] ئەی باوەڕداران خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن لە ئاگرێك كە سووتەمەنییەكەی خەڵكی و بەردە، یاخود بەردەكە مەبەست پێی بتەكانە، خەڵكیش ئەچێتە ئاگری دۆزەخ وە ئەو بتانەیش كە ئێوە ئەتانپەرستن و كردبووتانن بە خوای خۆتان هەمووی لە دۆزەخدا ئەبن بە سووتەمەنی بۆ ئێوەو ئاگری جەهەننەمی پێ خۆش ئەكرێ و ئێوەی پێ ئەسووتێنرێ, جا خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن لەو ئاگرە بەوەی پەروەردەیەكی جوانیان بكەن و فێرە دینیان بكەن و فەرمانیان پێ بكەن بە چاكەو ڕێگریان بكەن لە خراپە بۆ ئەوەی نەچنە ناو ئەو ئاگرەوە [ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ ] ئەو ئاگری دۆزەخە هەندێك مەلائیكەتى لەسەرە كە (زەبانیە)ن خوای گەورە تایبەت بۆ ئەوە دروستی كردوون كەسانێكی زۆر دڵ ڕەقن وە زۆر سەخت و توندو ترسناكن هیچ ڕەحم و بەزەییەك لە دڵیاندا نییە بەرامبەر بە دۆزەخییەكان [ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ ] وە هەر فەرمانێك كە خوای گەورە پێیان بكات ئەوان سەرپێچی فەرمانی خوای گەورە ناكەن [ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ (٦) ] وە هەر فەرمانێكیان پێ بكرێ لەلایەن خوای گەورە ئەوان لە كاتی خۆیدا ڕاستەوخۆ جێبەجێی ئەكەن .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَعۡتَذِرُواْ ٱلۡيَوۡمَۖ إِنَّمَا تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَعْتَذِرُوا الْيَوْمَ ] كـافران كـە ئەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخ پێیان ئەووترێ ئەمڕۆ ئێوە هیچ عوزرو بیانوویەك مەهێننەوەو هیچ عوزرێكتان نییە [ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٧) ] ئەم سزایەی كە ئەدرێن سزای ئەو كردەوانەیە كە لە دونیادا خۆتان كردووتانەو ستەمتان لێناكرێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាត់តះរីម
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ