Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (112) ជំពូក​: អាល់ម៉ាអ៊ីដះ
إِذۡ قَالَ ٱلۡحَوَارِيُّونَ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ هَلۡ يَسۡتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيۡنَا مَآئِدَةٗ مِّنَ ٱلسَّمَآءِۖ قَالَ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
{داوای دابەزینی سفرەو خوان لە عیسا- صلی الله علیه وسلم – دەكرێت} [ إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَنْ يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ ] ئه‌م حه‌واریانه‌ قوتابیانی عیسا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ گومانیان نه‌بووه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ چۆن ئیبراهیم فه‌رمووی: [ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى ] (الْبَقَرَةِ : ٢٦٠) خوایه‌ نیشانم بده‌ چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئارام بێ، ئه‌مانیش بۆ دڵئارامی و دڵنه‌وایی وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ برسی بوون و خواردنیشیان نه‌بوو وتیان: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - ئایا په‌روه‌ردگارت ئه‌توانێ سفره‌و خوانێكمان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ داببه‌زێنێ كه‌ لێی بخۆین وه‌ برسیه‌تیمان نه‌هێلێت [ قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١١٢) ] ئه‌ویش فه‌رمووی: ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و واز له‌و پرسیاره‌و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ بێنن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ڕاستگۆیی ئیمانتان هێناوه‌و ئیمانداری ڕاستگۆن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (112) ជំពូក​: អាល់ម៉ាអ៊ីដះ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ