Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (49) ជំពូក​: អាល់កះហ្វុី
وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ فَتَرَى ٱلۡمُجۡرِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَٰوَيۡلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلۡكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحۡصَىٰهَاۚ وَوَجَدُواْ مَا عَمِلُواْ حَاضِرٗاۗ وَلَا يَظۡلِمُ رَبُّكَ أَحَدٗا
{هاوار كردن لە دەست تاوانە بچوكەكان!} [ وَوُضِعَ الْكِتَابُ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا نامه‌ی كرده‌وه‌كان دائه‌نرێ [ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ ] وه‌ تاوانباران ئه‌بینی ئه‌ترسێن له‌ وه‌رگرتنی نامه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕوویان نه‌چێ [ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ] وه‌ ئه‌ڵێن: هاوار بۆ خۆمان ئه‌مه‌ چۆن كتابێكه‌ هیچ تاوانێكی بچووك و گه‌وره‌ نیه‌ ئیلا هه‌ر هه‌مووی سه‌رژمێر كردووه‌و هه‌مووی تیا نووسراوه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌مجار هاواریان كرد له‌ بچووكه‌كان كه‌ كۆبۆته‌وه‌ له‌سه‌ریان ئینجا له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان (بۆیه‌ نابێت مرۆڤـ تاوانى بچوكى پێ كه‌م بێت، چونكه‌ كۆ ببێته‌وه‌ مرۆڤـ به‌ هیلاك ده‌بات و هاوار ده‌كات لێیان) [ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ] وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دونیا كردوویانه‌ له‌ چاكه‌و خراپه‌ ئه‌بینن هه‌ر هه‌مووی نووسراوه‌و جێگیر كراوه‌و پارێزراوه‌ [ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا (٤٩) ] وه‌ په‌روه‌ردگارت سته‌م له‌ هیچ كه‌سێك ناكات و تاوانی كه‌س ناخاته‌ سه‌ر كه‌سی تر، وه‌ له‌ پاداشتی كه‌س كه‌م ناكاته‌وه‌ .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (49) ជំពូក​: អាល់កះហ្វុី
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ