Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យនៃគម្ពីរគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី * - មាតិកានៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ វាក្យខណ្ឌ: (37) ជំពូក​: អាល់ហាជ្ជ
لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقۡوَىٰ مِنكُمۡۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمۡ لِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
خوێن و گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی سەر دەبڕێن و دەکرێن بە قوربانی ھیچی ناگات بە خوای گەورە و بەرز نابێتەوە بۆ لای، بەڵکو ئەوەی بەرز دەبێتەوە بۆ لای ئەو تەقوا و خواناسینەکەتانە، بەوەی موخلیس و دڵسۆزی ئەو بن لەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی بۆ ئەوەی بەو کارە نزیک ببنەوە لێی، ھەروەھا خوای گەورە ملکەچی کردوون و ڕامی ھێناون بۆ ئەوەی (اللە أکبر) بکەن و سوپاس و شوکری ئەوە بکەن کە موەفق و سەرکەوتووی کردوون بۆ ھەق و ڕاستی، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - موژدەی خێر و خۆشی بدە بەوانەی چاکەکارن لەپەرستنەکانیان بۆ پەروەردگاریان، وە چاکەکاریشن لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەدیھێنراوەکانی خوا.
ការបកស្រាយជាភាសា​អារ៉ាប់:
អំពី​អត្ថប្រយោជន៍​នៃវាក្យខណ្ឌទាំងនេះនៅលើទំព័រនេះ:
• ضَرْب المثل لتقريب الصور المعنوية بجعلها في ثوب حسي، مقصد تربوي عظيم.
نموونە ھێنانەوە بۆ نزیک کردنەوەی وێنە مەعنەویەکە بەوەی بەرگێکی هەستپێكراو (حسي) بەبەردا بکەیت، مەبەستێکی پەروەردەیی گەورەیە.

• فضل التواضع.
ئەم ئایەتانە باس لە فەزڵ و چاکەی تەوازع و خۆ بەکەمزانین دەکەن.

• الإحسان سبب للسعادة.
چاکەکاری ھۆکاری ئاسوودەیی و بەختەوەریە.

• الإيمان سبب لدفاع الله عن العبد ورعايته له.
باوەڕ ھۆکاری ئەوەیە خوای گەورە بەرگری لە بەندەکانی بکات و چاودێری کارەکانیان بێت.

 
ការបកប្រែអត្ថន័យ វាក្យខណ្ឌ: (37) ជំពូក​: អាល់ហាជ្ជ
មាតិកានៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យនៃគម្ពីរគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី - មាតិកានៃការបកប្រែ

ត្រូវបានចេញដោយមជ្ឈមណ្ឌល តាហ្វសៀរនៃការសិក្សាគម្ពីគួរអាន

បិទ