Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (69) ជំពូក​: អាន់នីសាក
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَعَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلصِّدِّيقِينَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَٱلصَّٰلِحِينَۚ وَحَسُنَ أُوْلَٰٓئِكَ رَفِيقٗا
[ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ ] پیاوێك له‌ ئه‌نصارییه‌كان هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ غه‌مبار بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێى فه‌رموو: ئه‌ى فڵانه‌ كه‌س بۆچى ده‌تبینم خه‌فه‌تباریت؟ وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - شتێكه‌ بیرم لێ كرده‌وه‌، فه‌رمووى چیه‌؟ وتى: ئێمه‌ به‌یانى و ئێواره‌ دێین بۆ خزمه‌تى تۆ و ته‌ماشات ده‌كه‌ین و له‌ خزمه‌تتدا داده‌نیشین، به‌ڵام له‌ قیامه‌تدا تۆ پله‌ت به‌رزه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندایت ئێمه‌ پێت ناگه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هیچ وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه‌ یه‌كسه‌ر جبریل ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ هێنا، پێغه‌مبه‌ری خوایش- صلى الله عليه وسلم - ناردى به‌ شوێن پیاوه‌كه‌داو موژده‌ى پێدا: وه‌ هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه‌ له‌ به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه‌ به‌سه‌ریاندا له‌ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان [ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا (٦٩) ] كه‌ ئه‌مانه‌یش باشترین ڕه‌فیق و هاوه‌ڵن كه‌ مرۆڤ هاوڕێیه‌تی و هاوه‌ڵێتیان بكات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (69) ជំពូក​: អាន់នីសាក
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ