Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់កសស   អាយ៉ាត់:

القصص

طسٓمٓ
سووره‌تی (قه‌صه‌ص) (واته‌: چیرۆكه‌كان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها له‌ ئایه‌تى (٥٢-٥٥) و ئایه‌تى (٨٥) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نى یه‌ (٨٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ طسم (١) ] له‌ سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كاندا هاتوون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
[ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ (٢) ] ئاماژه‌یه‌ بۆ ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سووره‌ته‌، یان ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ كه‌ كتابێكه‌ هه‌موو شتێكی به‌ ئاشكراو به‌ ڕوونی تیادا باسكراوه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
نَتۡلُواْ عَلَيۡكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرۡعَوۡنَ بِٱلۡحَقِّ لِقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
{ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و فيرعه‌ون} [ نَتْلُو عَلَيْكَ مِنْ نَبَإِ مُوسَى وَفِرْعَوْنَ بِالْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌ ڕێگای وه‌حییه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌واڵی موساو فیرعه‌ونت بۆ ده‌خوێنینه‌وه‌و ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ حه‌ق و به‌ڕاستی وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌ چاوى خۆت بیبینیت بۆ كه‌سانێك كه‌ باوه‌ڕدار بن تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّ فِرۡعَوۡنَ عَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَجَعَلَ أَهۡلَهَا شِيَعٗا يَسۡتَضۡعِفُ طَآئِفَةٗ مِّنۡهُمۡ يُذَبِّحُ أَبۡنَآءَهُمۡ وَيَسۡتَحۡيِۦ نِسَآءَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
{فيرعه‌ون خه‌ون ده‌بينێت} [ إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْضِ ] به‌ دڵنیایى فیرعه‌ون لووتبه‌رزی نواند له‌سه‌ر زه‌ویدا وه‌ خۆی به‌ گه‌وره‌ زانی وه‌ خۆی به‌ خوا ئه‌زانی [ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا ] وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌یشی پارچه‌ پارچه‌و به‌ش به‌ش كردبوو تا گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن [ يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ ] كۆمه‌ڵێكیانی لاواز كردبوو كه‌ به‌نی ئیسرائیل بوون كه‌ له‌و كاته‌دا باشترین ئوممه‌ت بوون [ يُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ ] كوڕه‌كانی سه‌رئه‌بڕی، له‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ - صلی الله علیه وسلم - بیستبوویان كه‌ له‌ناوچوونی فیرعه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌رێك له‌ نه‌وه‌كانى ئه‌م ئه‌بێت، یاخود (السُّدي) ده‌فه‌رمێت: فیرعه‌ون خه‌ونى بینى له‌ خه‌ویدا بینى ئاگرێك له‌ (بیت المقدس)ه‌وه‌ هات و فیرعه‌ون و (قیبتى)یه‌كانى هۆزى فیرعه‌ونى سوتاندو به‌نی ئیسرائیلى نه‌سوتاند، زانایانى خه‌وناس خه‌ونه‌كه‌یان وا بۆ لێكدایه‌وه‌ كه‌ له‌ناوچوونى تۆو هۆزه‌كه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستى كه‌سێك له‌ به‌نى ئیسرائیل ده‌بێت، ئه‌ویش له‌ ترسدا هه‌موو كوڕێكی به‌نى ئیسرائیلى سه‌رئه‌بڕی، وه‌ دواتر (قيبطيهكان) مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه‌ به‌نو ئیسرائیل نه‌مێنن و كه‌س نه‌بێ خزمه‌تیان بكات، ئه‌و كاته‌ ساڵێك كوڕی سه‌ر ئه‌بڕی و ساڵێك سه‌ری نه‌ئه‌بڕی و بۆ خزمه‌تكارى ده‌یهێشتنه‌وه‌، وه‌ هارون - صلی الله علیه وسلم - له‌و ساڵه‌ له‌ دایك بوو كه‌ سه‌ری نه‌ئه‌بڕین، وه‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - له‌و ساڵه‌ له‌ دایك بوو كه‌ سه‌ری ئه‌بڕی، وه‌ فیرعه‌ون مامانى ده‌ناردو به‌سه‌ر ئافره‌تاندا ده‌گه‌ڕان ئه‌وانه‌ى دووگیان بوونایه‌ ناونوسیان ده‌كردن و كاتى منداڵبوونیان دیارى ده‌كردو خۆیان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، كچ بوایه‌ وازیان لێده‌هێناو كوڕ بوایه‌ سه‌ریان ده‌بڕى، (هه‌رچه‌نده‌ هه‌زاره‌ها منداڵى سه‌ربڕى به‌ڵام تیاچوونى خۆى و سه‌ربازه‌كانى له‌سه‌ر ده‌ستى موسا - صلی الله علیه وسلم - بوو كه‌ له‌ ماڵى خۆیدا گه‌وره‌ى كردو خزمه‌تى كرد، تا تواناو ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره‌ ده‌ركه‌وێت) [ وَيَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ ] وه‌ كچه‌كانیشیانی بۆ خزمه‌ت كردن به‌كار ئه‌هێنا [ إِنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (٤) ] به‌ دڵنیایى فیرعه‌ون كه‌سێكی زۆر ئاشووبگێڕ بوو له‌سه‌ر زه‌ویدا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَنَجۡعَلَهُمۡ أَئِمَّةٗ وَنَجۡعَلَهُمُ ٱلۡوَٰرِثِينَ
[ وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الْأَرْضِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی لاواز كرابوون كه‌ به‌نی ئیسرائیل بوون ئه‌مانه‌وێ نیعمه‌تی خۆمان بڕژێنین به‌سه‌ریاندا [ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً ] وه‌ بیانكه‌ین به‌ پێشه‌واو سه‌ركرده‌ بۆ خه‌ڵكی [ وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ (٥) ] وه‌ ئه‌وان ببن به‌ میراتگری زه‌وی (بیت المقدس) و ببن به‌ ده‌سه‌ڵاتدار.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់កសស
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ