Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាត់ទូខន   អាយ៉ាត់:
وَأَن لَّا تَعۡلُواْ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنِّيٓ ءَاتِيكُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ
[ وَأَنْ لَا تَعْلُوا عَلَى اللَّهِ ] وه‌ خۆتان به‌گه‌وره‌ مه‌زانن به‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی من نه‌كه‌ن و شوێنم نه‌كه‌ون و ئیمان نه‌هێنن [ إِنِّي آتِيكُمْ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ (١٩) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشكراو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تان بۆ دێنم كه‌ به‌ چاوی خۆتان ئه‌یبینن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمۡ أَن تَرۡجُمُونِ
[ وَإِنِّي عُذْتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمْ أَنْ تَرْجُمُونِ (٢٠) ] وه‌ من په‌نا ئه‌گرم به‌ په‌روه‌ردگاری خۆم و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ كه‌ ئێوه‌ به‌ ده‌ست یان به‌ ده‌م سزام بده‌ن یان به‌رد بارانم بكه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِن لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ لِي فَٱعۡتَزِلُونِ
[ وَإِنْ لَمْ تُؤْمِنُوا لِي فَاعْتَزِلُونِ (٢١) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئیمانیشم پێ ناهێنن ئه‌وه‌ لێم بگه‌ڕێن و لێم دووربكه‌ونه‌وه‌ و وازم لێ بێنن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ مُّجۡرِمُونَ
[ فَدَعَا رَبَّهُ أَنَّ هَؤُلَاءِ قَوْمٌ مُجْرِمُونَ (٢٢) ] وه‌ دوعای له‌ خوای گه‌وره‌ كردو لێی پاڕایه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌ڕاستی قه‌ومێكی تاوانبارن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَأَسۡرِ بِعِبَادِي لَيۡلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
[ فَأَسْرِ بِعِبَادِي لَيْلًا ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: شه‌وڕه‌وی به‌ به‌نده‌كانی من بكه‌و به‌شه‌و به‌نو ئیسرائیل ده‌ربكه‌و بیانبه‌ [ إِنَّكُمْ مُتَّبَعُونَ (٢٣) ] وه‌ فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی شوێنتان ئه‌كه‌ون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱتۡرُكِ ٱلۡبَحۡرَ رَهۡوًاۖ إِنَّهُمۡ جُندٞ مُّغۡرَقُونَ
[ وَاتْرُكِ الْبَحْرَ رَهْوًا ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گۆچانه‌كه‌ی دا به‌ناو ده‌ریاكه‌داو دوانزه‌ ڕێگای وشكیان بۆ كرایه‌وه‌و په‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وبه‌ر ده‌ریاكه‌، موسا - صلی الله علیه وسلم - ویستی دیسان گۆچانه‌كه‌ی لێدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریاكه‌ یه‌ك بگرێته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: واز له‌ ده‌ریاكه‌ بێنه‌ به‌ هێمنی بمێنێته‌وه‌و نه‌جووڵێ خۆمان ئه‌یده‌ینه‌وه‌ به‌ یه‌كدا [ إِنَّهُمْ جُنْدٌ مُغْرَقُونَ (٢٤) ] ئه‌وان سه‌ربازگه‌لێكی نوقم بوون نوقمیان ئه‌كه‌ین له‌ناو ئاوه‌كه‌دا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَمۡ تَرَكُواْ مِن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
[ كَمْ تَرَكُوا مِنْ جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (٢٥) ] ئه‌وان چه‌ندێك باخ و باخات و ئاو و ڕووبارو كانیان به‌جێهێشت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَزُرُوعٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ
[ وَزُرُوعٍ ] وه‌ چه‌نده‌ها كشتوكاڵ و زه‌رعاتی باشیان به‌جێ هێشت [ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ (٢٦) ] وه‌ چه‌نده‌ها شوێنی مانه‌وه‌یان به‌جێهێشت له‌ خانو و كۆشك و ته‌لار كه‌ به‌لایانه‌وه‌ خۆش بوو.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَنَعۡمَةٖ كَانُواْ فِيهَا فَٰكِهِينَ
[ وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا فَاكِهِينَ (٢٧) ] وه‌ چه‌نده‌ها نیعمه‌تی تر له‌ ماڵ و پۆشاك و باخ و ده‌سه‌ڵات كه‌ تیایدا له‌ نیعمه‌ت و خۆشیدا بوون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ
[ كَذَلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا قَوْمًا آخَرِينَ (٢٨) ] به‌م شێوازه‌ له‌وانمان سه‌نده‌وه‌و ئه‌وانمان له‌ناوبردو به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێمان كردن و دامان به‌ كه‌سانێكی تر كه‌ به‌نو ئیسرائیل بوون، وه‌ بوون به‌ میراتگری نیعمه‌ته‌كانی ئه‌وان.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَمَا بَكَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَا كَانُواْ مُنظَرِينَ
{زه‌وى و ئاسمان ته‌نها بۆ باوه‌ڕداران ده‌گرین} [ فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ ] نه‌ ئاسمان بۆیان گریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وته‌و كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌بوو به‌رز بێته‌وه‌ بۆ ئاسمان، وه‌ نه‌ زه‌ویش بۆیان گریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوجده‌یان بۆ خوای گه‌وره‌ نه‌بردبوو، وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌كرد بوو، پرسیار له‌ (ابن عباس) كرا ئایا ئاسمان و زه‌وی بۆ كه‌س ده‌گرین؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، هیچ كه‌سێك نیه‌ ئیلا ده‌رگایه‌كی هه‌یه‌ له‌ ئاسمان كه‌ رزقی لێوه‌ داده‌به‌زێت و كرده‌وه‌ی چاكی لێوه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت، كه‌ مرۆڤی باوه‌ڕدار بمرێت و ده‌رگاكه‌ی دابخرێت ئاسمان بیری ده‌كات و بۆی ده‌گری، وه‌ شوێنی نوێژ كردنه‌كه‌ی كه‌ نوێژو زیكری لێده‌كرد بۆی ده‌گری، به‌ڵام قه‌ومی فیرعه‌ون هیچ كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزبێته‌وه‌ بۆ ئاسمان، بۆیه‌ نه‌ زه‌وی بۆیان گریا نه‌ ئاسمان، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ ئه‌هلی ئاسمان و ئه‌هلی زه‌وی بۆیان نه‌گریان نه‌ فریشته‌كان نه‌ مرۆڤه‌كان [ وَمَا كَانُوا مُنْظَرِينَ (٢٩) ] وه‌ ئه‌وان مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراو دوانه‌خران به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ سزای پێشخستن به‌هۆی كوفریانه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ نَجَّيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ
[ وَلَقَدْ نَجَّيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنَ الْعَذَابِ الْمُهِينِ (٣٠) ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ به‌نو ئیسرائیلمان ڕزگار كرد له‌و سزایه‌ی كه‌ فیرعه‌ون ئه‌یدان و ریسواو سه‌رشۆڕو زه‌لیلی ئه‌كردن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
مِن فِرۡعَوۡنَۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيٗا مِّنَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
[ مِنْ فِرْعَوْنَ ] له‌ ده‌ستی فیرعه‌ون و سزاكه‌ی [ إِنَّهُ كَانَ عَالِيًا مِنَ الْمُسْرِفِينَ (٣١) ] به‌ڕاستی ئه‌و خۆبه‌گه‌وره‌زان بوو وه‌ زۆر زیادڕه‌وی كردبوو له‌ كوفر و تاوان كردندا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدِ ٱخۡتَرۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ عِلۡمٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ وَلَقَدِ اخْتَرْنَاهُمْ عَلَى عِلْمٍ عَلَى الْعَالَمِينَ (٣٢) ] وه‌ ئێمه‌ پێغه‌مبه‌رانمان هه‌ڵبژاردبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیاریمان هه‌بوو كه‌ ئه‌مانه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا هه‌ڵیانبژێرین، یاخود له‌سه‌رده‌می خۆیاندا به‌نو ئیسرائیلمان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَءَاتَيۡنَٰهُم مِّنَ ٱلۡأٓيَٰتِ مَا فِيهِ بَلَٰٓؤٞاْ مُّبِينٌ
[ وَآتَيْنَاهُمْ مِنَ الْآيَاتِ مَا فِيهِ بَلَاءٌ مُبِينٌ (٣٣) ] وه‌ ئه‌وه‌نده‌ش موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرامان پێ به‌خشین كه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا بوو بۆ خه‌ڵكی تا هیدایه‌تی لێوه‌ربگرن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ
[ إِنَّ هَؤُلَاءِ لَيَقُولُونَ (٣٤) ] به‌ دڵنیایی ئه‌م كافرانه‌ی قوڕه‌یش ئه‌ڵێن:
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنۡ هِيَ إِلَّا مَوۡتَتُنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُنشَرِينَ
[ إِنْ هِيَ إِلَّا مَوْتَتُنَا الْأُولَى وَمَا نَحْنُ بِمُنْشَرِينَ (٣٥) ] ته‌نها ئه‌و مردنه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ ژیانی دونیا به‌سه‌رماندا دێت وه‌ ئێمه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا زیندوو نابینه‌وه‌و زیندوو بوونه‌وه‌ نیه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَأۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ فَأْتُوا بِآبَائِنَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٣٦) ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وا باوك و باپیرانمان كه‌ مردوون بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ دونیا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَهُمۡ خَيۡرٌ أَمۡ قَوۡمُ تُبَّعٖ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ
{(توببه‌ع) كێ بووه‌؟} [ أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ ] ئایا ئه‌مان باشترو به‌هێزترن یان قه‌ومی (توببه‌ع)؟ به‌ پاشای یه‌مه‌ن ده‌وترا: (توببه‌ع)، هه‌روه‌كو به‌ پاشای فارس وتراوه‌: (كیسرا)، وه‌ به‌ پاشای رۆم وتراوه‌: (قه‌یصه‌ر)، وه‌ به‌ پاشای كافری میصر وتراوه‌: (فیرعه‌ون)، وه‌ به‌ پاشای حه‌به‌شه‌ وتراوه‌: (نه‌جاشی)، (توببه‌ع) ناوی (اسعد بن أبو كریب) بووه‌، پاشایه‌كی یه‌مه‌ن بووه‌و سێ سه‌دو بیست و شه‌ش ساڵ پاشایان بووه‌، له‌ناویاندا كه‌س له‌م ته‌مه‌نی گه‌وره‌تر نه‌بووه‌، سه‌ربازو سوپای یه‌كجار زۆری هه‌بووه‌، ده‌سه‌ڵاتی گه‌یشتۆته‌ (سه‌مه‌رقه‌ندو حیره‌و دیمه‌شق)، هاتۆته‌ مه‌دینه‌ ویستویه‌تی كوشتاری خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات دوو زانای جوله‌كه‌ وتویانه‌ ئه‌مه‌ شاری كۆچكردنی كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌، پاشان موسڵمان بووه‌و چۆته‌ سه‌ر دینی موساو - صلی الله علیه وسلم - رۆیشتووه‌ بۆ مه‌ككه‌و له‌گه‌ڵ خۆی بردوونی، ویستۆتی كه‌عبه‌ بڕوخێنێت، دوو زاناكه‌ نه‌یانهێشتوه‌و وتویانه‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دروستی كردووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی كۆتا پێغه‌مبه‌ر پله‌وپایه‌ی به‌رزی ده‌بێت، ئه‌ویش به‌گه‌وره‌ی زانیوه‌و ته‌وافی به‌ده‌وردا كردووه‌و په‌رده‌ی له‌ ئاوریشم بۆ كردووه‌، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن و خه‌ڵكی هه‌موویان موسڵمان بوونه‌و چونه‌ته‌ سه‌ر دینی موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، پێش ناردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ حه‌وت سه‌د ساڵ كۆچی دوایی كردووه‌، به‌ شیعر وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر بگه‌م به‌ كۆتا پێغه‌مبه‌ر شوێنی ده‌كه‌وم و به‌رگری لێده‌كه‌م، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (جوێن به‌ توببه‌ع مه‌ده‌ن چونكه‌ موسڵمان بووه‌) به‌ڵام له‌ پاش مردنی (توببه‌ع) قه‌ومه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر بت په‌رستی و خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردوون [ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] یان ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان وه‌كو قه‌ومی (عادو ثهمود) كه‌ چه‌ند به‌هێز بوون [ أَهْلَكْنَاهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ (٣٧) ] له‌ناومانبردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كه‌سانێكی تاوانبار بوونه‌، ئه‌ی ئێوه‌ چۆن له‌ناو نابه‌ین.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ
[ وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ (٣٨) ] وه‌ ئێمه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ دروستمان نه‌كردووه‌ بۆ یاری كردن و بێ هوده‌و بێ حیكمه‌ت بێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
مَا خَلَقۡنَٰهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
[ مَا خَلَقْنَاهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ ] به‌ڵكو دروستمان نه‌كردووه‌ ئیلا به‌ حه‌ق نه‌بێ، یان بۆ جێگیر كردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی حه‌ق نه‌بێ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٣٩) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه‌ موشریكانن ئه‌م شتانه‌ نازانن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាត់ទូខន
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ