Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់កមើរ   អាយ៉ាត់:
وَنَبِّئۡهُمۡ أَنَّ ٱلۡمَآءَ قِسۡمَةُۢ بَيۡنَهُمۡۖ كُلُّ شِرۡبٖ مُّحۡتَضَرٞ
[ وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ الْمَاءَ قِسْمَةٌ بَيْنَهُمْ ] وە پێیشیان ڕابگەیەنە كە چونە سەر ئاوەكە دابەشكراوە لە نێوانیاندا: ڕۆژێك حوشترەكە ئەچێتە سەر ئاو با ئەوان نەچن, وە ڕۆژێكیش حوشترەكە ناچێت ئەوان ئەچن [ كُلُّ شِرْبٍ مُحْتَضَرٌ (٢٨) ] هەر كەسێك بەشی خۆی هەیە لە ئاوەكەو ئامادە دەبن، بەڵام ئەوان وایان نەئەكرد ئەو ڕۆژەی سرەی خۆیان بوایە ئەڕۆیشتن، ئەوەیشی سرەی حوشترەكە بوو ئەڕۆیشتن ئەیاندۆشی .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَنَادَوۡاْ صَاحِبَهُمۡ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ
[ فَنَادَوْا صَاحِبَهُمْ فَتَعَاطَى فَعَقَرَ (٢٩) ] بانگیان كرد لە هاوڕێكەیان كە (قەدداری كوڕی سالیف) بووە كە خراپترینیان بووە دەستى دایە شمشێرو هەڵسا وشترەكەی سەربڕی و وەڵامى هۆزەكەى دایەوە .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
[ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ (٣٠) ] وە بزانە سزاو ئاگاداركردنەوەی من چەند سەخت بوو بۆیان.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَكَانُواْ كَهَشِيمِ ٱلۡمُحۡتَظِرِ
لەناوبردنى قەومى ساڵح پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم [ إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةً وَاحِدَةً ] ئێمە یەك دەنگێكمان ناردە سەریان كە جبریل بانگێكی كردو هاواری كرد بەوە خوای گەورە سزای دان و لەناوى بردن، (چونكە ئەوان تاوانەكەیان بە دەنگ ئەنجامداو بانگى یەكتریان كرد بۆ سەربڕینى حوشترەكە، خواى گەورەیش لە هاوشێوەى تاوانەكەى خۆى سزاى دان) [ فَكَانُوا كَهَشِيمِ الْمُحْتَظِرِ (٣١) ] وەكو گژوگیایەكیان لێهات كە لە لەوەڕگادا وشك دەبێتەوەو ئاژەڵ ئەداتە سەریدا وردو خاش دەبێت بەو شێوازەیان لێهات .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
[ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ ] وە بە دڵنیایی ئێمە قورئانمان ئاسان كردووە بۆ زیكرو یادكردن و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن، لەفزو ماناو خوێندنەوەو لەبەركردنیمان ئاسان كردووە بۆ ئەوەی كە پەندو ئامۆژگاری لێ وەرگرن، ئەگەر خواى گەورە ئاسانى نەكردایە كەس نەیدەتوانى قسەو فەرموودەى خواى گەورە بخوێنێتەوە [ فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ (٣٢) ] ئایا كەس هەیە پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرێ و لە تاوان خۆى پێ بپارێزێت .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطِۭ بِٱلنُّذُرِ
[ كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ بِالنُّذُرِ (٣٣) ] وە قەومی (لوط)يش پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی و نێربازیان كرد.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٖۖ نَّجَّيۡنَٰهُم بِسَحَرٖ
لەناوبردنى قەومى لوط پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم [ إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ حَاصِبًا إِلَّا آلَ لُوطٍ نَجَّيْنَاهُمْ بِسَحَرٍ (٣٤) ] ئێمە بایەكمان بۆ ناردن كە بەردی بچووكی تیابوو بەردبارانمان كردن تەنها بنەماڵەى لوط صلى الله علیه وسلم نەبێ كە چەند كچێكى هەبوو موسڵمان بوون لە بەرەبەیاندا ئەوانمان رزگار كرد، (تەنها یەك كەسیش لە قەومەكەى شوێنی (لوط) صلى الله علیه وسلم نەكەوتن و ئیمانیان پێنەهێنا تەنانەت خێزانەكەى كافر بوو ئەویش تیاچوو) .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
نِّعۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَاۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَن شَكَرَ
[ نِعْمَةً مِنْ عِنْدِنَا كَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ شَكَرَ (٣٥) ] ئەمیش نیعمەتێك بوو ڕژاندمان بەسەر (لوط) صلى الله علیه وسلم و كچەكانى كە شوێنی كەوتبوون، وە بەم شێوازە پاداشتی هەر كەسێك ئەدەینەوە كە شوكرانەبژێری نیعمەتەكانی خوای گەورە بكات .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ أَنذَرَهُم بَطۡشَتَنَا فَتَمَارَوۡاْ بِٱلنُّذُرِ
[ وَلَقَدْ أَنْذَرَهُمْ بَطْشَتَنَا فَتَمَارَوْا بِالنُّذُرِ (٣٦) ] وە (لوط)يش صلى الله علیه وسلم پێشتر ئاگاداری كردنەوە كە سزای خوای گەورە زۆر سەختە بەڵام ئەوان گومانیان لەو ئاگاداركردنەوەیە هەبوو وە باوەڕیان پێی نەكردو گوێیان پێنەدا .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيۡفِهِۦ فَطَمَسۡنَآ أَعۡيُنَهُمۡ فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ
[ وَلَقَدْ رَاوَدُوهُ عَنْ ضَيْفِهِ ] وە كاتێك كە میوانی هات كە (جبریل و میكائیل و ئیسرافیل) بوون, لەسەر شێوەى گەنجى زۆر جوان هاتن وەكو تاقیكردنەوە بۆ خەڵكى، وە خێزانەكەیشی چوو خەڵكەكەی ئاگادار كردەوە كە میوانمان هاتووە وەرن دەستدرێژى بكەنە سەریان، ئەمانیش بەپەلە هاتن ویستیان بەسەر میوانەكاندا زاڵ بن بۆ ئەوەی خراپەو بەدڕەوشتیان لەگەڵدا بكەن، (لوط)يش صلى الله علیه وسلم دەرگاى لێ داخستن و دەیگەڕاندنەوەو ئەوانیش دەیانویست دەرگاكە بشكێنن و بێنە ژوورەوە [ فَطَمَسْنَا أَعْيُنَهُمْ ] خوای گەورە لە ڕێی جبریلەوە چاویانی هەڵكۆڵی یان چاویانی سڕییەوەو كوێری كردن [ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ (٣٧) ] وە فەرمووی: دەی سزاو ئاگادار كردنەوەی من بچێژن .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ صَبَّحَهُم بُكۡرَةً عَذَابٞ مُّسۡتَقِرّٞ
[ وَلَقَدْ صَبَّحَهُمْ بُكْرَةً عَذَابٌ مُسْتَقِرٌّ (٣٨) ] وە لە بەیانی زوودا خوای گەورە سزایەكی جێگیری بۆ ناردن كە لێیان جیا نەبوەوەو بەردەوام بوو لەگەڵیاندا .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ
[ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ (٣٩) ] دەی سزاو ئاگادار كردنەوەی من بچێژن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
[ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ ] وە بە دڵنیایی ئێمە قورئانمان ئاسان كردووە بۆ زیكرو یادكردن و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن، لەفزو ماناو خوێندنەوەو لەبەركردنیمان ئاسان كردووە بۆ ئەوەی كە پەندو ئامۆژگاری لێ وەرگرن، (ئەگەر خواى گەورە ئاسانى نەكردایە كەس نەیدەتوانى قسەو فەرموودەى خواى گەورە بخوێنێتەوە) [ فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ (٤٠) ] ئایا كەس هەیە پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرێ و لە تاوان خۆى پێ بپارێزێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ جَآءَ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ ٱلنُّذُرُ
[ وَلَقَدْ جَاءَ آلَ فِرْعَوْنَ النُّذُرُ (٤١) ] وە بە دڵنیایی فیرعەون و دارو دەستەكەی ئەوانیش ئینزاریان بۆ چوو لەلایەن موساو هارونەوە .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذۡنَٰهُمۡ أَخۡذَ عَزِيزٖ مُّقۡتَدِرٍ
[ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَاهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍ مُقْتَدِرٍ (٤٢) ] بەڵام ئەوان ئایەت و موعجیزەكانى ئێمەیان هەر هەمووی بەدرۆ زانی و باوەڕیان پێ نەكرد، وە خوای گەورەش بردیانیەوە بردنەوەیەك كە زۆر بەعیززەت و تواناو دەسەڵاتەوە بوو .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَكُفَّارُكُمۡ خَيۡرٞ مِّنۡ أُوْلَٰٓئِكُمۡ أَمۡ لَكُم بَرَآءَةٞ فِي ٱلزُّبُرِ
[ أَكُفَّارُكُمْ خَيْرٌ مِنْ أُولَئِكُمْ ] ئەی كافرانی مەككە ئایا ئێوە باشترو بەهێزترن لەم كافرانەی كە لە پێشتردا بۆتان باسكرا, ئەوان زۆر بەهێزتر بوون و خوای گەورە لەناوی بردن ئێوە چۆن لەناو نابات [ أَمْ لَكُمْ بَرَاءَةٌ فِي الزُّبُرِ (٤٣) ] یاخود ئێوە لە كتابدا بۆتان هاتووە كە بەرین لە سزای خواو سزای خوای گەورە ئێوە ناگرێتەوە؟ ئایا شتی واتان بۆ هاتووە؟ نەخێر.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَمۡ يَقُولُونَ نَحۡنُ جَمِيعٞ مُّنتَصِرٞ
[ أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ جَمِيعٌ مُنْتَصِرٌ (٤٤) ] یان ئەڵێن: ئێمە زۆرین و بەزۆرییەوە ئەنازێن و ئەڵێن زۆر زاڵ ئەبێ .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
سَيُهۡزَمُ ٱلۡجَمۡعُ وَيُوَلُّونَ ٱلدُّبُرَ
[ سَيُهْزَمُ الْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ الدُّبُرَ (٤٥) ] بەڵكو ئەو زۆرییەتان تێكئەشكێن و پشت هەڵئەكەن وەكو چۆن لە جەنگی (بەدر)دا پشتیان هەڵكردو سەرانیان كوژرا، لە جەنگى بەدر پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئەم دوو ئایەتەى دەخوێندەوە (٤٤ و٤٥) .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوۡعِدُهُمۡ وَٱلسَّاعَةُ أَدۡهَىٰ وَأَمَرُّ
[ بَلِ السَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ ] بەڵكو ڕۆژی قیامەت مەوعیدی لەناوچوون و سزای هەمیشەیی ئەوانە [ وَالسَّاعَةُ أَدْهَى وَأَمَرُّ (٤٦) ] وە قیامەتیش بەڕاستی سزاكەی زۆر قورسترو سەختترە، وە زۆر تاڵە لەچاو سزای دونیادا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّ ٱلۡمُجۡرِمِينَ فِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٖ
[ إِنَّ الْمُجْرِمِينَ فِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ (٤٧) ] بەڕاستی تاوانباران و خراپەكاران لە سزاو ئاگری سووتێنەری دۆزەخدان.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
يَوۡمَ يُسۡحَبُونَ فِي ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ ذُوقُواْ مَسَّ سَقَرَ
[ يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِي النَّارِ عَلَى وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا مَسَّ سَقَرَ (٤٨) ] لەو ڕۆژەدا كە ڕۆژی قیامەتە لەناو ئاگری دۆزەخدا لەسەر ڕوویان ڕائەكێشرێن وە پێیان ئەووترێ: دەی گڕو بڵێسەو گەرمی و سەختی سزای ئاگری دۆزەخ بچێژن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّا كُلَّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَٰهُ بِقَدَرٖ
[ إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ (٤٩) ] (ئەبوهوڕەیڕە) دەفەرمێت: هاوبەشبڕیاردەرانى قوڕەیش هاتن بۆ لاى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم مشتومڕیان لەگەڵدا كرد لەسەر قەدەر، خواى گەورە ئەم دوو ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد): ئێمە هەموو شتێكمان بە قەدەر دروست كردووەو هەموو شتێك بڕاوەتەوەو بڕیارمان لەسەر داوە، وە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئەم ئایەتەى خوێندەوەو فەرمووى: (لەسەر كەسانێك لە ئوممەتەكەم دابەزیوە كە لە كۆتایی زەماندا دێن و باوەڕیان بە قەدەرى خواى گەورە نییەو بە درۆى دەزانن) كە قەدەرى یەكانن مەجوسى ئەم ئوممەتەن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់កមើរ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ