Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Al-Māidah   Ayah:
إِنَّمَا يُرِيدُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَن يُوقِعَ بَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةَ وَٱلۡبَغۡضَآءَ فِي ٱلۡخَمۡرِ وَٱلۡمَيۡسِرِ وَيَصُدَّكُمۡ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَعَنِ ٱلصَّلَوٰةِۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّنتَهُونَ
مەبەستی شەیتان لەڕازاندنەوەی مەی وسەرخۆشکردن وقومار دروستکردنی دوژمنایەتی وڕق وکینە دروستکردنە لەنێوان دڵەکاندا، وە لادانی خەڵکیە لەیادی خوا ونوێژکردن، جا ئەی باوەڕداران ئایا ئیتر واز دەھێنن لەو گوناھو تاوانانە؟ بێگومان وازھێنان لێیان شایستە بەئێوەیە کەواتە دەی ئیتر وازی لێ بھێنن.
Tafsir berbahasa Arab:
وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَٱحۡذَرُواْۚ فَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ
گوێڕایەڵی خوا وگوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بن ئەویش بە بەجێھێنانی ئەوەی شەرع فەرمانی پێکردووە وە واز ھێنان لەوەیش کە شەرع ڕێگری لێکردووە، وە ئاگاداربن نەکەن سەرپێچی لەفەرمان وڕێنوینیەکانی بکەن، جا ئەگەر ھاتوو پشتان ھەڵکرد لەمە، ئەوە بزانە پێغەمبەرەکەمان تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای ئەوەیە کە خوا فەرمانی کردووە بەگەیاندنی، بێگومان ئەویش گەیاندنی، ئەگەر ھیدایەت وڕێنوێنیتان وەرگرت ئەوە بۆ خۆتانە وخۆتان قازانجی لێ دەکەن، خۆ ئەگەر خراپەتان کرد ئەوە دیسان خراپەکەی بۆ خۆتانە.
Tafsir berbahasa Arab:
لَيۡسَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جُنَاحٞ فِيمَا طَعِمُوٓاْ إِذَا مَا ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّأَحۡسَنُواْۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
ئەوانەی باوەڕیان بەخوای گەورە ھێنا وکاروکردەوەی چاکەیان ئەنجامدا لەپێناو نزیک بوونەوە لەخوا، ئەوانە ھیچ گوناھو تاوانێکیان لەسەر نانوسرێت ئەگەر مەییان خواردبێتەوە پێش حەرام بوونی، ئەگەر دوور کەوتبنەوە لە حەرامکراوەکانیش، وە ترسابن وخۆیان پاراست بێت لەتووڕەیی وخەشمی خوا، وە باوەڕیشیان بەخوا ھەبوو بێت، وە کاروکردەوەی چاکیشیان کردبێت، پاشان ھەستکردن بەچاودێری خوای گەورە بەسەریانەوە زیادی کردبێت تاوەکو گەیشتبنە ئاستێک کە پەرستش وعیبادەکانی خوایان بەو شێوەیە کردبێت کە وایان زانیبێت کە خوا دەبینن، ئەویش لەبەر ئەوەی بەردەوام وایان زانیوە کە خوای گەورە چاودێریان دەکات و ئاگادارە بە تەواوی کاروکردەوەیان، ئەمەش وادەکات لەباوەڕدار کە چاکەکاری لەکاروکردەوەیدا ئەنجام بدات ودڵسۆزی تێدا بنوێنێت، چونکە خوای گەورە چاکەکارانی خۆش دەوێت.
Tafsir berbahasa Arab:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَيَبۡلُوَنَّكُمُ ٱللَّهُ بِشَيۡءٖ مِّنَ ٱلصَّيۡدِ تَنَالُهُۥٓ أَيۡدِيكُمۡ وَرِمَاحُكُمۡ لِيَعۡلَمَ ٱللَّهُ مَن يَخَافُهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٞ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سوێند بێت خوای گەورە بەشتێکی کەم تاقیتان دەکاتەوە بەنێچیری کێوی کاتێک کە ئێوە لەئیحرامدابن، نێچیری بچووک دەتوانن بەدەستی خۆتان بیانگرن، وە گەورەکانیشیان بە ڕم وتیرەکانتان، تاوەکو خوای گەورە بزانێت، زانینی دەرکەوتن لەواقعیدا تاوەکو لێپرسینەوەی پێ بکات لەگەڵ بەندەکانیدا، وە بزانێت کام لەبەندەکانی لە پەنھانیدا لێی دەترسێت کە بەڵگەیە لەسەر کەمال و تەواوی باوەڕەکەی بە عیلم وزانستی خوا، ئەو کات واز دەھێنێت لە ڕاوکردن لەترسی خالیق ودروستکەری کە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نیە، جا ھەر کەسێک ئەو سنوورە ببەزێنێت وە لەکاتی ئیحرام بەحەج یان بە عومرە ڕاو بکات ئەوە لەڕۆژی دواییدا سزای بەسۆ وبەئازاری بۆ ھەیە، لەبەر ئەوەی ئەو کارەی کە خوای گەورە قەدەغەی کردبوو لێی ئەنجامی داوە.
Tafsir berbahasa Arab:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡتُلُواْ ٱلصَّيۡدَ وَأَنتُمۡ حُرُمٞۚ وَمَن قَتَلَهُۥ مِنكُم مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآءٞ مِّثۡلُ مَا قَتَلَ مِنَ ٱلنَّعَمِ يَحۡكُمُ بِهِۦ ذَوَا عَدۡلٖ مِّنكُمۡ هَدۡيَۢا بَٰلِغَ ٱلۡكَعۡبَةِ أَوۡ كَفَّٰرَةٞ طَعَامُ مَسَٰكِينَ أَوۡ عَدۡلُ ذَٰلِكَ صِيَامٗا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمۡرِهِۦۗ عَفَا ٱللَّهُ عَمَّا سَلَفَۚ وَمَنۡ عَادَ فَيَنتَقِمُ ٱللَّهُ مِنۡهُۚ وَٱللَّهُ عَزِيزٞ ذُو ٱنتِقَامٍ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە کاتێک لە ئیحرامی حەج یان عومرەدان ڕاوی کێوی (ووشکانی) مەکەن، جا ھەرکەسێک لەئێوە بەدەست ئەنقەست نێچیرێکی کوشت ئەوا دەبێت لەتۆڵەیدا قوربانیەکی وەک ئەو نێچیرە سەر ببڕێت لە ووشتر ومانگا ومەڕ وبزن، ئەوەش دەبێت دوو کەسی دادپەروەری شارەزا لەنێو موسڵماناندا بڕیاری لەسەر بدەن، جا ئەگەر ئەو دوو کەسە ھەر بڕیارێکیاندا ئەوا جێ بەجێ دەکرێت، وە چی بە ھەدی وفدیەی دەکرێت لە سەربڕین وناردنی بۆ حەرەمی مەککە وا لەوانیش دەکرێت، یان نرخەکەی بدرێت بە خواردن ودابەش بکرێت بەسەر ھەژاران ونەدارانی حەرەمدا، بۆ ھەموو ھەژارێک نیو ساعی بدرێتێ، یان لەبری ھەر نیو ساعێک لەو خواردنە ڕۆژێک بەڕۆژوو بێت، ھەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە بکوژ وڕاوکەری ئەو نێچیرە تاڵاو وسزای ئەو کارەی ئەنجامیدا بچێژێت، خوای گەورە پێنوسی چاوپۆشی کرد لەو کارەی لەرابردوودا ڕوویداوە لەکوشتنی نێچیری حەرەم، وە کوشتنی نێچیری کێوی پێش حەرام بوونی لەلایەن کەسانی موحریمەوە، جا ھەرکەسێک پاش حەرام بوونی بگەڕیتەوە بۆ ڕاو کردنیان ئەوا خوای گەورە تۆڵەی لێدەکاتەوە وسزای دەدات لەسەر ئەو کارەی، بێگومان خوای گەورە زۆر بەھێز وبەڵادەستە، ھێزەکەشی لەوەدایە ھەر کەسێک لەبەندەکانی سەرپێچی بکات ئەوا ئەگەر وویستی تۆڵەی لێ دەسێنێتەوە، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت ڕێگری لێ بکات.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• عدم مؤاخذة الشخص بما لم يُحَرَّم أو لم يبلغه تحريمه.
خوای گەورە تاوانی کەس نانوسێت لەسەر کارێک کە حەرام نەکرا بێت، یان حەرام بوونەکەی پێ نەگەیشتبێت.

• تحريم الصيد على المحرم بالحج أو العمرة، وبيان كفارة قتله.
حەرامی ڕاو وشکار بۆ ئەو کەسەی لەئیحرامدایە بەحەج یان بەعومرە، وە ڕوونکردنەوەی کەفارەتەکەشی.

• من حكمة الله عز وجل في التحريم: ابتلاء عباده، وتمحيصهم، وفي الكفارة: الردع والزجر.
یەکێک لەحیکمەتەکانی خوای گەورە لەو شتانەی کە حەرامی کردوون تاقیکردنەوەی بەندەکانیەتی، وە پاکژکردنەوەیانە لەگوناھو وتاوان، بێگومان کەفارەتیش بۆ وازپێھێنانی کەسی سەرپێچی کەر وئەنجام نەدانی ئەو کارە حەرامانەیە لەلایەن کەسانی ترەوە ئەگەر ببینن کە سزای کەسی سەرپێچی کار چیە.

 
Terjemahan makna Surah: Al-Māidah
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup